Kiss

99 24 270
                                    

چاوەکان هەرگیز درۆ ناکەن وایە؟

ئەمە ئەو دێڕەیە کەهەمووان دەیڵێن..... بێگومان راستە چاوەکان درۆ ناکەن چونکە کاتێک سێری بەرامبەرەکەت دەکەیت چاوەکانت وێنای ئەو نیشان دەدەن گەر لێوان شتێکی تریش بلێن چاوەکان ڕاستیەکە هەر دەڵێن بۆیە زۆربەی کات مرۆڤەکان ناتوانن لەکاتی قسەکردندا سێری چاوەکانی کەسانی دیکە بکەن چونکە دەترسن لەوەی ئاشکرا بن

"لەناو ئەو جیهانە تاریکەی تێیدام تەنها یەک ڕووناکی هەیە..... زۆر بچوکە وە زۆر لاوازە
هەر لەسەرەتاوە کەبینم ئیرەم پێ دەبرد... دەم وت چۆن بەو لاوازییەی خۆیەوە هێندە سەخت هەوڵ دەدات لە کاتێکدا ئەوانەی دەوور و بەری هیچ گرنگی پێ نادەن.... سەرم سوڕما لەوەی چۆن هەموو ڕۆژێک بەهێزتر دەبوو..... لە کاتێکدا من هەوڵم دەدا ئەویش وەک خۆم لێ بکەم تێی بگەێنم کە هیچ ڕوناکیەک بوونی نییە لەم جیهانەدا ئەو هاتە ناو جیهانی منەوە و ڕوناکیەکی لاوازی داگیرساند " ئەو وشە نەرمانە کە بەشێوەک دەی وت وەک ئەوەی بیەوێت لە هەر ساتێکدا بێت بگری... یەکم جار بوو ئەوندە بە هێمنی قسە بکات لەگەڵی لە مێشکی خۆیدا هاواری دەکرد و دەی وت دەبێت ئەو پیاوە چی لێ بەسەر هاتبێت

" ئەم ئێوارە وام هەست کرد هیچ تاریکیەک بوونی نییە کاتێک هەموان پێکەوە قسەیان لەگەڵم دەکرد کاتێک لە تۆوە نزیک بووم... بەڵام هەمووی ساتێک بوو گۆڕا لەپێش چاوەکانم کاتێک ئەوساتانەم بیر هاتەوە چیم کردەوە و چۆن ژیاوم..." نامجون دوبارە بێدەنگ بوو چاوەکانی بۆ چەند ساتێک داخست وەک ئەوەی هەوڵ بدات شتێک بلێت کەبۆی سەخت بوو" ناتوانم چیتر رێگە بەوە بدەم.... دەتوانیت بڕۆیت رێگریت لێ ناکەم هەرچیت دەوێت بیکە دەتوانیت بمخەیتە زیندان هەرچۆنێک دەتەوێت سزام بدە هەموو شتێک قبوڵ دەکەم دان بەوەدا دەنێم کە چەند ئازارم داویت باجی ئەوە دەدەم کە کردوومە لەگەڵت... ئەوانەی من کردم شتانێک نین کە شایەنی لێ خۆش بوون بن من زۆر ئازارم دایت.... هێندە بە تەماح بووم هەوڵم دا تۆش وەک خۆم لێ بکەم ئەو ژیانی کە بۆ خۆتت دروست کرد هەوڵمدا لێت تێک بدەم دەبێت باجی ئەوە بدەم چونکە ئەوە شتانێک نین شایەنی لێ خۆش بوون بن "

چاوەکانی لە ناو چاوەکانی دا نووقم بوون.... هەر وشەیەک کە گوێی لێ دەبوو زیاتر تووشی سەرسوڕمانی دەکرد ئەوانە هێندە ئاسان نەبوون بۆ بیر کردنەوە لێی دانپێدانانی ئەو پیاوە بۆی شتێک نەبوو هەرگیز بیری لێ کردبێتەوە چی وای لێکرد ئەوانە بڵێت چۆن هێندە بە قوڕسی ئەو وشانەی دەوت وەک ئەوەی بیەوێت هەر ئێستا وازی لێ بێنێت

"نامەوێت لەتەنیشت خۆم بتهێڵمەوە چونکە دەترسم لەوەی نەتوانم پارێزگای لەو ڕوناکیە بەنرخە بکەم کە لە ژیانی مندا داگیرساندووە ئەو ڕۆژەی جەستە خوێناویەکەت لەناو دەستەکانم بوو ئەو ڕۆژە بوو کە تێگەیشتم من ناتوانم بۆ هەمیشە لەلای خۆم بتهێڵمەوە" چاوەکانی وەک چاوی منداڵێک دەگریان وەک ئەوەی لە هەڵەیەک پەشیمان بووبێت کە کردوویەتی هەرچەندە واش بوو ئەو پیاوە لەوە پەشیمان بوو هەر لەسەرەتاوە پەشیمان بوو کە ئەوکچەی هێنایە ناو ژیانی خۆیەوە هەموو شتێکی لێ سەند و کردیە بوکەڵەیەکی بەردەستی ئەوەی دەیویست پێی دەکرد و ئەوەی نەی دەویست رێگری لێی دەکرد

stupid woman Hikayelerin yaşadığı yer. Şimdi keşfedin