Anything

126 25 20
                                    

.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
What happened?
Nothing
Is that not bad?
Yahh but....
What?
I can love you

ئەمڕۆ جیاواز بوو ئەمڕۆ ترس بوونی نەبوو
ئەمڕۆ شەرم بوونی نەبو ئەمڕۆ ئازادی دڵ بوونی نەبوو ئەمڕۆ بێ هیوای و ڕەشبینی لە چاوەکان بوونی نەبوو ئەمڕۆ دلتەنگی و پەژارەی بوونی نەبوو ئەمڕۆ زەردەخەنەیەک بوونی هەبوو لە سەر لێوی هەموان ئەمڕۆ خۆشی لەدلیان سەمای دەکرد ئەمڕۆ چاوەکان وەک مانگی چواردە دەدرەوشاناوە لە خۆشیا ئەمڕۆ دەنگی پێکەنینی هەموان دەبیسترا لەو شوێنەدا کە هەرکەسێک نزیک بوایە لێوەی ئیرەی بەو پێکەنینە دەبرد و خۆزگەی بۆ دەخواست کە ئەویش خاوەن ئەو هەستە بێت بەڵام ژیان بەو جۆرە نییە دلخۆشی نادات بە هەموان تا تەواو نوقی ئازاریان نەکات تا یاری بەدڵ و هەست و سۆزیان نەکات تا پارچە پارچەیان نەکات و وێرانیان نەکات هەتاوەک وایان لێ نەکات ببنە مرۆڤێکی بێچارە و بێ دەسەڵات کە دڵیان بەردەوام خێرات و خێراتر لێ دەدات وەک ئەوەی کۆتای ڕۆحیان بێت دەبێت مرۆڤەکان ئەمە تاقی بکەنەوە چونکە ئەمە یاسای ژیانە دەبێت ساڵەکانی تەمەن بە ئازار بەرێ بکەیت بۆ ئەوەی تێ بگەیت کە خوادا تۆی بۆچی دروست کردوە چارەنووسی خۆتی پێ دیاری بکەیت. ئەو ئازارەی ئەمڕۆ باشترە لە دوێنی مەبەستەکە ئەوە نییە کە ئازارەکە سوکترە مەبەستەکە ئەوەیە لەگەڵی رادێیت گەر هەرچیەک ڕوو بدات دەتوانیت بەرگەی بگریت چونکە مررۆڤیت مرۆڤەکان بەو شێوەیە دروست کراون بەرگە دەگرن تەنها کەمێک کاتی دەوێت دواتر خودا قەرەبووی ئەوەت بۆ دەکاتەوە دلت ناشکێت نزاکانت کە لەوپەڕی بێ هیوای کردووتە وەری دەگرێت

هەرگیز رێگە مەدە دلت ببێتە پارچەیەک ڕەنگی ڕەش کە هیچ ئامانجێکی نەبێت تۆڵە سێنەرەوەو خۆسەپێنەر بە ئامانجەکانت با زۆر گەورە بێت
چونکە لەم سەردەمەدا و لەم ژیانەدا دەبێت وابیت بڕوات بەوە نەبێت چارەنووس هەموو شتێک دەکات راستە خودا بەشێک لە چارەنووسی بۆمان دیاری کردوە بەڵام ئەوەی دیکە لەدەست خۆمانە کامە ڕێگا دەگرینە بەر باش بێت یان خراپ مێشک و دلت پێکەوە بەکار بهێنە بڕوا بەو کەسانە مەکە کەدەڵێن تەنها دوای مێشکت بکەوە چونکە مێشک وەک بازرگانێکی چاوچنۆک وایە بەڵام دل بەهرەدار و تایبەتە پێکەوە بەکاریان بێنە و خۆسەپێنەر و نەرم بە
دەزانی کاتێک روداوێکی ناخۆشت بەسەر دێت
تەنها بلێ با ئەمە کۆتا ناخۆشی بێت بەخۆت بلێ
خۆت دلی خۆت بەرەوە چونکە روخاندنی دلت مێشکت وێران دەکات گەر دلت بوونی نەبێت ئەوا مێشکیشت بوونی نابێت 



.
.
.
.
.
.

بۆ یەکەم جار ئەو هەستەم زانی کە چییە  دلم خورپەی کرد کە هەر مێشکم ئەو باسەی کردەوە
بەڕاستیی تامەزرۆ بووم بۆ بینینی وە تێگەیشت لێی
کاتێک منداڵ بووم چیرۆکی زۆر لەم جۆرەم بیست بوو دلت ترپە ترپی زیاتر دەبێت چاوەکان بۆ ئەو دەگرین لە هەموو شوێنێک دەستەکان بەدوای ئەو گەرمیەی ئەو دەگەڕێن کە دەی دات پێت لێوەکان بەردەوام ناوی ئەو دێنن گوێیەکان بەردەوام داوای بیستنی ناوی ئەو دەکەن دل بەردەوام خێراتر لێ دەدات کە ئەو دەبینێت مێشک زیاتر بیری لێ دەکاتەوە وەک لە پێشتر

stupid woman حيث تعيش القصص. اكتشف الآن