part14

121 12 100
                                    

بەهیوای خوێندنەوەیێکی چێژبەخش❤❤







VOTE & COMMENT💞











[درەنگانی شەو ن/ت بەخەبەر هاتەوە بینی لەسەر شانی تای خەوی لێکەوەوە وچاکەتەکەی ئەوی لەسەرە هەستی بە شەرمەزاری کرد هێواش هێواش هەڵسایەوە تا تای بەخەبەر نەبێتەوە و دواتر ڕۆیشت سەیرێکی دایکی کرد لە پەنجەرەکەوە و دواتر چویه دەرەوە...]

ن/ت:ئایی خوایە دەبێ کەی لەم ناخۆشیانە ڕزگارمان ببێت زۆر بیزاربووم[دەگریا]

[دواتر ن/ت گەڕایەوە ژورەوە و دوای کەمێک تای بەخەبەر هاتەوە وە تا بەیانی بە ئاگا بوون و نەخەوتن دکتۆر وتی نەشتەرگەریێکی تری بۆ دەکەن کاتژمێر 07:00 بۆیە کەسیان نەیان دەتوانی بخەون کات تێپەری و کاتی نەشتەرگەریەکە هات ن/ت دە گریا دواتر دایکی ئەویان بردە ژوری نەشتەرگەری هەردووکیان زۆر خەمبار بوون لەو کاتەدا جیمین و لیسا هاتن...]

لیسا:مییا مییا تۆ باشی..؟

ن/ت:هیچ باش نیم..[بە گریانەوە]

لیسا:خەمتنەبێ هەموو شتێک باشدەبێت تۆ تەنها ئارام بە[ئەویش گریا]

[ن/ت تەنها دەگریا لە باوەشی لیسا دواتر پەیوەندیەکی بۆ هات نامجوون بۆ بویە ڕۆیشت تا وەڵامیبداتەوە...]

ن/ت:بەڵێ گەورەم..[دەنگی کەمێک ڕێکردەوە]

نامجوون:کارێکی زۆر بە پەلەیە دەبێت ئێستا بێیت لەگەڵ تیمەکە بڕۆن هەر ئێستا...

ن/ت:گەورەم دوێنی دایکم توشی ڕۆداوێکی هاتوچوو بوە من ناتوانم ئێستا بێم ئەو لە نەشتەرگەریدایە هەم ئەم هەفتەیە پشوی من نەبوو..؟؟

نامجوون:بە من چی لە نەشتەرگەریدایە هاا تۆ گاڵتەم پێ دەکەی ئەڵێم گرنگە تێناگەی..؟؟

ن/ت:نەخێر گەورەم تەنها...

نامجوون:قسەی بێ مانا من پارەت پێ دەدەم تا لە قسەم دەربچی هاا کاتێک سەرەتا داممەزراندی وات نەدەوت هەموو قسەکانت ئەوە بوون لە فرمانم دەرناچی ئەی وانەبوو.؟

ن/ت:گەورەم تکایە تێبگە من...

نامجوون:ڕاستە با ئێستا تێبگەم من ئیشێکی بەپەلەم هەبوو وە تۆ ئامادە نەبووی بیکەی، باشە چی ئەگەر پارەی نەشتەرگیریەکەت پێ نەهێڵمەوه..

ن/ت:تۆ بۆچی وادەکەی تۆ زۆر پاسەوان و چەکدارت هەیە بۆچی من هاا..!!

نامجوون:ههههـ تۆ ئەو تایە ناوەت زۆر خۆشدەوێت وایە؟؟

ن/ت:مـ مەبەستت چییە؟؟

نامجوون:ئەگەر تەنانەت هەموو پارەکانت لێ ببەم بەڵام ئەو پارەی نەشتەرگەریەکە دەدات وایە ڕات چییه لەوەی فیشەکێک بنێم بەسەریەوە ئمم نا نا با دڵی بێت ئەوکات بە ئاسانی نامرێت و چێژبەش دەبێت هههههـ..

تەنها لەگەڵ تۆWhere stories live. Discover now