𝗝𝘂𝗻𝗴𝗸𝗼𝗼𝗸 𝗽𝗼𝘃
دوێنێ شوێنێکم دەست نیشان کرد و کەل و پەلەکانم کڕی و خستمە نێو ئۆتۆمبێلەکە ، ئێستا کات 𝟬𝟰:𝟱𝟬 خولەکی ئێوارەیە و بەڕێکەوتین بۆ ئەو شوێنە ، شوێنێکی سەوزاییە ، کەشەکەی فێنکە خەڵکی لێیە بەڵام کەمن ئەوانیش هەر بۆ گەشت هاتوون ، ئیتر باسم کرد چیم هێناوە ئەویش دڵخۆش بوو~ خێمەکە چاک بکەین جارێ؟
- بەڵێ وا خەریکم ئەیهێنم
خێمەکەمان چاک کرد و گڵۆپ و ڕازاندنەوە و سەبەتەی سەیران و ئیتر هەموو شتێک لەوە جوانتر و شازتر بوو کە لە مێشکم دامنابوو ئێوارە هات و جەوێکمان دروست کرد لەگەڵ ئەو خەڵکە ، وەک ئەوەی هەموومان هاوڕێی یەکتر بین ، دانەیەکی تیا بوو گیتاری هێنابو و گۆرانی ئەوت جەوەکەی دوو هێندە خۆشتر کردبوو ، کەشەکەی فێنک بوو ، من و ناری تۆزێک دوورتر لەوان دانیشتبووین
، وابزانم ئێستا کاتی ئەوەیە هەموو شتێکی بۆ باس بکەم- ناری؟
~ همم
وتی کاتێک چاوی داخستبوو چێژی لەو بارودۆخە ئەبینی
- چەند شتێک هەن پێتی بڵێم
ئەویش چاوی کردەوە و خۆی ڕێک کردەوە و بە ڕێکی دانیشت
~ ئاساییە شتێک بڵێم پێش ئەوەی تۆ دەست پێ بکەیت؟
- باشە فەرموو
~ نا دەی پاشگەز بوومەوە تۆ دەست پێ بکە ئینجا من
- باشە ، ئێ ئەوە لەکوێوە دەست پێ بکەم بۆستە ، باشە ، ناری ، باش گوێم بۆ بگرە باشە؟
~ گوێم گرتووە ئۆپا دەی بیڵێ
- همم من ماوەیەکی زۆرە هەست بەشتێکی تر ئەکەم ، کاتێک تۆ ئەبینم و لەگەڵمی هەستێکی ترم هەیە ، زۆر دڵخۆشم ، ڕوونتر بیڵێم ئەم هەستەم زیاترە لە هاوڕێیەک ، هەمووکات بیرت ئەکەم ، وەک بڵێی تێکەڵ بە خوێنم بووبیت ، وەک چۆن کەسێک ئاڵوودەی مادەی هۆشبەر ئەبێت ئاڵوودەت بووم
تۆ جیاوازیت لە هەر کەسێک بۆم
لەپڕ قسەکەی پێ بڕیم و وتی
~ خۆشم ئەوێیت
بۆ ماوەیەک سەیری چاوی یەکترمان ئەکرد دوواتر زەردەخەنەیەکی بچووکم کرد و ئەویش ماچی ڕوومەتی کردم
~ خۆشم ئەوێیت جیۆن جۆنگکووک ، منیش ئاڵوودەت بووم
توند لە باوەشم گرت
~ بەجۆرێک کە بمەوێت بتخەمە نێو ڕۆحم و دەربازت نەبێت
- منیش زۆرم خۆشەوێی هەنگوینەکەم
دووای کەمێک لە باوەشم هاتە دەرەوە
- ڕێگەت نەدا قسەکانم تەواو بکەم
~ ئادەی تەواویبکە
~ بەیانی وتت کە چ شتێک لەنێوان من و باوکت هەیە ، من ڕۆژێک چوومە لای باوکت ، وتم کچەکەت بەمن بسپێرە نەک بیدەیت بە جیمین ، وە من کۆمپانیاکەت ڕزگار ئەکەم و ناهێڵم لەناو بچێت تەنها ناری مەدە بە جیمین ، ئەویش ڕازی بوو
ئەو شۆک بو بەو قسانە
~ واتە ئەو هەموو شتە ڕوویداوە و من ئاگادار نەبووم؟
- ئهم
بە خەمباری وتم چونکە لەوانەیە پەشیمان بێتەوە لەوەی وتویەتی
~ کێشە نییە ، هەموو ئەوانە قبوڵ ئەکەم کە لەپشت منەوە کردووتانە لەگەڵ باوکم چونکە ،،،،، ئەزانم کە نیگەرانی من بوویت و نەتویستووە هاوسەرگیری لەگەڵ تاوانبارێک بکەم
- بێگومان نامەوێت ، ئێستا ئاسوودە بووم کە هەموو شتێکم پێ وتیت
YOU ARE READING
𝐨𝐧𝐞 𝐧𝐢𝐠𝐡𝐭 𝐢𝐧 𝐭𝐡𝐞 𝐬𝐩𝐫𝐢𝐧𝐠 |«𝐉𝐉𝐊»✔️
Romance~ مـ من ڪوشــتــم..! -گــەمــژە مــەبـە ٭ ناری دەنگۆیەڪ هەیە ڪە دەڵێن تۆ و جیمین ژووان دەبەستن ، ئایا ڕاستە؟ + چی ئەڵێیت؟ ئەمە پارەیەڪی زۆرە! - پارەڪە هەرچەنێڪ بێت من ئەیدەم! - سڵاو بەڕێزان ، دوواڪەوتم؟ ~ تاڪە ڪەسیت بتوانم متمانەی پێ بڪەم نــووســەر...