𝐶ℎ𝑎𝑝𝑡𝑒𝑟 15(🤎🫂بــاوەش)

157 33 1
                                    

𝗝𝘂𝗻𝗴𝗸𝗼𝗼𝗸 𝗽𝗼𝘃
لەبەردەم دەرگای ماڵی ناری'ین
~ ڕەین زۆر شیرین و کیوتە ، ئەمەوێ زیاتر قسەی لەگەڵ بکەم
- بەڵێ ئەو وایە ، کەسێکی جیاوازە بۆیە ئەو لای من تایبەتە
تۆزێک بێدەنگ بووین پاشان ناری وتی
~ دەی من ئەڕۆمە ژوورەوە ، ئاگاداری خۆت بە جۆنگکووکیی
- تۆش بەهەمان شێوە ، شەوشاد هەنگوینەکەم
~ شەوی تۆش شاد
ماڵئاواییمان لەیەکتر کرد و ئەو ڕۆشتە ژوورەوە پاشان هەناسەیەکی قوڵم هەڵمژی و گەڕامەوە ماڵەوە ، سەیری فیلمێکم کرد و خەوتم



















چاوەکانم کردەوە و هەناسەیەکی قوڵم هەڵمژی کەمێک بەو شێوەیە مامەوە دواتر هەڵسام و خۆم گۆڕی و بەرەو ئۆفیسەکەم کەوتمە ڕێ





- کالیتا وەرە ژوورەکەم
بەڕێوەبووم بۆ ژوورەکەم بانگی سکرتێرەکەم کرد
کالیتا/ بەڵێ
بە زەردەخەنەیەکی سەیر
- ئەمڕۆ کارمان زۆرە
کالیتا/ڕاستە ئەبێ درەنگ بڕۆمەوە ماڵەوە
بە جۆرێک قسەی ئەکرد وەک بڵێی حەز بکات لێرە بێت
- هەوڵ بە کارەکانت زووتر بکەیت وەک هەمیشە بۆ ئەوەی زووتر بڕۆیتەوە ماڵەوە
هات و ئەو فایلانەی برد کە پێویست بوو ئەو تەواوی بکات
کالیتا/ خەمت نەبێت
زەردەخەنەیەکی کرد و ڕۆشت
ئەمڕۆ چی بەسەرهاتووە ڕەفتارەکانی سەیرن ، بەهەرحاڵ پێویستە ئەمڕۆ تەواوی کارەکانم ئەنجام بدەم





چەند کاتژمێرێک تێپەڕی و کاتی نانی نیوەڕۆ هات ، ویستم هەڵسم و بڕۆم شتێک بخۆم بەڵام لە دەرگای ژوورەکەم درا
- فەرموو وەرە
تۆزێک دەرگاکە کرایەوە و ناری سەری هێنایە ژوورەوە
~ سڵاوو جۆنگکووکییی ، ویستت بڕۆیت بۆ شوێنێک؟
- ویستم بڕۆم شتێک بخۆم ، وەرە ژوورەوە بۆچی تەنها سەرت لە دەرگاکەوە هێناوەتە ژوورەوە
بە زەردەخەنەوە وتم
هاتە ژوورەوە و وتی
~ کەواتە لە کاتێکی باش و گونجاودا هاتم ، هەندێ خواردنم ئامادەکرد لەماڵەوە نەمویست بەتەنها بیخۆم بۆیە هاتمە لات
- هەنگوینەکەی من زۆر سوپاس ، کەوایە با نان بخۆین

ڕۆشتینە سەر قەنەفەکە و شتەکانی لەسەر مێزەکە دانا و دەستمان کرد بە نان خواردن
خەریکی نانخواردن بووین دووبارە لە دەرگا درا
- فەرمو وەرە
کالیتا/ ببوورە خواردنم هێنابو بۆت بەڵام وادیارە درەنگ کەوتووم
بە تۆزێک تووڕەیی وتی
- سوپاست ئەکەم ، بەڵام پێویست ناکات جارێکی تر خۆت ماندوو بکەیت و بیهێنیت
کالیتا/ باشە ، ڕۆشتم
~ بۆچی بەم شێوەیە ڕەفتار ئەکات ؟وەک بڵێی ماڵی خۆیەتی ئێرە بەچی تێگەشتووە؟
- ئەمڕۆ ڕەفتارەکانی سەیرن ، دەی وازی لێبێنە گوێی پێمەدە
دووبارە دەستمان کردەوە بە نانخواردن و دوواتر ناری ڕۆشت و منیش ڕۆشتمەوە سەر کارەکانم

















𝐨𝐧𝐞 𝐧𝐢𝐠𝐡𝐭 𝐢𝐧 𝐭𝐡𝐞 𝐬𝐩𝐫𝐢𝐧𝐠 |«𝐉𝐉𝐊»✔️Where stories live. Discover now