Mamm

109 24 4
                                    

.
.

.
.
.
♡︎
.
.
.
☾︎

Flash back

ئازیزەکەم هەستە دەی ئەمرۆ رۆژی لەدایک بوونتە شتانێکی خۆش چاورێی تۆن ـ

بەلێ دایکەەە من پێشت هەستام ـ وتی کاتێک بە زەردەخەنەوە باوەشی لە دایکدا

رۆژی لەدایکبوونت پیرۆز بێت ـ وتی کاتێک ماچی ڕومەتە نەرمەکانی دەکرد

دایکە ـ ئەویش دەستەکانی لە ملی ئاڵاند

ئێستا کێ مۆمەکان دەکوژێنێتەوە من یان؟ ـ

من دایکە من ـ

کەواتە خێرابکە باوکە چاورێیە زوو دیاریەکەی خۆیت پێ بدات ـ

کوڕە بچوکەکە بە پەرۆشەوە مۆمەکانی کوژاندەوە و پاشان پارچەیەکی کێکە کە دەبات و دەیخوات ئەوە جۆری دڵخوازی ئەو بوو کە هەموو جارێک دایکی بۆی ئامادە دەکرد، پاشان دەی دات بە دایکی

ئای سوپاس شیرینەکەم تۆ باشترین کوڕی لەم جیهانەدا، دایکە تۆی زۆر خۆش دەوێت ـ

وە تۆش باشترین دایکی منیش تۆم زۆر زۆر خۆش دەوێت تەنانەت لەخۆم زیاتر تۆم خۆش دەوێت ـ وتی کاتێک دەستەکانی بەرز کردبوویەوە وەک ئەوەی ئاماژە بە شتێکی زۆر گەورە بدات

ئای خوایە ناتوانم فرمێسکەکانم بوەستێنم خوایە کوڕەکەم لە هەموو شتێکی خراپ بەدوور بگرە و با ببێتە کەسێکی زۆر باش تکایە ـ

بالێ کاتێک خێزانە دڵ خۆشەکەی کیم بەو شێوەیە بوون نامجون لەهەموو شتێک زیاتر دایکی خۆش دەویست وە هەموو شتێکی دەکرد بۆ ئەو ئافرەتەی کە دایک بوو، وەک ئەوەی خانمە بە نرخەکەی بێت و ڕۆحی بە ڕۆحی ئەوەوە پەیوەست بوبێت هیچ کوڕێک نەبوو هێندەی ئەو دایکی خۆش بووێت بەو شێوەیە کاتێک دایکی بینی بەو شێوەیە دەگری بۆ دەربڕینی هەستەکانی کاتێک کوڕەکەی خەریکە گەورە دەبێت

بەڵام ئەوە تەنها چوارەم ڕۆژی لەدایکبوونی کوڕە بچوکەکە بوو لەگەڵ دایکی هەرگیز بیری لەوە نەدەکردەوە کە دایکی جێی دەهێڵێت و زۆر دوور دوور دەکەوێتەوە لە کوڕە بچوکەکەی و هەرگیز جارێکی تر نەگەڕایەوە بۆ لای نامجوون

مردن ئەو شتە نەبوو کە دایکی لێ دوور خستەوە بەڵکو شتێکی تر بوو......

هەموو جارێک لە ڕۆژی لە دایک بوونیدا بەردەوام بوو لەوەی چاورێی دایک بکات تا دووبارە کێکەکە دڵخوازەکەی بۆ ئامادە بکات بەڵام ئەوە بوونی نەبوو ئەو کێکەی دایکی بۆی ئامادە دەکرد هەزاران جار تامی بەلاوە باشتر بوو لەوەی کە باوکی بۆی دەکڕی

stupid woman Unde poveștirile trăiesc. Descoperă acum