به هيواى خوێندنەوەیێکی چێژبەخش💘
لە کەموکوڕتیەکانم ببورن و ڤۆت و کومێنت بکەن فەرموون بۆ ناو چیڕۆک.......[ن/ت ویستی پەیوەندیێک بکات بەڵام موبایلەکەی کۆژایەوە دواتر خستیە شەحنەوە
وە ڕۆیشتە کۆمپانیا تا لەسەر ئەو شتەی ئەو ڕۆژە بینی لێپرسینەوە بکات لەگەڵ نامجوون...]ن/ت:بەڕێز نامجوون لە ژورەوەیە؟
سکرتێر:بەڵێ بۆچی؟
ن/ت:ئەو منی بانگکردووە گیانەکەم.
سکرتێر:ئاا ببورە کەواتە فەرموو.
ن/ت:سوپاس.[ن/ت لە دەرگای دا و دواتر ڕۆیشتە ژورەوە..]
ن/ت:سڵاو بەڕێز نامجوون.
نامجوون:ن/ت!! چی دەکەی لێرە؟
ن/ت:ئاهـ ئەی ئەوە شوێنی کارکردنی من نییە بۆچی نەیێم؟
نامجوون:پێم وایە وتبووم جوان قسە بکەی و بێ ڕەوشتی نەکەیت.
ن/ت:من بێ ڕەوشتم یان تۆ همم؟
نامجوون:ئاگات لە خۆتە مناڵ؟
ن/ت:ئەو ڕۆژە من لە ژورەوە بووم ئێوەم بینی تێدەگەی وانیە؟[نامجوون دەمووچاوی کەمێک گوڕا بەڵام نەیەویست زۆر بەدیاری خات]
نامجوون:چی دەڵێی؟
ن/ت:ئەو ئافرەتە کێ بوو؟[نامجوون تەنها بە بێ دەنگی گوێی گرتبوو]
ن/ت:ناتەوێ بیڵێی وایە با ڤیدیوکەت پیشان بەم بەڵکو ناویت بە بیربێتەوە.
نامجوون:چی ڤیدیو؟
ن/ت:پێت وایە گەمژەم لە خۆمەوە شت بڵێم بە بێ بەڵگە خەیاڵت خاوە بەڕێز نامجوون چی بکەم بڵاوی بکەمەوە؟ یان هااا بیرم کەوتەوە بە چا یوون ووک بدەم؟ تۆ بڕیار بدە چی بکەم همم؟ وابزانم ئەبمە دەوڵەمەندترین کەسی جیهان کاتێک ئەوەی پێ دەفڕوشم هههههـ.
نامجوون:بەنەفرەتبی.
ن/ت:چی؟
نامجوون:چیت ئەوێ؟
ن/ت:هاهـ ئاوا زوو خۆت ئەدەی بە دەستەوە هههـ باشە با گفتوگۆبکەین سەرەتا.
نامجوون:باشە دانیشە.
ن/ت:داوای قاوەیێکم بۆ بکە با پڕ چوکوڵات بێ وە جیاواز بێت لەوانەی کۆمپانیا.
نامجوون:بێ کەڵک......ئەلوو سکرتێر دوو قاوەمان بۆ بێنە با یەکێکیان وتت چۆن بێ؟
ن/ت:با شیری زۆری تێدابێ و پڕ شوکوڵات بێ وام وت.
نامجوون:با شیر و چوکڵاتی زۆری تێدا بێ.
سکرتێر:فەرمانتە گەورەم.[نامجوون لە بەرامبەر ن/ت دانیشتبوو ن/ت بەردەوام نامجوونی بێزاردەکرد بە قسەکانی سەرەتا نام بڕیاری دا بیکۆژێ بەڵام بیریکردەوە کە ڤیدیوکە لەوانەیە چەند کۆپیێکی هەبێت..]
YOU ARE READING
تەنها لەگەڵ تۆ
Fanfictionیەکەم چیڕۆک هیوادارم بەدڵتان بێت ئەزیزەکانم💗 بیرتان نەچێت کومێنت و ڤوت بکەن بۆ بەردەوام بونم خۆشمئەوێن💞