𝗔 𝗻𝗲𝘄 𝗱𝗮𝘆
𝗝𝘂𝗻𝗴𝗸𝗼𝗼𝗸 𝗽𝗼𝘃
چاوەکانم کردەوە ، باشە لەوانەیە ڕۆژێکی دڵخۆشکەر بێت ئەمڕۆ ، هەڵسام و ڕۆشتمە چێشتخانەکە بەڵام ئەمجارە جیاوازە ، ناری خواردنی ئامادەکردووە
- بەیانی باش
بەدەنگێکی گڕ چونکە تازە لەخەو هەڵساوم
~ ئۆهـ بەیانی باش جۆنگکووکی، سەرت ئازاری نییه؟
- تەنها تۆزێکە ، ئەوەندە سەرخۆش نەبووم ئاگاداری هەموو شتێک بووم
بەو قسەیەم ئەو تۆزێک شڵەژا
~ و وەرە دابنیشە
- چۆنە وا زوو هەڵساویت؟
~ هممم حەزم کرد
- درۆت لێ نایەت ، ڕاستییەکەی چییە؟
~ هاهـ باشە ، ئەمشەو خەوم لێ نەکەوتووە
بە تۆزێک بێزاری وتی
- بۆچی؟
~ هیچ نییە تەنها خەوم لێ نەئەکەوت
ئەزانم شتێک هەیە لەوانەیە لەبەر سەماکە بێت ، بەڵام لێیگەڕام چونکە هەستم کرد نایەوێ لەسەر ئەو بابەتە قسە بکات
- نا نا ئەشزانی خواردن ئامادە بکەیت
وتم کاتێک زەیتونێکم خستە دەممەوە
~ ئەی چۆن ، ئەمە کەی قسەیە تۆ ئەیکەیت
بە فیزەوە وتی و قژی بردە دواوە
منیش پێکەنیم و ئەویش سەیری کردم و زەردەخەنەیەکی کرد
نانمان خوارد و خۆمان گۆڕی ، بۆ کۆتا جار سەردانی دایکم و ئەوان ئەکەین چونکە بەیانی ئەڕۆینەوە کۆریاوەک هەرکاتێکی تر من قاتێکم پۆشیوە و ئەویش
![]()
Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.
خ.جیۆن/ واتە ئەڕۆن؟
- بەڵێ دایکە هەرخۆی بۆ هەفتەیەک هاتبووین ، هەم ناری ئەبێ بچێتە کۆلێژ و منیش کارەکانم بە هاوڕێکەم سپاردبوو ، ئێستاش باشتری ئەوە هەموو شتێکە بۆ من
خ.جیۆن/ کوڕەکەم ئاگاداری خۆت بە ، کارەکانت بەباشی ئەنجام بدە وەک هەرکاتێک ، وە تۆش ناری کچەکەم ئاگاداری خۆت بە و باش بخوێنە
~ بەسەرچاو خ.جیۆن ، دڵخۆشم کە ئێستا باشتریت
ماڵئاواییمان کرد و دوواتر ڕۆشتینە پارکێک ، پیاسەمان ئەکرد
هەردووکمان بێدەنگ بووین
ڕاستییەکەی من بیرم ئەکردەوە لەوەی کە من ماوەیەکی زۆرە ئەو هەستەم هەیە بەڵام نەم ئەزانی ، ئەوە شێتم ئەکا ، ئەو ڕاست ئەکات دەربارەی ئەوەی زۆر جار کەسێکت خۆش ئەوێت بەڵام هەستی پێ ناکەیت ، یانی من چەندین ساڵە خۆشم ئەوێت
~ بیر لەچی ئەکەیتەوە وا بە قوڵی؟
- هم؟ ، ئاهـ هیچ شتێک ، لێرە دابنیشین؟
~ جۆنگکووکییی بۆچی ڕاستیم پێ ناڵێیت؟ ، هەستەکەم شتم لێ ئەشاریتەوە
- هیچم نەشاردووەتەوە ، چی بشارمەوە؟
~ ئەم ماوەیە نامۆیت ، با ڕاشکاوانە قسە بکەم ، تۆ پێشووتر لای من هەموو شتێکت ئەوت و ئەتکرد ، بەڵام ئێستا نا ، هۆکار چییە؟ ئایا کارێکم کردووە یان چی؟
- وانییە تەنها تۆ وابیر ئەکەیتەوە
وتم و چاوم لەسەری لابرد
~ هاهـ هێشتاش ڕەتی ئەکەیتەوە ، باشە کەوایە ، بابگەڕێینەوە ماڵەوە
وتی و ڕۆشت بەرەو لای ئۆتۆمبێلەکە و چاوەڕێی منی نەکرد
چیت پێ بڵێم هم؟ من خۆم سەرم لێ شێواوە
هەڵسام و بە هێمنی ڕۆشتمە نێو ئۆتۆمبێلەکەو ئیتر بەرەو ماڵەوە

YOU ARE READING
𝐨𝐧𝐞 𝐧𝐢𝐠𝐡𝐭 𝐢𝐧 𝐭𝐡𝐞 𝐬𝐩𝐫𝐢𝐧𝐠 |«𝐉𝐉𝐊»✔️
Romance~ مـ من ڪوشــتــم..! -گــەمــژە مــەبـە ٭ ناری دەنگۆیەڪ هەیە ڪە دەڵێن تۆ و جیمین ژووان دەبەستن ، ئایا ڕاستە؟ + چی ئەڵێیت؟ ئەمە پارەیەڪی زۆرە! - پارەڪە هەرچەنێڪ بێت من ئەیدەم! - سڵاو بەڕێزان ، دوواڪەوتم؟ ~ تاڪە ڪەسیت بتوانم متمانەی پێ بڪەم نــووســەر...