𝗝𝘂𝗻𝗴𝗸𝗼𝗼𝗸 𝗽𝗼𝘃
~ وا بەو شێوەیە هاتم کارت نەبوو؟
- نا کاتێکی باش هاتیت
~ زۆر باشە
هەردووکمان بێدەنگ بووین
- بۆ قسە ناکەی ؟
~ ئێمم شتێک لەنێو مێشکم ئەخولێتەوە لەوکاتەوەی لە نیویۆرک هاتوینەتەوە
- ئادەی بزانم ئەو شتە چییە؟
~ ئەوکاتەش لێتم پرسی بەڵام قسەت نەکرد ، ئەزانم شتێک هەیە ،ئەوڕۆژە لە باخچەکە خەریک بوویت لەگەڵ کەسێک قسەت ئەکرد بە مۆبەکەت ، ئەو کەسە کێ بوو؟
- کەی بۆ بیرم نییە؟
ئەمزانی کەی ئەڵێت
~ ئەو ڕۆژەی کە چووینە باڕ جا پێش ئەوە تۆ ڕۆشتیتە باخچەکە
تۆزێک بیرم کردەوە چی بڵێم ، بێدەنگ بووم
~ ئێ؟ بۆ وەڵام نادەیتەوە؟
تۆزێک سەری هێنایە پێشەوە تاوەکو باشتر ڕوخسارم ببینێ چونکە سەیری شەربەتەکەم ئەکرد
- هاهـ ؟ ئێ ئەوە بیرم ئەکردەوە کەی ئەڵێیت ، بەڵێ ئەوە یوونگسام بوو ، ڕۆشتمە باخچەکە تا هەوایەک هەڵمژم دوواتر ئەو پەیوەندی پێوە کردم و ئیتر گاڵتەی ئەکرد
بەهێمنی وتم ئەمویست ئاشکرا نەبم
~ یوونگ سام؟ ئاا ئەو کوڕە ئەڵێی هاوڕێکەت؟
سەرەتا ڕووخساری وا دیار بوو کە ئەیەوێ بیری بکەوێتەوە
- بەڵێ ئەو
~ ئهم باشە ، سوپاس
- تۆ غیرە ئەکەی؟
وام دەرخست زۆر بەجدی وائەڵێم و لێی چوومە پێشەوە
~ نا غیرەی چی؟ جا بۆ غیرە لەتۆ بکەم؟
بە شڵەژاوی وتی
- همم بەڵێ ، تۆ غیرە ئەکەی ئاهـ
چەپڵەیەکم لێدا و زەردەخەنەیەکی بەفیزم کرد
~ یااا من غیرە لەتۆ ناکەم ، لەڕاستیدا ئەبێ خۆشەویستەکەت غیرە بکات کە ئەوەنە لەگەڵ منی بەڕێز جۆنگکووک
بە فیزەوە وتی منیش تەنها بە ڕوخسارێکی بەتاڵ سەیرم کرد
~ چی بوو؟ بۆچی بێدەنگ بوویت؟
بە زەردەخەنەیەکی لارەوە
- ئۆهـ ڕاست ئەکەیت ئەبێ بڕۆمە لای خۆشەویستەکەم دەی دەی باش بوو بیرت هێنامەوە
~ چی؟ خۆشەویستت هەیە؟
- بەڵێ هەمە ، پێم نەوتبوویت؟
بە فیزەوە وتم
~ نا باست نەکردبوو ئەمە کەی؟
بە سەرسامی وتی
- ئۆهـ ماوەیەکی زۆرە دەی لەکاتم مەگرە دەی دەی ، ئاهـ چۆن لەبیرم کرد زۆر دوواکەوتم
تەواوی کاتەکە چاوم لەسەری بوو تا بزانم کاردانەوەی چۆن ئەبێ ، دوواتر بەبێدەنگی هەڵسا و جانتاکەی هەڵگرت
~ هم باشە ، خوات لەگەڵ
بەبێ ئەوەی چاوەڕێی وەڵام بکات و سەیرم بکات ڕۆشت
زیادەڕۆییم کرد؟ دەی هەرچۆنێک بێت❜تۆ ئەوت دەرکردووە چۆن شتی وا ئەبێ؟ زۆر ڕۆشتوویت
بێدەنگ بووم
❜ ئەو تەنها ویستوویەتی گاڵتەت لەگەڵ بکات ، هەم ئەو خۆی گومانی هەبووە لێت ئێستا وا ئەزانێ گومانەکەی ڕاست بووە و تۆ شت لە ئەو ئەشاریتەوە ، ئەو هەنگاوەت هەڵە بوو
- یانی ئێستا دڵی لێم شکاوە؟
❜ بەئەگەری زۆرەوە بەڵێ ، ئەو خۆی بێهیوایە لەکوڕ ئیتر کە تۆش ئاوات کردووە ، هەرچی زووە داوای لێبووردنی لێ بکە تا بارودۆخەکە خراپتر نەبووە
- باشە وائەکەم ، بەڵام کەی هەستەکانمی بۆ دەربڕم ، چیتر بەرگەی ئەوە ناگرم
❜ جارێ هەڵەکەت چاک بکەوە ، ئەوکاتە پێی بڵێ
- باشە تەواو

YOU ARE READING
𝐨𝐧𝐞 𝐧𝐢𝐠𝐡𝐭 𝐢𝐧 𝐭𝐡𝐞 𝐬𝐩𝐫𝐢𝐧𝐠 |«𝐉𝐉𝐊»✔️
Romance~ مـ من ڪوشــتــم..! -گــەمــژە مــەبـە ٭ ناری دەنگۆیەڪ هەیە ڪە دەڵێن تۆ و جیمین ژووان دەبەستن ، ئایا ڕاستە؟ + چی ئەڵێیت؟ ئەمە پارەیەڪی زۆرە! - پارەڪە هەرچەنێڪ بێت من ئەیدەم! - سڵاو بەڕێزان ، دوواڪەوتم؟ ~ تاڪە ڪەسیت بتوانم متمانەی پێ بڪەم نــووســەر...