Die For You

80 26 3
                                    

.
.
.

دوای نانی بەیانی ماڵئاوای لە جین و نامجون کرد
هەردووکیان چوونە سەر کارەکانیان.... وەک هەموو جارێک بە هێمنی دانیشت بوو چاوەڕێی ئەوە بوو شتێک بێتە مێشک و ئەنجامی بدات بەڵام هیچ شتێک بە خەیاڵیدا نەدەهات بە هێمنی دار شەقەکانی هەڵگرت و دەستی کرد بە ڕۆشتن بە ناو ماڵەکەدا بە هێواشی دوای کەمێک گەڕان بڕیاری دا کە بڕواتە دەرەوە هەتا هەندێک شت بکرێت کە ئارەزووی لێ بوو....

کراسێکی شینی ناسیکی لەبەر کرد کە خوار ئەژنۆ کانی بوو ئێخەیەکی داخر و قۆڵێکی درێژی هەبوو کەمێک ماکیاجی لە ڕوخساری دا هەتا نیشانەی برینەکانی شاردەوە قژی بەسەر شانەکانی بڵاو کردەوە.......کەمێک سێری خۆی کرد لە ئاوێنەکەدا لە کۆتاییدا ئەمە نیکۆیە ئەو کچەی هەموو کاتێک دەتوانێت ماسکێکی ساختە بەخۆیەوە بکات بۆ ئەوەی کەس تێبینی پارچە پارچە بوونی نەکات

بە هێمنی دەستی کرد بە پیاسە کردن لە ماڵەوە بەرە و مارکێتەکە هەرچەندە ئەوە بۆ ئەو زەحمەت بوو بەڵام هەر بەردەوام بوو گرنگی بەوە نەدا کا ماندوو بووە لەوەی بەو شێوەیە بڕوات لە کاتێکدا تەنها چەند رۆژێکە دەستاکانی باشتر بوون و هێشتا قاچی پێچراوە......  گەیشتە مارکێتەکە و بیری لەوە دەکردەوە چی بکرێت.... هەندێک شیرینی و رامێۆن و سناکسی هەڵ گرت هەندێک وەستا هەتا سێری ئەو شۆربا ئامادەکراوەنی کرد زەردەخەنەیەکی بچوکی کرد کاتێک بیری کەوتەوە کاتێک توشی ئەو ڕوداوە بوو نامجون چ شۆربایەکی بۆ ئامادە کرد بوو کە لە ژیانیدا شۆربای وەها ناخۆشی نەخوارد بوو..... چەند شۆربایەکی جیاوازی هێنا بۆ ئەوەی لە ماڵەوە هەیان بێت..... هەموو شتەکانی لەسەر مێزی کاشێرەکە دانا هەتا بۆی حیساب بکات

بۆ چەند ساتێک چاوەکانی لەسەر ئەو پاکەتە بچووکانە بوو کە دوو ساڵ پێش ئێستا پێش ئەوەی هاوسەرگیری لەگەڵ کیم بکات وازی لە کێشانی جگەرە هێنا بە نهێنی "دەتوانیت دوو پاکەتەم لەوە پێ بدەیت..." نیکۆ بە هێمنی وتی کاتێک دەستی بۆ یەکێک لە جۆرەکانی ڕاکێشا "ببورە تەمەنت!" کاشێرەکە بە سەرسامی وتی چونکە وای هەست کرد کە نیکۆ لە خوار تەمەنی یاساییەوەیە بۆ ئەوەی جگرە بکێشێت "من تەمەنی یاسایم تێپەڕاندووە... وە هاوسەرگیریم کردەوە " دەستی بەرز کردەوە تا ئەڵقەکەی پەنجەی پێ نیشان بدات... کاشێرەکە هیچی تری نەوت دوو پاکەتەکەی بۆ دانا و ئەویش پارەی کەل و پەلەکانی دا و لە دوکانەکە هاتە دەرەوە....

ناڕەحەت دەردەکەوت بەو شێوەیەی کە ئەو زەرفە قورسەی لەدەست بوو نەی دەتوانی بەتەواوی ڕێ بکات بە دارشەقەکانیەوە..... لە نزیک ماڵەوە باخچەیەک هەبوو لەسەر ڕێگەکەی بۆیە هەوڵی دا کە کەمێک پشوو بدات

لە باخچەکە هیچ کەسێک بوونی نەبوو بەو پێیەی کە هێشتا کاتەکە زوو بوو بۆیە یەکێک لە پاکەتەکانی دەرهێنا و دەستی کرد بە کێشانی جگەرەکەی وەک ئەوەی لە سیانزە ساڵی فێر بوو بە نهێنی جگەرەی دەکێشا بەڵام پێش ئەوەی لەگەڵ نامجون هاوسەرگیری بکات وازی هێنا..... وە ئێستا دوبارە ئارەزووی لێیەتی




stupid woman Onde histórias criam vida. Descubra agora