𝐶ℎ𝑎𝑝𝑡𝑒𝑟 5(🤎🙂هــەســتڪردن)

225 33 0
                                    

𝗝𝘂𝗻𝗴𝗸𝗼𝗼𝗸 𝗽𝗼𝘃
نیگەرانم دەربارەی هاوسەرگیرییەکەی ئەو ، هێشتا ئەوەش کە هەمان پاشگری بە ناوی ئەویشەوە ناوە ، بۆچی وا زوو لەبیری کرد؟ دەی من غیرە ئەکەم ئەو باشترین هاوڕێمە ، گەر هاوسەرگیری بکات واتا چیتر یەکدی نابینین بەو شێوەیە؟ یااا نامەوێ ئەو هاوسەرگیرییە ڕووبات ، چی ئەوە چیمە ، لەکۆتاییدا ئەبێ ئەویش وەک هەر کەسێکی تر هاوسەرگیری بکات بەڵام ئەبێ زوو زوو بیبینم ، ئاهـ ئەستەمە
- ئەتوانین دووای هاوسەرگیریشت بەم شێوەیە بین؟
~ بێگومان ئەوە چ قسەیەکە ، ئەگەر نا هاوسەرگیری ناکەم
ئەو بە گاڵتە وەری گرت بەڵام من بەجددیەوە سەیرم کرد
- من بەڕاستمە ناری ، ئەتوانین بەو شێوەیە بەردەوام بین؟
~ منیش بەڕاستمە جۆنگکووک ئەتوانین بەردەوام بین ، بێ خەم بە
ئاسوودە بووم کە ئەو قسەیەی کرد بەڵام هێشتاش نامەوێ هاوسەرگیری بکات وەک بڵێی ئەوم لێ ئەبەن هەرچییەک بێ ئێمە لە مناڵییەوە هاوڕێین بۆیە ئەمە شتێکی ئاساییە ئەی وانییە؟
- دەی گەیشتین ، هیوادارم زوو زوو بتبینم
~ ئەو قسانە مەکە با نەگریم ، دەی شەوت شاد جۆنگکووکییی
- شەوت شاد
دووای وتنی شەوشاد یەکسەر ڕۆشتم ، بۆچی بەو شێوەیە خەمبارم و دڵم توندە؟ پێویستم بە کەسێکە قسەی لەگەڵ بکەم ، باشترین کەسیش ....
ڕۆشتم بەرەو ماڵەکەی و تۆزێک لەناو ئۆتۆمبێلەکەم مامەوە ، دوواتر هاتمە خوارەوە و لەبەردەم دەرگاکەدا وەستام ، هەناسەیەکی قوڵم هەڵمژی و لە دەرگام دا ، ڕووناکییەکان داگیرساون کەوایە لەماڵەوەیە و نەخەوتووە
زۆری پێنەچوو دەرگاکە کرایەوە
❜ بەخێربێیت
- زۆر سوپاس ، ئەتوانم بێمە ژوورەوە
❜ بێگومان وەرە
ڕۆشتمە ژوورەوە ، هەست بە ئاسوودەیی ئەکەیت لە ماڵەکەی ، ئەوەندە پاک و خاوێن و بۆن خۆشە
❜ دابنیشە ، شتێک ئەهێنم بیخۆیت
- نا پێویست ناکات وەرە دابنیشە
ئەویش زەردەخەنەیەکی کرد و دانیشت
منیش سەرم خستە سەر ڕانی و چاوەکانم داخست
❜ ئەزانم ماندووی
- بەڵێ زۆر، هاتووم ئامۆژگاریم بکەیت وەک هەموو کات ، یارمەتیم بەیت لەوەی ڕێگا ڕاستەکە هەڵبژێرم
❜ ئەوەندەی بتوانم ، دەی باسی بکە گیانی من
هەموو شتێکم باس کرد تەنانەت ئەو دڵ توندییەش کە ئەمڕۆ تووشی بووم
❜ تۆ چاوەکانت دابخە و باش گوێم بۆ بگرە
- باشە ، گوێم گرتووە
❜ لەوە ئەچێت ئاشق بووبێتی و هەستت پێ نەکردبێ
- بەڵام ،،،
❜ تەنها گوێم بۆ بگرە ، ئەزانم کەوا ئەڵێیت ئەو هاوڕێمە و هیچی تر نا یانیش ئەڵێی هاوڕێی مناڵیمە و شتی وا نابێت بەڵام نا بەو شێوەیە نییە ، تۆ هەست بەوە ناکەیت تاوەکو دوور نەکەوێتەوە لێت ، تۆش کە ئێستا هاوسەرگیری ئەکات بۆیە هەستت پێی کرد ، لەوانەیە بڵێی من پێشتر چەندین ڕۆژ دوور بووم لێی بەڵام بەو شێوەیە دڵتەنگ نەبووم ، ڕاستە بەڵام ئەوکاتە هیچ شتێکی لەو شێوەیە لە ئارادا نەبووە و تەنها بیرت کردووە و ویستوتە بیبینی بەڵام کە گوێبیستی ئەمانە بویت بەتایبەتی لە دەمی خۆیەوە ، ئەوە زۆر ئازاری داویت

𝐨𝐧𝐞 𝐧𝐢𝐠𝐡𝐭 𝐢𝐧 𝐭𝐡𝐞 𝐬𝐩𝐫𝐢𝐧𝐠 |«𝐉𝐉𝐊»✔️Where stories live. Discover now