𝐶ℎ𝑎𝑝𝑡𝑒𝑟 7(🤎🗝️🧸ئــەمــریــڪا)

209 36 0
                                    

𝗡𝗮𝗿𝗶 𝗽𝗼𝘃
دایکە ، پێویستم پێتە ، پێویستم بە باوەشتە تاکو خۆمی تێدا ون بکەم ، پێویستم بە هەموو شتێکتە ، ئەی بۆچی ئێستا لەگەڵم نیت؟ ، وا بەیانییە و خەو نەچۆتە چاوم لەو کاتەوە
هەڵسام و گەرماوێکم کرد ، دوواتر جلێکم لەبەر کرد ، ناتوانم بڕۆم بۆ کۆلێژ ، تەنها پێویستم بەوەیە ئێستا بەتەنها بم
لە دەرگا درا و وتم وەرە ژوورەوە
/ بەیانی باش شیرینەکەم ، خواردنم بۆ هێناوی
~ سوپاس ئۆنی ، بەڵام بۆم ناخورێت
ئەو بە نیگەرانی سەیری کردم و دوواتر سینیەکەی دەستی دانا و هاتە تەنیشتم کاتێک لە پەنجەرەکەوە ئەمڕوانییە دەرەوە
/ شیرینەکەم وا لەخۆت مەکە هم؟ هەم باشتر نەبوو کە ئێستا زانیت؟ ئەی چی ئەگەر هاوسەرگیریتان کردایە و ئەوکات پێیت بزانیایە؟ ، خراپتر ئەبوویت بەڵام هەر نەبێ ئێستا ئاسوودەبە کە زانیوتە
ئەو ڕاست ئەکات
~ ئۆنی ، کێ هەموو ئەمانەی ڕێک خستبوو؟
/ تەنها باوکت ئەزانێ ، ئەبێ کەسێک بێ کە باشەی تۆی ویستووە و نەیویستووە تۆ بکەویتە ناو کێشەوە ، گەر زانیت کێیە ئەبێ زۆر سوپاسی بکەیت و ئەم چاکەیەی بدەیتەوە
ئەوە ڕاستە بەڵام من بەپەرۆشم بۆ ئەوەی بزانم کێیە
/ دەی لەگەڵم یەیت هەنێ شتم پێویستە بچینە مۆڵێک دوواتریش بڕۆینە پیاسەیەک وەک دوو خوشک؟
زەردەخەنەیەکم کرد و سەرم بە باشە جوڵاند
/ دەی لە خوارەوە چاوەڕێت ئەکەم
ئەو ڕۆشت و منیش لە ئاوێنەکە سەیرێکی خۆم کرد
~ بەهێز بە ناری ، تێ ئەپەڕێ ، تەنها بەهێزبە
لەگەڵ هی سۆنگ ئۆنی ڕۆشتینە مۆڵێک ، دووکانێکی سەوزەو میوەی بینی و وەستا

/ بابڕۆینە ئێرە ، میوە و سەوزەی جوانی لێیە
~ بەڵام پڕی سەلاجەکە میوەو سەوزەیە
/ ئەمە کەی؟
~ هینە هەفتەیەک بەر لەئێستا
/ هاهـ؟ چی ئەڵێی؟ هەفتەیەک بەر لەئێستا؟ چاوەڕێ ئەکەی مابێت هەم ئەگەر مابێت هێشتا نوێ بێ؟ باوەڕت پێ ناکەم ناری
من پێ ئەکەنیم و دوواتر وتم گاڵتەم کردووە ئەویش بە باوەڕ پێنەکراوی سەیری کردم
~ یااا دەی بەوشێوەیە سەیرم مەکە بابڕۆین ئەوەی پێویستە بیکڕین

چەند دوکانێکی ترمان کرد دوواتر ڕۆشتینە دووکانی جلوبەرگ ، ئەو ئەزانێ بەچی ئارام ئەبمەوە
/ بەڵێێ ، ئێستا ئەم جلانە تاقی بکەرەوە ،، همم ئەوەیانت پێ چۆنە؟
کراسێکی پەمەیی کاڵ بوو زۆر ناسک بوو
~ نااا با ئەمە تاقی بکەمەوە
دەستم دایە تیشێرت و پانتۆڵێک
/ دە واز لەمانە بێنە وەرە چەند کراسێک تاقی بکەوە ، زۆرت لەمانە هەیە شێتە
~ دەی باش با ئەمجارە بەدڵی تۆ بێت ئۆنی
زەردەخەنەیەکم کرد ، کراسەکەم لێی وەرگرت
دووای کەمێک هاتمە دەرەوە لەژووری خۆ گۆڕین
~ هم پێت چۆنە؟
تۆزێک سوڕامەوە و چاوەڕێی وەڵام بووم
/ همم ئا تۆزێکی تر بسوڕێ بزانم
بە سەرنجەوە لەمنی ئەڕوانی
/ بۆستە با وێنەیەکت بگرم
پێکەنیم و ئەویش وێنەکەی گرت
/ زۆر جوانیت شیرینەکەم ، دەی با دانەیەکی تریش تاقی بکەینەوە بزانین
هەردووکمان ئەگەڕاین بەنێو کراسەکانا
دەستم دایە دانەیەکی ڕەش ، بەڕاستی ناوازەیە
~ ئۆنییی چی ئەڵێی سەبارەت بەمە؟ تاقی بکەمەوە؟
/ ئۆهـ بەڵێ دەی دەی
ئەویشم تاقی کردەوە
/ زۆر شازیت ، نایابیت نایاب
چاوێکی داگرت
~ یااهـ ، زۆر سوپاس ، بۆستە ئەمە جۆنگکووک نییە؟ بەڵام چی ئەکات لێرە؟ ئەو وتی کە کاری هەیە
/ بەڵێ من پێیم وت کە بێت ، هەم ئێستا کاتژمێر دووە ، ئێمە لەبەیانییەوە لە دەرەوەین ، کە پەیوەندیم پێوە کرد وتی بۆ بەیانییەکەی کاری هەبووە
~ ئاهـ ڕاستە ، من مێشکم بەسەرخۆمەوە نییە
ئۆنی تۆزێک بە بەرزی بانگی جۆنگکووکی کرد و ئەویش کە ئێمەی بینی زەردەخەنەیەکی کرد و هاتە ژوورەوە
- سڵاو خانمەکان
/ سڵاو جۆنگکووک ، چۆنیت؟
- باشم سوپاس ، تۆ چۆنیت ناری؟
بە نیگەرانییەوە لەمنی ڕوانی بەڵام لەکۆتاییا زەردەخەنەیەکی کرد کاتێک وتم
~ باشم
بەزەردەخەنەوە
/ ئێ جۆنگکووک ، ناری جلی تاقی ئەکردەوە وتم با تۆش بیبینی چونکە تۆش لە هەڵبژاردنی جل بێ وێنەی
زەردەخەنەیەکی کرد و وتی
- سوپاس نونا بەڵام من زۆر باش نیم لە هەڵبژاردنی جلی کچان
/ ئەمە هی ئەوەیە کە تا ئێستا خۆشەویستت نەبووە؟
چاوێکی داگرت
تۆزێک بیری کردەوە
- جا کێ وتی خۆشەویستم نەبووە؟
تۆزێک بە فیزەوە
~ بەڕاست؟ ئەمە کەی ؟ بۆ من نەمزانیوە؟
بەپەرۆشەوە پرسیم

𝐨𝐧𝐞 𝐧𝐢𝐠𝐡𝐭 𝐢𝐧 𝐭𝐡𝐞 𝐬𝐩𝐫𝐢𝐧𝐠 |«𝐉𝐉𝐊»✔️Where stories live. Discover now