بەهیوای خوێندنەوەیێکی چێژبەخش💘
فەرموون بۆ ناو چیڕۆک.....[جۆنگکووک لەگەڵ ن/ت ڕۆیشتن تا لە شوێنێک نان بخۆین..]
ن/ت:ئێرەت پێ چۆنە؟
جۆنگکووک:نازانم هەرگیز سەردانیم نەکردووە.
ن/ت:ئەم چێشتخانەیە ناوازەیە تەنها دوو جار هاتومەتە ئێرە وتم با بیکەمە سێ ههههـ.
جۆنگکووک:دەیکەینە چوار و پێنجیش هههـ.
ن/ت:دەی ئیتر با بڕوین..
جۆنگکووک:باشە.[ن/ت و جۆنگکووک ڕۆیشتنە ژورەوە و داوای خواردنیان کرد دوای چەند خولەکێک خواردنەکەیان گەیشت و قسەیان کرد..]
ن/ت:بەدڵتە؟
جۆنگکووک:ئهمم زۆر بەتامە.
ن/ت:نوشت بێ بێگۆمان وەکو خواردنە گرانبەهاکانی تۆ نین بەڵام تامیان خۆشە.
جۆنگکوک:نا نەخێر من گرنگی بە پارە و شت نادەم تەنها تامەکە گرینگە.
ن/ت:باشە پرسیارێک بکەم؟
جۆنگکووک:بیکە هەر شتێکت بوێ بپرسە..
ن/ت:دایکت و باوکت پەیوەندیان چۆنە؟
جۆنگکووک:واتە چۆن؟
ن/ت:دەی وتت ئێمە هاوڕێین بۆیە پرسیم واتە دایکم و باوکم پەیوەندیان باشبوو.
جۆنگکووک:لە ڕاستیدا باوکم و دایکم زور باشنین دایکم لە زانکو کەسێکی تری خۆشویستبوو.
ن/ت:ئەی ئێستا؟ ئێستاش خۆشیدەوێ؟
جۆنگکووک:ئاهـ ئەوە چی دەڵێی ئەوان زیاتر لە29 ساڵە هاسەری یەکترین.
ن/ت:ئاهـ بێگۆمان هههـ ببورە بۆ ئەو پرسیارە.
جۆنگکووک:نا ئاسایی یە لەڕاستیدا دوای مردنی براکەم ئەوان لەناوچۆن باوکم بۆ لەبیرکردنی ئازارەکانی هەمیشە دەیخواردەوە و نەدەگەڕایەوە ماڵەوە ئەو ساڵانەی مناڵیم زۆر قورس و ناخۆشبوون بۆم دایکم هەمیشە دەگریا هەمیشە خەمبار بوو دوای چەند مانگێک باوکم لە ماڵەوە دەیخواردەوە و زۆر سەرخۆش دەبوو لە دایکمی دەدا من زۆر فشارم لەسەر بوو بەهوی ئەوانەوە.
YOU ARE READING
تەنها لەگەڵ تۆ
Fanfictionیەکەم چیڕۆک هیوادارم بەدڵتان بێت ئەزیزەکانم💗 بیرتان نەچێت کومێنت و ڤوت بکەن بۆ بەردەوام بونم خۆشمئەوێن💞