part10

127 20 103
                                    


بەهیوای خوێندنەوەیێکی چێژبەخش❤

لە کەمووکوڕتیەکانم ببورن و فەرموون بۆ ناو چیڕۆک💞






ن/ت:هەستەکەم زۆر شارەزای لەبارەی ئەم کۆمپانیایە چی ئەزانی؟

شۆگا:زۆر شت تۆ ئەتەوێ چی بزانی؟

ن/ت:بۆ ڕاهێنانی وا دەکەن بەر لەوەی ببیتە 18 ساڵ لێرە؟

شۆگا:تاوەکو کەسێکی تەواو زیرەک و پێگەیشتووت لێ دەربچێ بۆ داهاتوو.

ن/ت:بۆ ئەوان نەک داهاتوو ئەوان دەیانەوێ پارێزگاری لەوان بکەین بەو هێزەی خۆمان.

شۆگا:تۆش جوان لە وەزعەکە گەیشتووی.

ن/ت:تۆ چەند ساڵە لێرەی؟

شۆگا:ساڵێک و دوو مانگە من تەنها ڕاهێنان دەکەم بەمزوانە ئەبمە ڕاهێنەر یان سەروکی بەشی سکیۆرتی.

ن/ت:ئەهاا هیچ لەوە ناچی بەخوا.

شۆگا:چۆن بەوە ناچم تۆ شێتی نابینی چەندە بەهێزم.

ن/ت:دەی باشە تاقەتی قسەم نییە بەس ڕاهێنەر چۆی بۆ وتی ئەوانەی تیشێرتی سەوزیان پێیە بێنەپێشەوە بۆ ئێمە بەشەر نین؟

شۆگا:من تەواو ئیتر ڕاهێنان ناکەم ئەمڕۆش هاتم تاوەکو لە شوێنی ئەو قسە بکەم بەڵام تا ئێستا ئەو ڕازی نییە وە تۆش هێشتا سەرەتاتە تا کەمێکی تر وەکو ئەوان دەپوشی.

ن/ت:همم.

شۆگا:تۆ پێت چۆنە خۆم ڕاهێنانت پێ بکەم؟

ن/ت:واتە تۆ من فێربکەیت؟

شۆگا:بەڵێ من بەجیا ئەویش بە جیا بزاین کاممان زیرەکترین باش نییە؟

ن/ت:بەش نییە هەم من زۆر ئاسودەم لەگەڵ خاتوو چۆی.

شۆگا:منیش وتم چاکەت لەگەڵ بکەم بەڵام دیارە هی ئەوە نیت.

ن/ت:ئای  خوایە.

شۆگا:لاچوو.

ن/ت:لوت بەرزی هیچ ئەوە خۆی بەچی دەزانێ بێ مێشک.

[دوای تەواو بوونی ڕاهێنانەکانی گەڕایەوە ماڵەوە و دواتر خواردنیان خوارد ڕۆزی پەیوەندی کرد و قسەیان کرد دەربارەی ڕۆژەکەیان، بەیانی وەکو هەموو ڕۆژێک لەگەڵ تای ڕۆیشتن بۆ قۆتابخانە دواتر کۆمپانیا و ڕاهێنانەکان ماوەی هەفتەیێک تێپەڕی ن/ت زوو تیشێرتی سەوزی وەرگرت و شۆگا بەجیا ڕاهێنانی پێدەکرد ن/ت و شۆگا زۆر لە یەک نزیک نەبوون بەڵام ئەو ماوەی لەگەڵ شۆگا بوو فێری زۆر شت بوو وە شۆگا داوای کرد کە ستایلی بگۆڕێت چونکە زۆر ناشیرینە بە لایەوە سەرەتا ن/ت گوێی پێ نەدا بەڵام دواتر لەگەڵ ڕاهێنانی عەمەلی لەسەر ئیشەکەیان و وەساتان و دانیشتن و هەموو شتێک کە پێویست بوو پێی وترا دیار بوو وەکو پاسەوانێک دادەنرێت لە کۆمپانیا بۆیە هەر بە ناچاری حەزی  بوو ئەو ستایلە چوو وردە وردە فێری هەموو شتێک دەکرا شۆگا بە بەردەوامی شەڕی لەگەڵ دەکرد بۆ زووتر فێربوونی وە ڕاهێنەر چۆی بەجیا ڕاهێنانی یاسایی بۆ فێربوونی نمونەیی لە شەڕکردن ن/ت چەند جارێک دەمانچەشی هەڵگرتووە و تەقاندویەتی تا دوای دوو هەفتە تای بێ ئاگا بوو لەوەی
ن/ت هیچ سەردانی قۆتابخانە ناکات هەموو ڕۆژەکەی تەرخان دەکرد بوو ڕاهێنانکردن وە ئەوەش بێ سوود نەبوو چۆنکە ن/ت تەواو هێزێکی ئێجگار زۆری پێیاکرد کە لە ڕابردوو هەرگیز بڕوای نەبوو وا ڕووبدات]

تەنها لەگەڵ تۆWhere stories live. Discover now