part30

138 11 80
                                    


بەهیوای خوێندنەوەیێکی چێژبەخش ڤۆت و کومێنت لەبیرمەکەن فەرموون بۆ ناو چیڕۆک...









































[کاتێک جۆنگکووک ڕۆیشتە دەروەوە لە ژورەکەی
ن/ت ویستی بخەوێ دواتر شتێکی بیرکەوتەوە و هەڵسایەوە...]

ن/ت:باشە بۆچی ئەو نامجوونە بۆ تاهەتایە بدەنگ نەکەم؟ با نامەیێکی بۆ بنێرم و کەمێک سووکی کەم زۆر ناپیاو بوە یونگی دەنێرێ تا بمکۆژێ، تۆ بوەستە بوەستە...

[ن/ت موبایلەکەی دەرهێنا و پەیوەندی بە نامجوون کرد...]

ن/ت:سڵاو گەورەم چۆنی؟

نامجوون:چیت ئەوێ؟

ن/ت:ئەی ئەی دیارە ناتەوێ قسەم لەگەڵ بکەی؟

نامجوون:پێتوایە ئاوا بە ئاسانی چوک دادەدەم لە پێشت هاا ئەی مناڵ.

ن/ت:من ترسی هیچم نەماوە لەگەڵ کوڕەکەی جیۆن هاوسەرگیری دەکەم نە تۆ نە یۆنگی ناتوانن هیچ بکەن ئەو شتەی داوام کردووە ئەگەر بۆمی نەکەیت دڵنیابە هەموو شتێک سەراوژێر دەکەم دەزانم نیوانتان لەگەڵ هاوسەری خۆشەویستەکەت باش نییە وانیە؟

نامجوون:ئەو دەمە پیسەت نەکەیتەوە.

ن/ت:بانگێشتت دەکەم بۆ هاوسەرگیریەکەی سبەی من هیوادارم لەگەڵ خۆشەویستەکەت پێکەوە بێن، باشە بەڕێز نامجوون بۆچی تا ئێستا هاوسەرگیریت لەگەڵ نەکردووە هەستمکردووە ئەو خۆشەویستیەتان کۆنە؟

نامجوون:تۆ کێیت تا لە ژیانم بکوڵیتەوە ئەو دەمە نەفرەتیەت داخە ئەگەر نا خۆم چارەت دەکەم.

ن/ت:ئەوە من قسەی خۆمم کرد کاتێک لەگەڵ تۆ کارم دەکرد دەتبینی چەندە جدی و بوێر  بۆم لەسەر کارەکەم تا ئەو شتەی لە مێشکمایە نەیکەم ناحەسێمەوە تەنانەت ئەگەر گرینگیش نەبێ هەر ئەبێ تەواوی بکەم خۆت باش دەزانی.

نامجوون:ئەی ئەگەر تای لەناو بابەتەکە بێت؟

ن/ت:ههههههـ هیچت پێناکرێ ئەوەی لەسەرتە بیکەی ئێستا کۆکردنەوەی 5میار وۆن'ە نەک خۆ سەرقاڵکردن بە شتی بێکەڵک وانیە دەی لەکاتت ناگرم تا ئامادەکاریەکانت تەواو دەکەی بایی گەورەم..

نامجوون:ئەی نەفرە.... ئەو گەمژەیە بچۆکە چۆن بوێری دەکا پەیوەندی بەسەرم داخات ئوفف.

[ن/ت دوای پەیوەندیەکەی لەگەڵ نامجوون کەمێک ترسا دەیەویست لە تەندروستی تایهیوونگ دڵنیا بێتەوە..]

ن/ت:تایهیوووووونگ چۆنی؟

تای:باشم ن/ت تۆ چۆنی بۆ دەنگت نییە؟

ن/ت:کارم زۆر بوو وە شتێکی گرنگتر هەیە دەمەوێ پێت بڵێم.

تای:چییە؟

تەنها لەگەڵ تۆWhere stories live. Discover now