One

372 32 4
                                    






.
.
.
♡︎
.
.
.
☾︎

ئەو بە تەواوی پیاوێکی کامڵە
لە هێچ شتێکی کەم نییە، جوانی زیرەکی دەوڵەمەندی خاوەن هەموو شتێکە بەڵام بەتەواوی گەمژەیە، گەمژەیەک کە تەنها بە قسەی مێشکی دەکات خۆشەویسترین شتی ژیانی ئەو کتێبەکانیەتی
هەرگیز ڕێز بۆ هیچ شتێک دانانێت بەڵام دەبێت هەموان ڕێز لەو بگرن گەرنا سزا دەدرێن هەروەک ئەوەی هەموو ڕۆژێک لەگەڵ هاوسەرەکەی دەکات

کچە بچوکەکە هەرگیز ئارەزووی لەوە نەبوو کە واز لە ئارەزووەکانی خۆی بێنێت وەک ئەوەی بەردەوام بوو لە ڕاکردن لە قوتابخانە و خۆ دزینەوە لە وانەکانی سەرکەوتن بەسەر داری گێلاسەکندا بەش کردنی ساتەکانی لەگەڵ نزیکترین هاوڕێی ئارەزووی لەوە نەبوو گوێ بۆ خێزانەکەی بگرێت یان وەک ئەوان بێت شێتانە دەژیا

هەموو شتێک لەوکاتەوە دەستی پێ کرد کە نیکۆ لە باخچەکە ناسی ئەوکات کچێکی پانزە ساڵان بەهۆی ئەوەی دەستی شکا بوو نەیتوانی قەیتانی پێڵاوەکانی ببەستێتەوە دوای لەو پیاوە کرد کە لە تەنیشتی دانیشتبوو خەریکی خوێندنەوەی کتێبێکی سایکۆلۆژی بوو دوای دەمەقاڵێکی زۆر ئەو پیاوە بیست و پێنج ساڵە قەیتانی پێڵاوەکانی نیکۆی بەست

بەڵام دوای شەش مانگ وەک مامۆستای تایبەتی نیکۆ چووە ماڵەکەی و وانەی پێ وتەوە گەر هەر هەڵەیەک هەبووایە ئەوا بە درێژای کاتەکە نەی دەهێشت دابنیشێت بۆ زانینی هەر پرسیارێک تەنها یەک خولەک نیکۆ کاتی هەبوو دابنیشێت

بۆ ماوەی سێ ساڵ مامۆستای تایبەتی ئەو کچە بچوکە بوو بەردەوام بوو لە بانگ کردنی بە گەمژە و سزا دانی لەکاتێکدا هەرگیز لەلایەن خێزانەکەیەوە بەو شێوەیە بانگ نەکرا بوو

بەڵام ئەوە بەس نەبوو بۆ تۆڵەسەندنەوەی لەو کچە دوای تەواوبوونی کۆتا ساڵی قوتابخانە بەشێوەک داوای لە باوکی نیکۆ کرد کە هاوسەرگیری لەگەڵ نیکۆدا بکات وەک ئەوەی زۆر خۆشی بوێت بێگومان لەو نێوەندەدا قسەی نیکۆ هیچ پەسەند نەدەکرا چونکە باوکی پزیشکێکی گەورەی دڵ بوو لە کۆریا و دایکی بازرگان بوو هەرگیز نیکۆ لەگەڵ خێزانەکەی منداڵیەکی باشی بەسەر نەبردبوو تاکە شت لەوانەوە وەری گرتبێت ئەو کردیی کارتە ڕەشە بوو کە پێی دەژیا بەڵام نیکۆ پێویستی بەوە نەبوو ئەوەی ئەو دەی ویست کۆبوونەوەی خێزانەکەی بوو لە ڕۆژی لەدایکبوونیدا یان ئاهەنگی سەری ساڵ دا بەڵام هیچ یەکێک لەوانە بوونی نەبوو بۆ نیکۆ

ئەوە تەنها ڕووە جیاوەزەکەی بوو لەگەڵ خێزانەکەی نیکۆدا هەر لەدوای گەڕانەوە یان لە ئاهانگی هاوسەرگیریەکەیان بە قژ ئەو کچە بچووکەی کە دە ساڵ لە خۆی منداڵ تر بوو ڕادەکێشا ئەو شەوە بوو کە دەرکەوت کەو ئەو پیاوە هیچ نییە جگە لە گەمژەیەک کە کچەکان وەک مرۆڤ سێر ناکات

بەڵام هێچ کەسێک نەی دەزانی بۆچی بەو شێوەیە
هێچ خۆشەویستیەک یان سۆزێک یان بەزەییەک بوونی نییە بۆ کچەکان ئەو تەنها ئەوان بە خیانەت کار و پیس ناو دەبات پرۆفیسۆرێکی زانکۆ کە کتێبەکانی لە مرۆڤەکان بەلاوە گرنگتر بوو ئارەزووی لەوە نەبوو هیچ کەسێک لێی نزیک بێتەوە

.
.
.
.
.

هاییییییییی
گەڕامەوە 😀
چیرۆکی نوێ بەڵام دووبارە لەسەر نامجونە
دەزانم دەلێن بۆ دووبارە ئەو بەڵام دەمەوێت قەرەبووی چیرۆکەکەی پێشوو بکەمەوە چونکە پڕە لە کەم کووڕی وە زۆر شتی بێمانای تێدایە
دەمەوێت ئەمە وەک قەرەبوویەک دابنێنم و هیوادارم خوێنەر بن 🥺👐🏿

گەر دەنگیش پارتم دانا داوای لێبوردن دەکەم چونکە تەلەبەی پۆلی یانزەم و پێوستە هەوڵی باش بدەم خۆتان دەزانن تەنها دوو ساڵم ماوە بۆیە هەرچەند لە توانام بێت باشترین هەوڵی خۆم دەدەم بۆ ئەوەی پارتەکان دابنێم 💗<3

سارانگهێێێێێێێێێێێێێ

ڤۆیت و کۆمێنت لەبیر مەکەن 📌

stupid woman Where stories live. Discover now