𝐶ℎ𝑎𝑝𝑡𝑒𝑟 8(✨🗝نـیـویــۆرڪ)

195 38 0
                                    

𝟬𝟰:𝟱𝟬 ..... 𝗔𝘁 𝘁𝗵𝗲 𝗮𝗶𝗿𝗽𝗼𝗿𝘁
𝗝𝘂𝗻𝗴𝗸𝗼𝗼𝗸 𝗽𝗼𝘃
دە خولەکی تر فڕۆکەکە هەڵئەستێ و ئێمەش لەنێو فڕۆکەین لە تەنیشت یەکترەوە
ئەڕۆین بۆ نیو یۆرک
- ئەگەر حەز ئەکەیت بخەوە ، چونکە گەشتێکی درێژمان هەیە
~ ئاا وتت چەند کاتژمێرە؟
- چواردە کاتژمێر و بیست و حەوت خولەکی تر لە فڕۆکەخانەی نیو یۆرک ئەبین
~ چواردە کاتژمێر زۆرە ، بەڵام بەهەر حاڵ زۆرم خەو دێت ، ئەخەوم جارێ
- دەی باشە ، تۆزێکی تر دەست ئەکا بە فڕین بۆیە وتم تا ئاگادار بیت
~ ئهم سوپاس
بەزۆر چاوەکانی کردبوویەوە ، هێدفۆنەکەی دەرهێنا ، کردییە سەر گۆرانییەک و سەری لەسەر شانم دانا ، چاوەکانی داخست
هەستێکی خۆشم هەیە ، ئەوت لەبیر ئەبەمەوە ناری ، دڵنیابە
.... دووای ماوەیەک منیش خەوم لێ کەوت

𝗔𝗳𝘁𝗲𝗿 𝟯 𝗵𝗼𝘂𝗿𝘀
𝗡𝗮𝗿𝗶 𝗽𝗼𝘃
وردە وردە چاوەکانم کردەوە و سەیری کاتژمێری مۆبەکەم کرد ، هێشتا تەنها سێ کاتژمێر ڕۆشتووە ، سەیرێکی جۆنگکووکم کرد زۆر بە جوانی خەوی لێ کەوتبوو ، پارچەیەکی بچووکمان پێوە بوو ، بەباشی بە ئەوم دادا ، تۆزێک سەیری دەوروبەرم کرد و خەو بردمییەوە دووبارە

𝗔𝗳𝘁𝗲𝗿 𝟭𝟭 𝗵𝗼𝘂𝗿𝘀
𝗝𝘂𝗻𝗴𝗸𝗼𝗼𝗸 𝗽𝗼𝘃
ئێستا لە فڕۆکە خانەی نیو یۆرک'ین ، باوکم پەیوەندی کرد بۆ ئەوەی شوفێر بنێرێت بەڵام وتم پێویست ناکات ، هەم ئەوان نازانن کە ناری'م لەگەڵ خۆمدا هێناوە
- دەی بابڕۆینە نێو ئۆتۆمبێلەکە
~ هاتم
ڕۆشتینە نێو ئۆتۆمبێلەکە و یەکسەر ڕۆشتینە خانووەکەی خۆم ، بەڵێ دانەیەکم هەیە لێرە

~ ئەم خانووە هی کێیە؟
- هی منە
~ بەڕاستی؟ ئەی بۆچی پێت نەوتبووم؟
- دیارە کات نەبووە یانیش بیرم چووە
زەردەخەنەیەکی هێمنانەم کرد
~ بەڵام زۆر گەورەیە
- ئیتر حەزم کرد وابێ گیانەکەم ، منیش هاوسەرگیری ئەکەم و مناڵمان ئەبێ ئەی نابێت خانوویەکی گەورەم هەبێ؟
تۆزێک بە فیزەوە
~ یاا نیازت هەیە هاوسەرگیری بکەیت وا زوو؟
- ئمم بۆ نا؟
~ هاییش گەمژە ، دەی زۆر هیلاکم بابڕۆینە ژوورەوە
ئەو ڕۆشت و منیش پێکەنیم ، ئەو هەنێ جار شتەکان بەجدی وەرەگرێ ، هەرچۆنێ بێ جانتاکانم بردە ژوورەوە و دەرگاکەم داخست
~ خانووەکەت زۆر خۆشە
وتی کاتێ خەریک بوو ماڵەکەی ئەپشکنی
- سوپاس ، لەسەرەوە سێ ژووری لێیە ،لە دووەم ژوور بە دەستە ڕاست جانتاکانت دابنێ و کەل و پەلەکانت ڕێک بخە
~ زۆر سوپاس ، دوواتریش ئەڕۆینە دەرەوە شتێک ئەخۆین ڕاستە؟
وەک مناڵێک سەیری ئەکردم
- بێگومان ئەڕۆین بەڵام تۆزێک پشوو ئەیەین ئینجا ، ڕێککەوتین هەنگوینەکەم؟
~ بەڵێ بەڵێ ڕێککەوتین ئۆپاا
خێرا خۆی خستە باوەشم
- باشە تەواو هێواش
زەردەخەنەیەکم کرد
دوواتر جانتاکانی هەڵگرت و بردی بۆ سەرەوە
𝗡𝗮𝗿𝗶 𝗽𝗼𝘃
کە وتی ماڵەکە هی منە بەلامەوە سەیر بوو چونکە هەرگیز باسی نەکردبوو ، بەڵام ئەم ماوەیە باسی هاوسەرگیری ئەکات ، ڕەنگە بیەوێت هاوسەرگیری بکات و لێرە بژی؟ ، ئۆففف من چی بکەم بەتەنیا گەر ئەویش هاوسەرگیری بکات ناتوانێ ئەوەندە بمبینێ ، نا لەوانەیە گاڵتە بکات تەنها بۆ ئەوەی تووڕە بم لێی ، دەی هەرچییەک بێ خانوویەکی زۆر خۆشی هەیە ، ڕێک ئەوەیە کە بەدڵی منە هەموو شتێکی تەواوە
~ تۆ چیت جیۆن جۆنگکووک ، خەیاڵەکانی من ئەدزیت بۆ هاوسەری داهاتووت بەڵام چیتر بۆت باس ناکەم
- ئەبێ بۆمی باس بکەیت ، ئەگەر نا چۆن بتوانم کچێک ڕازی بکەم
~ هاهـ لەکەیەوە لێرەیت؟
- تازە هاتمە سەرەوە تا جانتاکانم دابنێم بەڵام گوێم لەتۆ بوو
~ ئاخر با بەدڵی خۆی بێت بۆچی بەدڵی من ، هەم ئەوانە خەیاڵی منن ، تۆ بەخەیاڵی ئەو هەموو شتێک بکە
زمانێکم لێ دەرهێنا
- باشە وادەکەم
ئەو قسەیەی کرد و ڕۆشت ، هیچی هەڵەم وت؟ نا باوەڕ ناکەم هەموو قسەیەکم لەجێگەی خۆی بوو ، دەی با دەست بکەین بە کردنەوەی جانتاکان
دەستەکانم لەیەک خشاند وەک ئەوەی بمەوێ پاکی بکەمەوە دوواتر یەک بەیەک جانتاکانم کردەوە و جلەکانم دەرهێنا و کردمە دۆڵابەکە ، کۆتا دانەم دانا و جانتاکانم خستە لایەکی ژوورەکە و بەڕێکەوتم بۆ ژوورەکەی جۆنگکووک بەڵام ئەوی لێ نەبوو ، ڕۆشتمە چێشتخانەکە ، لەوێش نەبوو ، بۆ کوێ چووە بەبێ ئەوەی پێم بڵێت؟
تۆزێک دانیشتم وتم ئێستا ئەگەڕێتەوە ، زۆری پێ نەچوو دەنگی دەرگا هات و چەند شتێکی بەدەستەوە بوو وادیار بوو بۆ خواردن کڕیبووی
~ بۆچی بەبێ ئەوەی پێم بڵێیت ئەڕۆیت؟ ترسام
زەردەخەنەیەکی کرد و پێڵاوەکەی خستەوە شوێنی خۆی و دەرگاکەی داخست
- وەک ئەبینی هیچ شتێک ڕوینەداوە ناری خاتوون تەنها وتم بە برسێتی ئەمێنیتەوە دوواتر ، هەم ویستم خۆمان خواردن ئامادە بکەین وەک لەوەی لەدەرەوە نان بخۆین
~ دەی زۆر باشە کەوایە بمەرێ ئەیبەمە چێشتخانەکە
- فەرموو ، ژوورەکەت ڕێک خست؟
~ بەڵێ ، کەی بڕۆین بۆ بینینی خ.جیۆن؟
- ئەمڕۆ ئەگەڕێتەوە ماڵەوە ، هەم نازانێ تۆم لەگەڵە ، گەر بتبینێ زۆر دڵخۆش ئەبێ
~ کۆتا جار سێ ساڵ بەر لە ئێستا بوو بینیم کاتێک لە کۆریا بوون
زەردەخەنەیەکی کرد ، ئاییشش نابێ ئەوەنە جوان بی کوڕی جیۆن ، تۆزێک وا سەیرم کرد ، نەفرەت هەستی پێ کرد
- ئادەی بزانم ئەم هەنگوینە بۆچی بەم شێوەیە سەیرم ئەکا؟
هاتە نزیکمەوە خۆی بە مێزەکە دادابوو و چاوەڕێی وەڵام بوو
~ هیچ هەروا
- هممم وامزانی شتێکت ئەوێ
~ نا جا چیم بووێ؟
بە لووت بەرزی
- نازانم
شانی هەڵتەکاند و چاوی خستەوە سەر چەقۆکەی
دووای کەمێک خواردنمان ئامادەکرد و خواردمان و من قاپەکانم شۆرد و سەیری کاتژمێرم کرد 15:30 خولەک بوو
~ بەڵێ قاپەکانیش تەواو ، ئێستا چی بکەین بەڕێز جیۆن جۆنگ کووک؟
- خۆت ئامادە بکە ئەڕۆین پیاسەیەک ئەکەین دوواتریش ئەڕۆینە ماڵەوە چونکە دایکم لەڕێگایە بۆ ماڵەوە
~ کەوایە زۆر باشە
ڕۆشتم و خۆم ئامادەکرد ، دوواتر هاتمە خوارەوە جۆنگکووک ئامادەبوو ، قەمیس و پانتۆڵێکی ڕەش
- ئامادەیت بڕۆین؟
~ بەڵێ دەی بابڕۆین

𝐨𝐧𝐞 𝐧𝐢𝐠𝐡𝐭 𝐢𝐧 𝐭𝐡𝐞 𝐬𝐩𝐫𝐢𝐧𝐠 |«𝐉𝐉𝐊»✔️Where stories live. Discover now