بەهیوای خوێندنەوەیێکی چێژبەخش لە کەموکوڕتیەکانم ببورن وە ڤۆت و کۆمێنت لە بیرمەکەن فەرموون بۆناو چیڕۆک.....[ن/ت دوای ئەوەی جۆنگکووک ڕۆیشتە ژورەوە ڕاستەوخۆ لە نەخۆشخانەکە هاتەدەروە و بەرەو بانک ڕۆیشت هەموو ئەو پارەی کە لە هەژماری بانکی ئەو هەبوون ڕایکێشان و بەرەو فڕوکەخانە ڕۆیشت بیروکەی هیچ شوێنێکی نەبوو تەنها دورکەوتنەوەی ئەویست لەوێ کاروباری کەشتەکەی تەواو کرد و سەرکەوت بەسەر فڕوکەکه کە بڕیار وابوو بچێتە تایلەند یەک کاتژمێر تێپەڕی ن/ت لە فڕوکەخانە بۆ بەڵام هیچ کەسێک بەدوایدا نەهات ئەویش تەواو بێ هیوابوو نەیویست هەرگیز ئەو کەسانەی بەبیردا بێتەوە ئەگەر هەر شتێکیش ڕووبدات بۆیە سیمەکەی شکاند و موبایلەکەی فڕێدا..]
ن/ت:دەزانم کارێکی هەڵەدەکەم ئێوە جیادەکەمەوە لەیەکتر بچکۆڵەکەم بەڵام چارەیترم نییە ئەگەر وانەکەم دەبێت باوکت زۆر ئازار بکێشێ هەر چۆنێک بوایە نەیاندەهێشت بە ئاسودەیی لەلای یەکتری بین داوای لێبوردن دەکەم گیانی من تکایە لە دایکت خۆشبە همم؟
[ن/ت لەناو فڕوکە بوو دانیشت بۆ و قسەی لەگەڵ مناڵەکەی سکی دەکرد و دەگریا ئەو نەیدەویست هەموو ئەمانە بکات بەڵام ئیتر ڕۆیدا و دەبێت چارەسەرێک بدوزێتەوە ئەویش وایزانی بە ڕۆیشتن هەموو شتێک باشدەبێ کاتێک ئەو لەلای جۆنگکووک نەبێ بەڵام.....]
جۆنگکووک:نییە نییە......ئەو لێرەش نییەەەەەەەەە، خوایە لێتدەپاڕێمەوە ئەوانم بۆ بگەڕێنەوە تکات لێدەکەم من دڵنیام ناتوانم بەبێ ئەوان بژیم تازە هیوایێکم هەبوو وتم مناڵێکمان بۆ ئیتر جیابونەوە سەختە کەچی... خوایە تەنها تۆ گەورەی تکایە یارمەتی من بدە بیاندوزمەوە ....
[جۆنگکووک جگە لە گریان و هاوارکردن هیچی بۆ نەمابوەوە زۆر شکاو و دڵتەنگ بۆ لەو لاوەش بەردەوام دایک و باوکی پەیوەندی پێوەدەکرد کەبچێتە نەخۆشخانە دواتر ناچاربوو ڕۆیشت چەند خۆلەکێکی کەم لەوێ دانیشت یەکسەر دکتۆرەکە هات و قسەیکرد.]
ئیون وو:چی بۆ دکتۆر حاڵی باشە هاا؟ ئەو باشە وایە؟ هیچی نییە؟
دکتۆر:نازانم بڵێم چی ئەو خوێنی زۆری لێ ڕۆیشتبوو دەماری ملی بڕدراون چەند کاتژمێرێک بۆ لە نەشتەرگەریەکە بەبێ وەستان کارمان دەکرد تەنها بۆ خاتری زیندوومانەوەی بەڵام....بەداخەوە هیوای مانەوەی لەژیان زۆر کەم بوو...خۆتان خۆشبن کۆتا ناخۆشیتان بێت..
ئیون وو:ئەوە چی دەڵێی هااا؟ ئاگات لەخۆتە کەچی دەڵێی بەنەفرەتبی..
[ملی دکتۆرەکەی گرت ویستی لێی بات بەڵام لیسا تۆند خۆی بە پشتیەوە نوساند نەیهێت بجۆڵێت.]
YOU ARE READING
تەنها لەگەڵ تۆ
Fanfictionیەکەم چیڕۆک هیوادارم بەدڵتان بێت ئەزیزەکانم💗 بیرتان نەچێت کومێنت و ڤوت بکەن بۆ بەردەوام بونم خۆشمئەوێن💞