𝐶ℎ𝑎𝑝𝑡𝑒𝑟 3(🕯️🗝️!گــۆڕانـڪاری)

229 39 0
                                    

𝗔 𝗻𝗲𝘄 𝗱𝗮𝘆
زەنگی کاتژمێرەکەم لێی یا و بەخەبەر هاتم سەیرم کرد 07:30 خولەکە ، ئاهـ پێویستە خۆم بگۆڕم
هەڵسام و گەرماوێکم کرد و خۆم گۆڕی ، هی سۆنگ ئۆنی هاتە ژوورەوە وتی
/ کچەکەم نانی بەیانی ئامادەیە
~ ئۆنی بۆم ناخورێت
/ چۆن ئەبێت بەبێ نان خواردن بڕۆیتە کۆلێژ؟
~ ئەمە یەکەم جار نییە
/ باشە بەڵام لەوێ شتێک بخۆ دوواتر ئەبوورێیتەوە
~ خەمت نەبێ ئۆنی
لە ژوورەکەم ڕۆشتمە دەرەوە و بەخێرایی لە پەیژەکان هاتمە خوارەوە و ڕۆشتمە دەرەوە
𝗔𝘁 𝘁𝗵𝗲 𝘂𝗻𝗶𝘃𝗲𝗿𝘀𝗶𝘁𝘆
𝗡𝗮𝗿𝗶 𝗽𝗼𝘃
می یونگ بەخێرایی هات بۆ لام و لە باوەشی گرتم
~ خنکام هێواش
* گەمژە بیرم لات بوو بۆچی وەڵامی نامەکانمت نەئەیایەوە؟
~ دووێنێ چەند شتێک ڕوویدا بۆیە ئاگاداری مۆبەکەم نەبووم
* چی ڕوویداوە؟
~ دوورو درێژە دوواتر باسی ئەکەم بۆت
* مامۆستا نەهاتووە بۆیە بۆ ماوەی کاتژمێرێک ئەتوانین لەدەرەوە بین دەی باسی بکە
لەسەر کورسییەک دانیشتین و هەموویم باس کرد
ئەو سەرسام بوو بە بیستنی ئەو شتانە
* چ چی چۆن ئەمانە ڕوویاندا لە ماوەی ڕۆژێکدا؟
~ ئیتر بوو ، نازانم چی بکەم سەبارەت بەوەی جیمین
* بۆچی لەو هەموو کەسە جیمین؟
~ نازانم ئیتر دەی واز لەو بابەتە بێنە
دووای ئەوەی کۆتاییمان بە قسەکان هێنا ، جیمین هاتە لامان
✹سڵاو کچینە
* بۆچی هاتوویت؟ چیتەوێ؟
✹ چیم بووێت ؟ ، نابێت سڵاو بکەم؟
* لێرە بڕۆ ، دوور بکەوە
✹ جا بۆچی بڕۆم ؟ ، ناری بەیەکەوە بڕۆینە کافتریاکە؟
زەردەخەنەیەکی شیرینی کرد بۆ یەکەم جارە زەردەخەنەیەکی بێ فیز بکات
* ئەو بۆ هیچ شوێنێک نایەت لەگەڵ تۆ
✹ بۆچی ئەوەنە زۆر ئەڵێی؟ ناری تۆ چی ئەڵێی؟
~ هەمان ئەوەی می یونگ وتی
هەستم کرد تۆزێک تووڕەبوو و ڕۆشت
* ئەم گەمژەی بێ نرخە خۆی بەچی ئەزانێت؟
~ وازی لێبێنە می یونگاااا
بەبێزارییەوە وتم
* یااا باشە ،،، ئێ چی سەبارەت بە جۆنگکووک؟
~ ئەو ئەم ماوەیە سەرقاڵە ، وتی کە ناتوانین یەکتر ببینین
* ئاهـ بەڕاستی قۆزە
بە دراماتیکییەوە وتی
~ جا بەتۆ چی قۆزە یان نا؟
* چییە غیرە ئەکەی؟
زەردەخەنەیەکی یەکلایی بە فیزی کرد
~بەڵێ غیرە ئەکەم ، هاوڕێی خۆم نییە؟
* باشە ، ئاهـ بەڕاستی نازانم چۆن وەسفی جوانییەکەی بکەم ، چۆن بتوانم ڕازی بکەم؟
لە کۆتا قسەکانی لێم نزیک بوویەوە و بە پەرۆشەوە پرسی
* هەرگیز بیریشی لێمەکەوە
بەخێرایی ڕامکردە ژوورەوە ئەویش دووام کەوت

لەلایەکی ترەوە
𝗝𝗶𝗺𝗶𝗻 𝗽𝗼𝘃
لەگەڵ کیونگ سوو قسەم ئەکرد
✹ چۆن بتوانم ڕازی بکەم و دڵی بەدەست بهێنم؟
•جا بۆچی لە من ئەپرسی؟
سەیری ناری'م ئەکرد کە چۆن پێ ئەکەنی و ڕای ئەکرد بەڵام کاتێک کیونگ سوو ئەو قسەیەی کرد چاوم لەسەر لابرد و بە جدییەوە سەیری کیونگ سووم کرد
✹ ئەبێ بۆچی لەتۆ بپرسم؟ ئەی تۆ چۆن جۆنگهوات ڕازی کرد گەمژە
• من و ئەو یەکترمان خۆشەویست ، هەستی خۆمان بۆ یەکتر دەربڕی و تەواو ، بەڵام ئەوەی تۆ جیاوازە ، ئەو تۆی خۆشناوێ و تۆش ئەوت خۆشناوێت ، ڕاست ئەڵێم؟
✹ هاهـ گەمژە بێگومان ، تەنها ... جا بۆچی بۆ تۆی ڕون بکەمەوە
ویستم بڕۆم و پشتم تێیکرد بەڵام ئەو وتی
• پۆز و قسەکردنت بگۆڕە بەرامبەری
✹ چاکە سوپاس

هاهـ بەڕاستی کارێکی گەمژانەیە کە ئەبێ دڵی ئەو بەدەست بهێنم ، چی ئەگەر بەڕاستی من خۆشم ویست ؟ نا جیمین ئەو قسەیە مەکە نابێ ئەوە ڕووبدات ، لەکۆتاییدا ئەمە تەنها هاوسەرگیرییەکی سەر کاغەزە و تەواو
ئەوە من چی ئەکەم؟ بۆچی قسە لەگەڵ خۆم ئەکەم؟ ئاهـ بەتەواوی شێت بوومە ، یااا ئێستاش بەردەوامم
تەواو جیمین ئارام بە تەواو
هەناسەیەکی قوڵم هەڵمژی و دامەوە
بەڵام ئەو زۆر جوانە ، جیمینی گەمژە ئەمە بووەستێنە
ڕۆشتمە گەرماوەکە و ئاوەکەم کردەوە و ڕۆشتمە بەری
بۆ ئەوەی تۆزێک بێمەوە سەرخۆم

𝗡𝗮𝗿𝗶 𝗽𝗼𝘃
لەسەر جێگاکەم پاڵکەوتوم دوای ئەوەی تۆزێک لەگەڵ هی سۆنگ ئۆنی قسەم کرد و ئەوم لەجێگای خوشکی گەورەم داناوە ،هممم بەڕاستی بیری جۆنگکووک ئەکەم ، چۆن بتوانم ئەم ماوەیە نەیبینم ؟ باشە ئەتوانم پەیوەندی پێوە بکەم
مۆبەکەم هەڵگرت و پەیوەندیم پێیەوە کرد
- سڵاو ناری
~ سڵاو جۆنگکووکاااا
- هێواش پەردەی گوێم تەقی
~ یااا من بیرتەکەم
- بۆستە بزانم ، تۆ نەخۆشیت؟
~ نا بۆچی؟
- تۆ هەرگیز ئەو قسەیەت نەکردووە ئێستا وا لەپڕ؟
~ پەشیمانم مەکەوە لەوەی وتم
- باشە باشە منیش بیرم کردوویت
~ ئەزانم ماندوویت ، بەڵام زۆر بیرم کردبوویت بۆیە ویستم گوێم لە دەنگت بێت
- منیش باشتر بووم کە گوێم لە دەنگت بوو
تۆزێک بێدەنگ ماینەوە
~ جۆنگکووکا کەی کاتت ئەبێ؟
- تەواوی ئەم هەفتەیە کارم هەیە وە دانیشتنی دادگام هەیە بۆیە ناتوانم بمبوورە
~ باشە کێشە نییە ، دەی ئاگاداری خۆت بە ، شەوت شاد جۆنگکووکااا
- تۆش بە باشی خۆت داپۆشە و ئاگاداری خۆت بە ، هەرچییەک بوو خەم مەخۆ و بەباشی بخەوە
~ باشە بەسەرچاو
- دەی شەوشاد هەنگوینەکەم
~ شەو شاد ئۆپاا
پێم سەیر بوو هیچی نەوت تەنها پێکەنی و دایخستەوە
ئایشش هەرچییەک بێ توانیم بۆ دوو خولەکیش بێت گوێ بیستی دەنگی بم ، ئەو تاکە کەسە بە دەنگی ئارام ئەبمەوە

دووای ئەوە ڕووناکی سەر مێزەکەم کوژاندەوە و خەوتم

𝗔 𝗻𝗲𝘄 𝗱𝗮𝘆

ڕۆشتمە کۆلێژ و می یونگم نەبینی ، لەوانەیە درەنگ کەوتبێ؟، بەڵام ئەو هەموو کات پێش من لە کۆلێژ ئامادەیە ، ڕۆشتمە ژوورەوە و یەک دوو خوێندکاری لێ بوو لەگەڵ جیمین قسەیان ئەکرد دوواتر کە منی بینی یەکسەر هاتە لام منیش گرنگیم پێ نەیا و ڕۆشتمە سەر مێزەکەی خۆم
✹بەیانی باش ناری
~ بەیانی تۆش باش
بە ساردی وتم
✹ چۆنیت؟
زەردەخەنەی کرد
~ باشم سوپاس
✹ ئێ ئەوە ، ئەمڕۆ هاوڕێکەت نەهاتووە؟
~مەبەستت می یونگ'ە؟
✹ بەڵێ ئەو ئەڵێم
~ لەوانەیە درەنگ کەوتبێ
✹ زۆر باشە کەواتە ،تۆزێک بڕۆینە دەرەوە پیاسەیەک بکەین لە باخچەکە؟
تۆزێک دوو دڵ بووم بەڵام دووایی وتم
~ باشە بابڕۆین
دڵخۆش بوو بەم قسەیە ، نازانم بەڵام ئەم ڕۆژانە ڕەفتارەکانی سەیرن
∞∞∞∞∞∞∞∞∞∞∞∞∞∞∞∞∞∞∞∞∞∞∞∞∞∞
800 words

بەردەوامە

𝐨𝐧𝐞 𝐧𝐢𝐠𝐡𝐭 𝐢𝐧 𝐭𝐡𝐞 𝐬𝐩𝐫𝐢𝐧𝐠 |«𝐉𝐉𝐊»✔️Where stories live. Discover now