𝗡𝗮𝗿𝗶 𝗽𝗼𝘃
تاقیکردنەوەم ئەنجام دا و ڕۆشتمە باخچەکە چاوەڕێی می یونگم ئەکرد ، بەڕاستی بەقەد ماندووبوونەکەم وەڵامم یاوەتەوە ، سوپاس بۆ خوا ، پرسیارەکان قورس بوون بەڵام من وەڵامەکانم ئەزانی ، هەرچۆنێک بێ می یونگ هات
*ناری'یییاااا
بەدڵخۆشییەوە بەرەو ڕووم هات و لە باوەشی گرتم
~ چۆن بوویت ؟ بەو پێیەی دڵخۆشیت زۆر باشت وەڵام یاوەتەوە
* بەڵێ بەڵێ بەڵێ زۆر باش ، ئەی تۆ؟ پرسیارەکان چۆن بوون بەلاتەوە؟
~ هەموو وەڵامەکانم ڕاستن
چاوێکم لێی داگرت و زەردەخەنەیەکی شیرینم کرد
*هەر بژیت ، ئەمڕۆ ڕۆژێکی دڵخۆشکەرە بۆ هەردووکمان
پێ ئەکەنی منیش سەیرم ئەکرد بە زەردەخەنەوە
~ ڕاستە ، هیوادارم لەمەوبەدوا بەم شێوەیە بێت و هیچی خراپ ڕوونەدات
* ڕاستە بەڵام ، ژیان واتە سەختی ، واتە ڕووداوی ناخۆش ، واتە خەم خواردن ، بەڵام لەهەمان کاتدا ، بەرگە گرتن و بەهێزی و تێپەڕین بەسەر ئەو ناخۆشییانە
پێکەنی و سەیری کردم
~ ڕێک بەو شێوەیە ، دەی گەر وابوو بابڕۆینە کافتریا شتێک بخۆین
* ڕاستەکەی ، من ئەوەی لە گەدەمدا بوو خستمە سەر کاغەزەکە
گریانێکی ساختەی کرد
~ یااا شێتە خەڵک ئەوەی لە مێشکییەتی ئەیخاتە سەر کاغەزی تاقیکردنەوە بەڵام تۆ ئەوەی لەگەدەتە
پێکەنیم و بەدەستم قژیم تێکدازۆر ماندووم ، ئەمڕۆ ڕۆژێکی باش بوو بۆم ، تا دوو ڕۆژی تر تاقیکردنەوەم نییە ئیتر تۆزێک پشوو ئەیەم و سبەی شەو دەست ئەکەمەوە بە خوێندن ، ئێستا جۆنگکووک چی ئەکات؟ بیری ئەوم کردووە دوو ڕۆژە نەمبینیوە ، چی گەر پەیوەندی پێوە بکەم؟ بەڵام هەر بەڕاستی لەوانەیە ئێستا زۆر ماندووبێت و خەوتبێت ، ئەو کەسێکە ئەگەر کارەکانی تۆزێک پشتگوێ بخات دوواتر قەرەبووی ئەکاتەوە بە دوو هێندە ، ڕاستە کە هاوڕێکەی کارەکانی بەڕێوە بردووە بەڵام ئیتر ئەو کەسێکی لەوشێوەیەیە بۆیە ئێستا زۆر ماندووە و لێی ئەگەڕێم و بێزاری ناکەم ،، دەی بخەوە نارییییی بەسە ئەوەنە قسە لەگەڵ خۆت مەکە بەڕادەی پێویست ماندووی ، شەوشاد گەمژە
𝗔 𝗻𝗲𝘄 𝗱𝗮𝘆
𝗝𝘂𝗻𝗴𝗸𝗼𝗼𝗸 𝗽𝗼𝘃
خەریکم شتێک ئامادە بکەم و بیخۆم هێشتا کاتژمێر حەوتە ، ئەمڕۆ کاری زۆرم نییە چونکە دوێنێ بەشێکی زۆریم کرد بۆیە ئەتوانم ئەمڕۆ لەماڵەوە کارەکانم بکەم ، بۆستە ئەمە کێیە پەیوەندی ئەکات ؟ هاهـ یونگ سام
★سڵاو بەڕێز جیۆن جۆنگکووک
- گاڵتە ئەکەی دووبارە ، بەم بەیانییە چی بووە؟
بە بێزاری وتم
★ هیچ نەبووە ئاخر هەر ئەبێ شتێ ببێت تا پەیوەندی بکەم ؟
بەبێزاری وتی
- دەی دەی بزانم چیتەوێ؟
★ ئەمڕۆ کارت نییە وابزانم بۆیە وتم بڕۆینە دەرەوە
- همم باشە ، کەی؟
★ دووای نیوەڕۆ دێم بەدواتا
- زۆر باشە
کۆتاییمان بە پەیوەندییەکە هێنا و نانەکەم خوارد و تۆزێک سەیری تەلەفزیۆنم کرد دوواتر سەیری کاتژمێرم کرد هێشتا زۆر ماوە بۆیە هەڵسام و خۆم گۆڕی و ڕۆشتم بەرەو.....

YOU ARE READING
𝐨𝐧𝐞 𝐧𝐢𝐠𝐡𝐭 𝐢𝐧 𝐭𝐡𝐞 𝐬𝐩𝐫𝐢𝐧𝐠 |«𝐉𝐉𝐊»✔️
Romance~ مـ من ڪوشــتــم..! -گــەمــژە مــەبـە ٭ ناری دەنگۆیەڪ هەیە ڪە دەڵێن تۆ و جیمین ژووان دەبەستن ، ئایا ڕاستە؟ + چی ئەڵێیت؟ ئەمە پارەیەڪی زۆرە! - پارەڪە هەرچەنێڪ بێت من ئەیدەم! - سڵاو بەڕێزان ، دوواڪەوتم؟ ~ تاڪە ڪەسیت بتوانم متمانەی پێ بڪەم نــووســەر...