𝗝𝘂𝗻𝗴𝗸𝗼𝗼𝗸 𝗽𝗼𝘃
ئێستا کاتژمێر نزیکی پێنجە و ناری وتی کە ئەویش دێت بۆ فڕۆکە خانە
~ چەنێکی ماوە تا ب.جیۆن و خ.جیۆن بگەنە ئێرە؟
- چەند خولەکێکی تر ،،،،،، ناری ؟
~ بەڵێ جۆنگکووکی
- حەز ناکەیت وەک من پێیان بڵێیت دایکە و باوکە؟
~ زۆریش حەز ئەکەم بەڵام نازانم ئەوان ڕازین یان نا
بە جۆرێک لە دوودڵی وتی
- خەمت نەبێ زۆر دڵخۆشیش ئەبن گەر بەو شێوەیە بانگیان بکەیت
زەردەخەنەیەکی دڵنیاییم پێ بەخشی ، ئەویش دڵخۆش بوو ، ئۆهـ لەکۆتاییدا دایکم و باوکم گەیشتن
دەستم بەرز کردەوە بۆ ئەوەی بمانبینن ، ئەوانیش بەرەو ڕوومان هاتن و لە باوەشم گرتن ، ناری'ش بەهەمان شێوە لەباوەشی گرتن
~ دایکە ، باوکە بەخێربێنەوە
خ.جیۆن/سوپاس شیرینەکەم ، ئاییی چەندە خۆشە ئاوا بە دایکە و باوکە بانگمان ئەکات ئەی وانییە ئەزیزم؟
ب.جیۆن/ بەڵێ وایە ، سوپاس کچەکەمخانوویەکییان هەیە لێرە بۆیە ڕۆشتنە ئەوێ ، منیش ناری'م گەیاندە ماڵەوە و خۆشم ڕۆشتمەوە ماڵەوە
𝗔 𝗻𝗲𝘄 𝗱𝗮𝘆
𝗝𝘂𝗻𝗴𝗸𝗼𝗼𝗸 𝗽𝗼𝘃
- ئەم گوڵانە لەسەر مێزەکە بن جوانتر نییە؟
+ همم وایە ڕاست ئەکەی ، دەی کوڕەکەم بیبە ئەوێ
بە کارمەندێکی وت کە گوڵانەکان ببات بۆ سەر مێزەکە ، ئەمڕۆ کۆتا ڕۆژە و چەند کارێکی بچوکی ماوە و هۆڵەکە تەواو ئامادە ئەبێت ، بەیانی کە هەڵسام یوونگ سام پەیوەندی کرد و وتی کە ئەمشەو ئاهەنگێکی بچووک ڕێک ئەخەین بەبۆنەی ئەوەی کە هاوسەرگیری ئەکەیت منیش ڕازی بووم ، سەیری کاتژمێرەکەی دەستم کرد نزیک کاتژمێر پێنج بوو ، مامە یوون وتی تۆ بڕۆ نیو کاتژمێری تر ئێمە تەواو ئەبین ،گەڕامەوە ماڵەوە و گەرماوێکم کرد خەریک بووم قژم وشک بکەمەوە پەیوەندیم
بە ناری کرد بۆ ئەوەی خۆی ئامادە بکات بۆ ئاهەنگەکە ، پاشان هەڵسام و خۆم ئامادەکرد و ڕۆشتم بەدووای ناری
![]()
Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image. بە نزیکەیی یەکەم جارمە بیبینم بەوشێوەیە
- هەنگوینەکەم زۆر جوان دەرکەوتویت
~ سوپاس جۆنگکووکی
بەڕێکەوتین بۆ ئەو شوێنەی کە یوونگ سام ئاهەنگەکەی تیادا ڕێک خستووە ، نزیک کەنار دەریایە ،خانوویەکی بچکۆڵانەی لێیە ، ئەوێیان زۆر جوان ڕازاندبوویەوە ، ئیتر هاوڕێیەکی لەو شێوەیەت هەبێ گرنگی بە هەموو شتێک بدات ، هەرگیز ناتوانم وەسفێکی بکەم ، ناری دەستمی گرت
بێگومان ئەوانەی کە لە ئۆفیسەکەش هاوڕێمن هاتوون ، هاوڕێکانی ناری'ش هاتوون
- سڵاو هاوڕێیان
★ ئۆهۆۆ براکەم بەخێربێیت
* ناریيی
~ شیرینەکەم
می یوونگ بەخێرایی هاتو باوەشی کرد بە ناری'دا
دوواتر ڕینا و هاوڕێکانی تری ،
منیش بەهەمان شێوە لەگەڵ هاوڕێکانم
★ ئێ چۆنە؟ بەدڵتە؟
- زۆریش بەدڵمە ، سوپاس براکەم
★ سوپاسی ناوێت ، هاوڕێیان کاتێکی خۆش بەسەر بەرن
هەموویان دڵخۆش بوون ، سەیری ناری'م کرد ئەویش بەهەمان شێوە لەگەڵ ڕینا و می یوونگ و هاوڕێکانی تری پێئەکەنن و دڵخۆشن ، دوواتر بڕیاریاندا یاری بکەن ، بوون بە دوو تیم ، تیمی کوڕان و تیمی کچان

YOU ARE READING
𝐨𝐧𝐞 𝐧𝐢𝐠𝐡𝐭 𝐢𝐧 𝐭𝐡𝐞 𝐬𝐩𝐫𝐢𝐧𝐠 |«𝐉𝐉𝐊»✔️
Romansa~ مـ من ڪوشــتــم..! -گــەمــژە مــەبـە ٭ ناری دەنگۆیەڪ هەیە ڪە دەڵێن تۆ و جیمین ژووان دەبەستن ، ئایا ڕاستە؟ + چی ئەڵێیت؟ ئەمە پارەیەڪی زۆرە! - پارەڪە هەرچەنێڪ بێت من ئەیدەم! - سڵاو بەڕێزان ، دوواڪەوتم؟ ~ تاڪە ڪەسیت بتوانم متمانەی پێ بڪەم نــووســەر...