New Start of the Day

114 23 43
                                    

چەند خولەک تێ پەڕیەوە!
نازانێت... تەنها دەزانێت کە ماوەیەکی زۆرە
لە سێرکردنی ڕوخسارە خەواڵوەکەی ئەودا نووقم بووە وەک هەموو جارێک ئەو کە دەخەوێت هیچ جیاوازییەکی نییە لەگەڵ منداڵێکی ساوا ئەو منداڵێکی بچوکە هێشتا گەورە نەبووە هێشتا ناخی پڕە لە خۆشەویستی بەڵام منداڵێک تاریکە کە ناتوانێت ئەوەی لە ناخیەتی بە ئاسانی دەری ببڕێت ... گەمژە بوو بەڕاستی گەمژە بوو تەنها بە چەندە وشەیەکی کەم دەتوانی وەسفی گەمژەی ئەو ژنە بکەیت لەبەر ئەوەی زۆر بە ئاسانی لێی خۆش بوو.... بەڵام ئەوە سیفاتی مرۆڤێکی تینووە مرۆڤێک گەر تینووی ئاو بێت هەموو شتێک دەکات بۆ ئەویش ئەو خۆشەویستییەی چەند ساڵێک بوو هەڵی گرت بوو وەک تینوویەتی بوو بۆ ئاو هەر لەگەڵ بینی سەرچاوەیەک ئامادە بوو خۆی نوقمی بکات

هەموو مرۆڤەکان بەو شێوەیەن چەند ڕق لەدڵ بن چەند خۆپەرست بن چەند بەهێز بن هەرچەندە خاون ناخێکی تاریک بن لە کۆتاییدا خۆشەویستی دەیان خاتە سەر چۆک بۆ ئەویش وابوو هەرچەند کچێکی بچووک بوو کاتێک کەوتە داوی خۆشەویستی ئەو پیاوە گەورەوە بەڵام بۆ ساتێکیش نەوەستاوە لەوەی بەردەوام بێت لە خۆشەویستنی گەر بەهۆی چەندین هۆکاری زۆر بچووکەوە بووبێت ئەمە خۆشەویستیە خۆشەویستیەکی پاک بە بێ ئامانج بەبێ سوود سەرەڕای هەبوونی ئازاریش بەردەوام دەبی

ئەمشەو پڕ بوو لە غەریزە پڕ بوو لە شەهوەت پڕ بوو لە فرمێسک پڕ بوو لە دەست لێدانی خۆشەویستی پڕ بوو لەو هەستانە کە تاریکی و ڕووناکی یەکیان گرت بوو کە وا دیار بوو ماوەیەکی زۆرە چاوەڕێی ئەوە بووە زەردەخەنەیەک لەسەر ڕوخساری درووست بە بیر کردنەوەی لەوەی ئەم شەوە ئەوان خۆشەویستیان پێکەوە درووست کردەوە لە هەمان کاتدا شەرمی دەکرد لەوەی چی کردەوە.... هەستی بەوە دەکرد هەموو خوێنی جەستەی لە روخساریدا کۆ بۆتەوە هێشتا دەستە گەورەکانی کیم دەوری دابوو هەستی بەو گەرمی جەستەی دەکرد لەسەر پێستە ڕوتەکەی نیکۆ وەک منداڵێک دەردەکەوت لە ئامێزی دا ئەو پیاوێکی گەورە بوو لە هەموو ڕوویەکەوە زۆر لەو گەورەتر بوو پیاوێک لە هەموو شتێک دا لەو جیواز بوو " دەبێت زۆر ماندوو بێت.." نیکۆ چرۆەی کرد کاتێک دەستی لە قژە ڕەشەکەی دەدا... وا دیار بوو کە نامجون لە خەوێکی زۆر قوڵدایە خەوێک کە ماوەیەکی زۆرە پێویستی بووە کە بەو شێوەیە بە ئاسوودەی بخەوێت
لەوانەیە ئامێزی ئەو کچە ماڵێکی گەرم بێت بۆی هەتا بە باشی پشوو بدات بە ئارامی بخەوێت دوور لە هەموو کابوسێک

بە هێواشی لە ژوورەکە چووە دەرەوە بەبێ ئەوەی هیچ دەنگێک درووست بکات لە کاتێکدا تەواو جەستەی لە ئازاردا بوو ڕوخساری سوور هەڵگەڕا کاتێک بیری لەوە کردەوە کە بەڕێز کیم و جین بە دڵنیاییەوە ئەمشەو گوێیان لە قسەکانیان بووە

بە هێمنی چووە چێشتخانەکەوە بەڵام هیچ کەسێک لەوێ نەبوو نە لە هۆڵەکە و نە لە باخچەکە "دەبێت ئەوان لەکوێ بن؟!... نەکا شەوێ ڕۆشتبنە دەرەوە" نیکۆ بە سەرسامی لە خۆی پرسی دوێنی شەو جین دووبارە کوین گەڕانەوە بۆ فڕۆکەخانە چونکە نەی دەتوانی بەهۆی کارەکەیەوە زۆر بمێنێتەوە بەڵێنی بە نیکۆ دا لەم ماوەیەدا دووبارە دەگرێتەوە بۆ لای... تەنها بەڕێز کیم مابوو لە ماڵەوە بەڵام ئەویش لەوێ نەبوو وە کاتژمێر حەوتی بەیانی بوو هەتا بڕواتە دەرەوە

stupid woman Where stories live. Discover now