part32

113 10 50
                                    

بەهیوای خوێندنەوەیێکی چێژبەخش💘
ڤۆت و کۆمێنت لەبیرمەکەن و لە کەموکوڕتیەکانم ببورن فەرموون بۆناو چیڕۆک......

[ن/ت بە هەموو شێوەیێک جۆنگکووکی هان دەدا تاوەکو زوە ئەو ئاهەنگە تەواو بکرێت، کات تێپەڕی و قەشەی بانگێشت کراو گەیشت و لەسەر داب و نەریتی خێزانەکەیان وەکو هاوسەر ڕاگەیێندران بە ئامادەبوونی کەمتر لە 20 کەس...]

جۆنگکووک:ن/ت!!! لە کۆتایی دا ئێمە هاوسەرگیریمان کرد..عاااا بڕوا بەوە ناکەم..

ن/ت:بوەستە جۆنگکووک ئارامبەوە ههههـ..

جۆنگکووک:ن/ت زۆرم خۆشەوێی ئەوە دەزانیت وایە؟

ن/ت:بێگۆمان دەزانم هەر بویەش ئێستا لەگەڵتم وە منیش زۆرم خوشەوێی زۆر زۆر..

ئیون وو:تەواو بویت لە شانوگەریەکەت؟

جۆنگکووک:تۆ چی دەکەی لێرە بێ نرخ باوکە ئەوە چییە؟؟

ئیون وو:ههههـ ئای خوایە سەیری ئەو دیمەنە بکەن چ بوکێک ئاوا هاوسەرگیری دەکا؟ کەمێک چاوت بکەوە برام ئەو کچە تاوەکو خۆی بپارێزێت لەو کەسانەی کە وەکو تۆ بون ناچاربووە لەلات بمێنێتەوە تاوەکو پارێزراو بێت ئێ ئیتر ئەوە ئیشی خۆیەتی دەزانێ چۆن پارێزراو دەبێ وانیە ن/ت؟؟

جۆنگکووک:سوێند دەخۆم لەناوت دەبەم بێ کەڵک چۆن بوێری ئەوەت هەیە وەم لێبکەی ئێستا....ئەوە چی دەکەن بەرم دەن بێ نرخینە...

ئیون وو:ببورە خاڵوزا خۆشەویستەکەم بەڵام ناچارم وابکەم توند بیگرن کوڕینە..

ن/ت:ئەوە تۆ بەنیازی چیت هاا؟ وازلەو بێنن خێرا وتم بەری دەن ئەوە چی دەکەن شێت بوون..؟؟

ئیون وو:نا شێت نین بەڵام سروشتی مروڤەکان وایە ئەگەر زۆر لەگەڵ کەسانێک بن کە جیاوازن لە مروڤی ئاسایی ئەوانیش وەکو ئەوانیان لێدێ وابزانم تۆ باشتر ئەو شتە دەزانی...

ب.جیۆن:بەنیازی چیت کوڕە ئەو هەموو شتە چییە هاا..؟؟

ئیون وو:خاڵە کاتێک جۆنگکووک منی دەرکرد بێ ئەوەی دەرفەتی قسەکردنم پێ بدات ناچار بووم بەڕێگایێکی تر تێیگەیێنم کە ئەو کچە چییه و چی نییە.. ئەو هاوڕێیانەی دێنم کە ئەم ماوەیە تەواوی پلانەکانی بۆ داڕشتوە وە بەرامبەر هەمووتان قسە دەکات و ئەیڵێ..

ن/ت:باسی چی دەکەی تۆ هاا؟؟

ئیون وو:پەلە مەکە جوانکیلە کاتمان زۆرە ههههـ..

جۆنگکووک:ئەو دەمە نەفرەتیەت داخە بێ کەڵک چۆن ئاوا بێ نرخبووت و من ئاگام لێ نەبووە؟

ئیون وو:نا من وەکو خۆمم بەڵام ئەوەی گوڕاوە تویت برام بۆ ئەوەی چاوەکانت بکەمەوە ناچارم ئەم هەموو شتەبکەم.... بیهێنن کوڕینە

تەنها لەگەڵ تۆWhere stories live. Discover now