𝐶ℎ𝑎𝑝𝑡𝑒𝑟 4(🤎🤫ڕازی بوون)

218 36 0
                                    

𝗡𝗮𝗿𝗶 𝗽𝗼𝘃
✹برسیمە، چی ئەڵێی دووای کۆلێژ بڕۆینە شوێنێک شتێک بخۆین؟
~ نا من زۆر ماندووم پێویستە بڕۆمە ماڵەوە و پشوو بدەم
✹ ڕەتم ئەکەیتەوە؟
خۆی کیوت کردبوو لێوی شۆڕکردەوە
✹ دەی دەی بابڕۆین باش؟
~ هاهـ باشە ، بەڵام تەنها بۆ ماوەی کاتژمێرێک ڕێککەوتین؟
✹ بەڵێ ڕێککەوتین
زەردەخەنەیەکی شیرینی کرد
کەمێک قسەمان کرد ، ئەو سەیرە نازانم هەستێکی باشم نییە بەڵام دەی هەرچۆنێک بێ دوو وانەکەی تر تەواو بوو و ڕۆشتینە پارکێک و پیاسەمان ئەکرد
~ تۆ وتت برسیمە ئەی بۆچی هاتووینەتە پارک؟
✹ لێرە پیاوێکی لێیە ئەچینە لای ئەو شتێک ئەخۆین هەمووکات دووای کۆلێژ ئەهاتم بۆ ئێرە بۆیە
~ تێگەشتم کەوایە بابڕۆین
✹ ئەوەتا ، ئەتوانی بیبینی؟
~ ئۆهـ بەڵێ دەی خێراکە منیش برسیم بوو
ئەو پێکەنی

✹ سڵاو مامە دۆنگ یوول
❞ ئۆهـ سڵاو کوڕەکەم بەخێربێیت
~ سڵاو بەڕێز
❞ بەخێربێیت کچەکەم فەرموون بزانم
✹ مامە هەروەک ڕۆژانی تر ، بەڵام ئەمجارە دوو دانە
❞ بەسەرچاو کوڕەکەم ، بەپێوە مەوەستن لەوێ دابنیشن تا ئامادە ئەبێ
لەڕاستیا شتێکی نامۆیە و جێگای سەرنجە ، ئەو جیمینە کە پۆزی بە جوانییەکەی لێ ئەیا هەروەها پارەکانی ، ئێستا چی ئەکات لە شوێنێکی ئاسایی لەم شێوەیە؟
دانیشتین لەسەر کورسییەکان و پرسیم
~ تۆ ، مەبەستم چ شتێک وای لەتۆ کردووە بێیت بۆ ئێرە هەموو ڕۆژێک؟
✹ مەبەستت چییە؟ ئێرە خۆش نییە؟
~ نا مەبەستم ئەوەیە کەسێکی وەک تۆ کە بە دەوڵەمەندی و جوانییەکەی دەنازی ئێستا لە شوێنێکی ئاوا ئاسایی نامۆیە بەلامەوە
زەردەخەنەیەکی کرد
✹ هەرچییەک بێ هەموو مرۆڤێک دوو ڕووی هەیە
~ مەبەستت چییە لەوەدا؟
✹ ڕوویەک کە پیشانی خەڵکی ئەیەی وە ڕوویەک کە تەنها خۆت پێی ئەزانی و کەسی تر نا
~ ئەوەی تۆ کامەیان ڕاستەکەیە؟
✹ بێگومان ئەوەی کە خۆت پێی ئەزانی و کەسی تر نا ، وە ڕەنگە من بەجوانییەکەی خۆم بنازم یان بە پارە و دەوڵەمەندی بەڵام ئەمە تەنها خۆشییەکی کاتییە و ئەمەش هۆکاری خۆی هەیە ، بەڵام ڕووەکەی دیم وانییە کەسێکی تەنها و بێدەنگ ، ئێهـ خواردنەکانیش گەیشتن
کە قسەکانی ئەکرد سەرنجی لەسەر یەک شوێن بوو دوواتر لەکۆتایی قسەکانی کەمێک شڵەژاو سەیری منی کرد
❞ فەرموون ڕۆڵەکانم ، جیمین کەی کەوتیتە خۆشەویستییەوە و من نەمزانیوە؟
✹ ئاهـ مامە دۆنگ ئەمە بابەتێکی درێژە ، کاتێکی تر بۆتی باس ئەکەم بێ خەم بە
❞ باشە ڕۆڵەکەم ، دەی نۆشتان بێ
هەردووکمان سوپاسمان کرد و بەبێدەنگی خواردنەکەمان تەواو کرد
~ دەی بابگەڕێینەوە ماڵەوە
✹ باشە دەی بابڕۆین

دووای ئەوەی منی گەیاندە ماڵەوە
~ سوپاس بۆ ئەمڕۆ ، خوات لەگەڵ
✹ سوپاس بۆ تۆ کە لەگەڵم هاتیت ، کاتێکی خۆش

𝐨𝐧𝐞 𝐧𝐢𝐠𝐡𝐭 𝐢𝐧 𝐭𝐡𝐞 𝐬𝐩𝐫𝐢𝐧𝐠 |«𝐉𝐉𝐊»✔️Where stories live. Discover now