𝐶ℎ𝑎𝑝𝑡𝑒𝑟 9(🤞🏻🤎بــەڵــێــن)

198 31 0
                                    

𝗡𝗮𝗿𝗶 𝗽𝗼𝘃
لەسەر جێگاکەم بووم ، نامەیەکم بۆ هات ، سەیرم کرد جۆنگکووک ڤۆیسی ناردووە و لەگەڵیشیدا نامەیەکی ناردووە
[𝟮𝙪]
𝐍𝐨 𝐥𝐢𝐦𝐢𝐭 𝐢𝐧 𝐭𝐡𝐞 𝐬𝐤𝐲
𝐓𝐡𝐚𝐭 𝐈 𝐰𝐨𝐧'𝐭 𝐟𝐥𝐲 𝐟𝐨𝐫 𝐲𝐚
𝐍𝐨 𝐚𝐦𝐨𝐮𝐧𝐭 𝐨𝐟 𝐭𝐞𝐚𝐫𝐬 𝐢𝐧 𝐦𝐲 𝐞𝐲𝐞𝐬
𝐓𝐡𝐚𝐭 𝐈 𝐰𝐨𝐧'𝐭 𝐜𝐫𝐲 𝐟𝐨𝐫 𝐲𝐚 , 𝐨𝐡 𝐧𝐨
𝐖𝐢𝐭𝐡 𝐞𝐯𝐞𝐫𝐲 𝐛𝐫𝐞𝐚𝐭𝐡 𝐭𝐡𝐚𝐭 𝐈 𝐭𝐚𝐤𝐞
𝐈 𝐰𝐚𝐧𝐭 𝐲𝐨𝐮 𝐭𝐨 𝐬𝐡𝐚𝐫𝐞 𝐭𝐡𝐚𝐭 𝐚𝐢𝐫 𝐰𝐢𝐭𝐡 𝐦𝐞
𝐓𝐡𝐞𝐫𝐞'𝐬 𝐧𝐨 𝐩𝐫𝐨𝐦𝐢𝐬𝐞 𝐭𝐡𝐚𝐭 𝐈 𝐰𝐨𝐧'𝐭 𝐤𝐞𝐞𝐩
𝐈'𝐥𝐥 𝐜𝐥𝐢𝐦𝐛 𝐚 𝐦𝐨𝐮𝐧𝐭𝐚𝐢𝐧 , 𝐭𝐡𝐞𝐫𝐞'𝐬 𝐧𝐨𝐧𝐞 𝐭𝐨𝐨 𝐬𝐭𝐞𝐞𝐩

𝐖𝐡𝐞𝐧 𝐢𝐭 𝐜𝐨𝐦𝐞𝐬 𝐭𝐨 𝐲𝐨𝐮 , 𝐭𝐡𝐞𝐫𝐞'𝐬 𝐧𝐨 𝐜𝐫𝐢𝐦𝐞
𝐋𝐞𝐭'𝐬 𝐭𝐚𝐤𝐞 𝐛𝐨𝐭𝐡 𝐨𝐟 𝐨𝐮𝐫 𝐬𝐨𝐮𝐥𝐬 , 𝐚𝐧𝐝 𝐢𝐧𝐭𝐞𝐫𝐭𝐰𝐢𝐧𝐞
𝐖𝐡𝐞𝐧 𝐢𝐭 𝐜𝐨𝐦𝐞𝐬 𝐭𝐨 𝐲𝐨𝐮 , 𝐝𝐨𝐧'𝐭 𝐛𝐞 𝐛𝐥𝐢𝐧𝐝
𝐖𝐚𝐭𝐜𝐡 𝐦𝐞 𝐬𝐩𝐞𝐚𝐤 𝐟𝐫𝐨𝐦 𝐦𝐲 𝐡𝐞𝐚𝐫𝐭
𝐖𝐡𝐞𝐧 𝐢𝐭 𝐜𝐨𝐦𝐞𝐬 𝐭𝐨 𝐲𝐨𝐮 , 𝐜𝐨𝐦𝐞𝐬 𝐭𝐨 𝐲𝐨𝐮

هیچ سنوورێک نییە لە ئاسمان
کە بۆ لات نەفڕم
هیچ بڕێک نییە لە فرمێسکەکانی چاوم
کە نەهێڵن بۆت بگریم
لەگەڵ هەر هەناسەیەک کە هەڵی ئەمژم
دەمەوێت ئەو هەوایە لەگەڵ من بەش بکەیت
هیچ بەڵێنێک نییە کە نەیپارێزم
بەسەر چیایەک ئەکەوم کە لە بەرزاییەکەی دا سنوری نییە
کاتێ باسەکە دێتە سەر تۆ
هیچ تاوانێک لە ئارادا نییە
با ڕۆحی هەردووکمان ببەین و بەیەکەوەی ببەستین
کاتێ باسەکە دێتە سەر تۆ
کوێر مەبە
سەیرم بکە کاتێ لە دڵەوە قسە ئەکەم
کاتێ باسەکە دێتە سەر تۆ
دێتە سەر تۆ....

- من خەوم لێ نەکەوت بۆیە گۆرانیم ئەوت ، وتم با بۆ تۆشی بنێرم ، شەوشاد هەنگوینەکەم

ئەوە چ دەنگێکی ناوازەیە؟ ، هەر بەڕاستی ئەو نایابە ، ئەو دەنگە قوڵە ، ئارامت ئەکاتەوە ،فرمێسک لەچاوما ئەهاتە خوارەوە ، هەر گوێم لێ ئەگرتەوە تا خەوم لێ کەوت








𝗔 𝗻𝗲𝘄 𝗱𝗮𝘆
𝗡𝗮𝗿𝗶 𝗽𝗼𝘃
هەڵسام و ڕۆشتمە دەست شۆر دوواتر ڕۆشتمە ژوورەکەی خ.جیۆن دیار بوو ئەو دەمێک بوو هەڵسابوو
~ بەیانی باش خ.جیۆن ، تەندروستیت باشە؟
خ.جیۆن/ بەیانی تۆش باش کچەکەم ، زۆر باشم سوپاستەکەم
~ هیوادارم هەمیشە باش بیت ، جۆنگکووک هاتووە بۆ لات؟
خ.جیۆن/ ئۆهـ کەمێک بەر لە ئێستا هات دوواتر ڕۆشتە خوارەوە ، ئەبێ لە خوارەوە بێت
~ باشە ، ئەڕۆم خواردنت بۆ دەهێنم
خ.جیۆن/ خۆت ماندوو مەکە کچەکەم نیکۆل ئەیهێنێ
~ نا من حەزئەکەم بیهێنم ، باشە؟
تۆزێک خۆم کیوت کرد
خ.جیۆن/ ئاهـ کیوت ، باشە
زەردەخەنەیەکم کرد و ڕۆشتمە خوارەوە ، چاوم گێڕا بۆ ئەوەی جۆنگکووک ببینم بەڵام دیارە لە ژوورەوە نییە ، یااا ئەو بۆ کوێ ڕۆشتووە بەم زووە؟
ڕۆشتمە چێشتخانەکە ، نیکۆل خەریک بوو نانی بەیانی ئامادە بکات
~ بەیانی باش نیکۆل
نیکۆل/ ئۆهـ بەیانی باش ناری
~ یارمەتیت بەم؟
نیکۆل/ نا پێویست ناکات ، هەرخۆی وا تەواو ئەبم
زەردەخەنەیەکی شیرینی کرد
~ زۆر باشە ، ئەمانە بۆ خ.جیۆن"ن؟
نیکۆل/ بەڵێ
سینییە خواردنەکەم هەڵگرت و وتم
~ من بۆی ئەبەم
زەردەخەنەیەکم کرد
نیکۆل/ زۆر سوپاس
ڕۆشتمە ژوورەکەی خ.جیۆن
~ فەرموو
سینییەکەم لەبەر دەمی دانا و لە بەرامبەری دانیشتم
خ.جیۆن/ سوپاس کچەکەم
زەردەخەنەیەکی کرد
~ نۆشی گیانت بێت
خ.جیۆن/ جۆنگکووک"ت بینی؟
~ نا ، وا دیارە ڕۆشتووە
خ.جیۆن/ بەم کاتە؟ دڵنیایت؟
~ بەڵێ لە خوارەوە نەبوو
زەردەخەنەیەکی هێمنانەی کرد
خ.جیۆن/ همم باشە ، دەی بڕۆ نانی بەیانی بخۆ دەزانم ئێستا برسیتە
زەردەخەنەیەکم کرد
~ باشە ، هەرچی بوو بانگم بکە باش؟
بە کیوتی وتم
خ.جیۆن/ خەمت نەبێ گیانی من
دووبارە ڕۆشتمە چێشتخانەکە ، خۆشبەختانە جۆنگکووک لەوێ بوو ، لەسەر مێزی نان خواردنەکە دانیشتبوو بەبێ دەنگی
~ بەیانی باش جۆنگکووک
سەیری مێزەکەی ئەکرد کە گوێی لە دەنگم بوو سەری بەرز کردەوە
- بەیانی باش ناری ، باش خەوتی؟
~ هممم لەسایەی تۆوە بەڵێ ، بەڕاستی دەنگێکی ناوازەت هەیە
بە سەرسامی لە تەنیشتییەوە دانیشتم ، نیکۆل بەنامۆیی سەیری ئەکردین لەسەرەتادا بەڵام دووایی زەردەخەنەیەکی کرد وابزانم بەهەڵە تێگەشت سەرەتا
- ئۆهـ سوپاس ، گوێت لێ گرت؟
~ چۆن گوێ ناگرم ، ئەوە کەی قسەیە
- وتم شتێکی گرنگ نییە لەوانەیە گرنگی پێ نەیا
~ یاااا جۆنگکووک تووڕە ئەبم ، من کەی گرنگیم بە تۆ نەیاوە؟
بە تووڕەبوونێکی کیوت سەیرم کرد
- دیارە دیارە
~ جیۆن جۆنگکووک!!
تۆزێک دەنگم بەرز کردەوە
- دە باشە تۆش گاڵتە نازانی
~ ئیتر ئاوایە
شانم هەڵتەکاند و ڕووی خۆم سوڕاند بۆ مێزەکە
- دووای نانی بەیانی ئەڕۆینەوە ماڵەکەم ، ئەزانم بێزاری
~ کێ وتی بێزارم ، زۆریش دڵخۆش بووم بەڵام دایکت نەخۆشە با بێزاری نەکەم
- تۆ دایکم بێزار ناکەیت ، بە پێچەوانەوە دایکم لە دوێنێوە زۆر دڵخۆشە
~ هیوادارم وابێت
نیکۆل/ هیچی ترتان ئەوێت؟
وتی کاتێک کۆتا قاپی دانا و زەردەخەنەیەکی پێ بەخشین
- نا ، سوپاس نیکۆل
نیکۆل/ سوپاسی ناوێت بەڕێزم ، کەواتە بەتەنیا جێتان دێڵم
ئەو ڕۆشت و ئێمەش بەبێ دەنگی نانمان خوارد ، لەڕاستیدا من ئەمویست قسە بکەم بەڵام هەر کات سەیری جۆنگکووکم ئەکرد پەشیمان ئەبوومەوە ، هەستم ئەکرد ئەو نایەوێت ، بەڵام بڕیارم دا قسە بکەم
~ جۆنگکووک؟
بە هێمنی
- هم؟
وتی کاتێک خەریکی نانخواردن بوو
~ کەسێک هەیە خۆشت بووێت؟
ئەو دەمی وەستاند کاتێک پڕی کردبوو لە خواردن و سەیری کردم
- ئەمە لەکوێوە هات؟
~ دوێنێ کاتێک ڤۆیسەکەت ناردبوو ، بەجۆرێک گۆرانیت ئەوت ، زۆر لە دڵەوە بوو ، وەک بڵێی بەتەواوی بۆ کەسێکی بڵێیت
- یاا ئەوە تەنها گۆرانییەک بوو بۆچی ئەوەنە گەورەی ئەکەیت؟
~ یااا گەورەم نەکردووە
- دەی نانەکەت بخۆ سارد ئەبێتەوە
دوواتر وەستام لە قسەکردن و بێدەنگیم هەڵبژارد








𝐨𝐧𝐞 𝐧𝐢𝐠𝐡𝐭 𝐢𝐧 𝐭𝐡𝐞 𝐬𝐩𝐫𝐢𝐧𝐠 |«𝐉𝐉𝐊»✔️Where stories live. Discover now