بەهیوای خوێندنەوەیێکی چێژبەخش 💞
ڤۆت و کومێنت لەبیرمەکەن لە کەموکۆڕتیەکانیشم ببورن و فەرموون بۆ ناو چیڕۆک..........ن/ت:من باوەڕ بەو هەموو شتەئەکەم کە تۆ ئەیڵێی بەڵام ناخت ئازارت نادات کاتێک دروم لەگەڵ دەکەی؟؟؟
[ن/ت بەقسەکانی جۆنگکووکی بێ دەنگ و شووک کرد جۆنگکووک ئەوەی زۆر خۆشەویست بەرگەی دڵشکانی ن/ت نەدەگرت...]
جۆنگکووک:بۆچی وا قسەدەکەی کە من هەڵەیێکی گەورەم کردووە؟
ن/ت:باشه جۆنگکووک تۆ هیچت نەکردووە تەواو.[بێگۆمان ن/ت بەو قسانەی مەبەستی لەوە بۆ کە جۆنگکووک هەستی بجۆڵێ و قسەبکات بۆی...]
جۆنگکووک:ئاخر کەتۆ وا بیت من ئارامیم نامێنێ دەزانی؟
ن/ت:باشە ببورە.
جۆنگکووک:ئەوە ئەڵێی چی ها داوای لێبوردن کەی لەنێوانمان بووە جارێکی تر وانەڵێیت باشە؟
ن/ت:باشە.[ن/ت قسەی لەگەڵ جۆنگکووک دەکرد بەڵام موون بۆ ئەوە زۆر بەدیدەکرا لە ڕۆخساری جۆنگکووک ویستەی دوبارە ن/ت دڵخۆشبێتەوە وەکو ڕابردووی..]
جۆنگکووک:ڕات چییە ئەمڕۆ لە دەرەوە نان بخۆین؟
ن/ت:بۆچی؟
جۆنگکووک:دەی ئێمە زۆر کەم بەیەکەوە بوین با یادگاری زیاتر تومار بکەین هم؟
ن/ت:بەدڵی خۆت.[بێزاریێکی زۆر بە ڕۆخساری ن/ت بەدیدەکرا ئەوەش تەواو جۆنگکووکی خەمبارکردبوو...]
جۆنگکووک:ن/ت بۆ خاتری خوا بۆچی وادەکەیت هااا؟
ن/ت:چیمکردووە؟
جۆنگکووک:ئاهـ تەنانەت هەستیشی پێناکەی وایە من زۆر خەمدەخۆم دەربارەی هەڵسوکەوتەکانت نازانی من ناتوانم بتبینم ئاوا بێزاری ئەو شتە دەرونی منیش خەراپ دەکات..!!
ن/ت:باشە چی بکەم؟
جۆنگکووک:بڕۆ خۆت ئامادەبکە با بچین بۆ شوێنێکی ئارام و پاک تا قسەبکەین.
ن/ت:قسە بکەین؟ لەبارەی چی؟
جۆنگکووک:هەموو شتێک!
ن/ت:هەموو شتێک واتە چۆن؟!
جۆنگکووک:واتە ئێستا ئەڕۆینە ژورەوە خۆت ئەگوڕی و دواتر بەیەکەوە هەموو شتێک چارەسەر دەکەین باشە؟
ن/ت:بەڵام...
جۆنگکووک:دەی دەی....[ن/ت بەپەروش بۆ لەبارەی قسەکانی جۆنگکووک دەیویست بزانێ مەبەستی کامە قسەن بەڵام جۆنگکووک زیاتر ڕێگەی پێ نەدا بۆ بیرکردنەوە ڕاستەوخۆ بۆ ژورەکەی ن/ت ڕۆیشتن...]
جۆنگکووک:ئەوەتا ژورە نوێیە کاتیەکەت زۆر سەیری مەکە وە ڕامەیە لەگەڵیا..
ن/ت:چی بۆچی؟
جۆنگکووک:ئەوە ژوری میوانە چەند ڕۆژێکی تر لە ژوری هاوسەرەکەت دەبی دەمەوێ زیاتر لەگەڵ ئەو ژورە بگۆنجێی.
ن/ت:ئـ ئێ میوان؟...
جۆنگکووک:ئەگەر بەدڵت نییە ئەتوانین بڕۆینە ژورێکی تر یان تەنانەت ماڵێکی تر ها؟؟
ن/ت:نـ نا نەخێر مەبەستم ئەوە نەبوو دەڵێم با زیادەڕەوی نەکەین لەو بابەتە.
جۆنگکووک:جا ئێمە کەی شتێکی وامان کردووە هاوسەرگیری شتێکـ....
ن/ت:تەواو جۆنگکووک کێشە نییە با درێژە بە بابەتی وانەدەین کە ناخۆشی تێکەوێ.
جۆنگکووک:همم من بە هەموو شێوەیێک هەوڵمدا دڵدارەکەم ئاشت بکەمەوە بەڵام دیارە ئەو شتێکی زۆر گەورەتری دەوێ وایە؟
ن/ت:هههـ من ئەڵێی؟
جۆنگکووک:نا مناڵەکەمان دەڵێم😒
ن/ت:جۆنگکووک..!!!
جۆنگکووک:تۆش زۆر سەیری ها جگە لەتۆ کێ دڵداری دڵی منە کێ خۆشەویستی منە هاا چاو جوانەکەی من نازادارەکەم ن/ت..
ن/ت:دە وامەکە جۆنگکووک ختوکەم یەت هههههـ.
YOU ARE READING
تەنها لەگەڵ تۆ
Fanfictionیەکەم چیڕۆک هیوادارم بەدڵتان بێت ئەزیزەکانم💗 بیرتان نەچێت کومێنت و ڤوت بکەن بۆ بەردەوام بونم خۆشمئەوێن💞