some of the feelings

114 26 8
                                    

..
.

بە دەنگی خێرا لێدانی دەرگاکە ڕاچڵەکەی.... سەری
سوڕما بوو بەوەی لێ دەبێت بەو شێوەیە لە دەرگا بدات کیم کلیلی ماڵەوەی پێیە و جین یش کلیلە زیادەکانی پێیە

دوبارە دەنگە بەرزەکەی دەرگاکە ڕای چڵەکاند کاتێک بە خێرای دارشەقەکانی هەڵ گرت و بەرە و دەرگاکە ڕۆشت تا بیکاتەوە

بۆ چەند ساتێک شۆک بوو کاتێک دەرگاکەی کردەوە و ئەو کەسەی پێشی بینی کە بۆ جارێکیش بێت بیری لەوە نەدەکردەوە بەو شێوەیە بیبینێت


"چۆن دەبێت پیاوێکی پیر بەو شێوەیە لە پێش دەرگای ماڵەکەت ڕابگریت"  پیاوێکی بەتەمەن بوو بە نزیکەی تەمەنی سەروو شەستەکانی تەمەنی دەبوو بەڵام هێشتا پیاوێکی کەشخە و سەرنج ڕاکێش بوو باڵایەکی بەرز و قژێکی مەیلە و ڕەساسی چاوەکانی وەک چاوەکانی کەسێکی ئاشنا بوون بۆی
هەر بەتەواوی ئەو ئاشنا بوو بۆ نیکۆ.... هاوسەرەکەی کۆپی باوکیەتی لە هەموو شتێک دا بەتەواوی هەموو شتێکی چۆتەوە سەر باوکی

"ببورە گەورەم!"  نیکۆ بە شەرمەزاریەوە وتی کاتێک لەپێش دەرگاکە لاچوو هەتا رێگای بە کیم دا بێتە ژوورەوە.... ئەویش زەردەخەنەیەکی جوانی پێشکەش کرد بە شێوەیەک یەکسەر چاڵەکانی ڕومەتی وەک نامجون دەرکەوتن..... لە دەستی چەند زەرفێک هەبوو لەسەر زەویەکە دای نان کاتێک چاوی بە ماڵەکەدا دەخشاند

"هێشتا نامجون نەگەڕاوەتەوە ماڵەوە؟" کیم وتی کاتێک سێری نیکۆی کرد کە لەدواوەی وەستاوە بە بێدەنگی و شەرمەوە

"نا.. نەخێر هێشتا نەگەڕاوەتەوە"

"کەواتە ئەمە دەرفەتی زیاتر بە من دەدات هەتا بوکەکەم بناسم وایە" کیم بە زەردەخەنەوە وتی
نیکۆ سەرسوڕماو بوو لە شێوازی قسەکردنی ئەو پیاوە بێگومان ئەوە پیاوێکی ئاسای نییە ئەو پیاوە سەرۆکی وڵاتە دەبێت کەمێک پۆز و فیزی هەبێت بەڵام پێچەوانە دەردەکەوێت لەگەڵ ئەوەی ئێستا لەپێش نیکۆدا وەستاوە لە ڕاستیا ئەو هیچ لەوە ناچێت بەو شێوەیەی کە دەردەکەوێت تێیدا


" دەبوایە زوتر بهاتمایەتە لات... بەڵام نەم دەویست میزاجی نامجون تێک بدەم" کیم وتی کاتێک لەسەر قەنەفەکە دانیشت و نیکۆش لەبەرامبەری بوو "نامجون هەرگیز باسی منی بۆ کردوویت؟" کیم بە فزوڵیەوە پرسی

"نەخێر ئەو هەرگیز باسی خۆی نەکردەوە" نیکۆ بە هێواشی وتی کاتێک یاری بە دەستەکانی دەکرد

" کێشە نییە مادام خۆم لێرەم خۆم دەتوانم باسی خۆم بکەم وایە...."

یەکەم بینینی ئەوان بوو بەڵام ڕەفتارە شیرینەکانی کیم هەر زوو وای لە نیکۆ کرد هەست بە ئاشنای بکات لەگەڵیدا و لە شەرم کردن بوەستێت

stupid woman Tempat cerita menjadi hidup. Temukan sekarang