End

87 23 8
                                    

وەک دەلێن خۆشیەکان تەنها پشوویەکی کورتە لە نێوان دوو ناخۆشیدا...... چونکو ئەم ژیانە بەو شێوەیە بووە تاقیکردنەوە لەدوای تاقیکردنەوە وەستان بوونی نییە لەبەر ئەوەی ئەم ژیانە کورتە بەو شێوەیەیە لە کۆتاییشدا ژیانێکی باشتر بوونی هەیە ژیانی دوای مردن بەپێی کردەوەکانمان ژیانێکی شایستە وەر دەگرین

هەموو کاتێک بیر لەوە دەکەمەوە نە منداڵ یەکم هەبوو نە هەرزەکاری هەموو ژیانم دوبارە و دوبارە بوو هیچ شتێک بوونی کە بتوانم چێژی لێ وەربگرم
دەژیام بەبێ ئامانج

دوای ئەو هەموو ساڵە توانیم دەست بکەم بە ژیان کردن ژیانکردنێک شایستەی وتن و باس کردن بێت
ساڵەکانم تێ ئەپەرین لەگەڵ ئەودا بە باشترین شێوە
خۆشم دەویست و هەستم دەکرد هەموو گەردوون هی منە بوونی ئەو لە ژیانم وەک دیاریەک بوو هەموو ساتێک لەگەڵ ئەودا هەوڵم دەدا بەدڵ هەستی پێ بکەم

ئەو کچە بۆ من بەنرخە
وەسف کردنی ئەو بە هەموو شێوەیەک هێشتا کەمە
بە بیر کردنەوە لەوەی چۆن بووم لەگەڵی هەست بە لەدەست دانی خۆم دەکەم هەموو چرکە و ساتێک کە ڕوخساری دەبینم هەموو ئەو ساتانە دێمەوە پێش چاوم...... سەڕەرای ئەوەش هێشتا ئەو بەردەوام لەوەی لەگەڵم بێت بلێت ئەوانە هەمووی بونەتە رابردوو بۆی ئەوەی ئەو دەیەوێت ژیانێکی باشترە لە داهاتوودا ژیان لەگەڵ من..... هەر کاتێک گوێم لەو وشانە دەبێت تێدەگەم ئەو خاوەن باشترین دڵە لە جیهاندا وشەی باشترین دڵ بۆ ئەو هێشتا کەمە

ئەو نازدارە... گەر وەک پیاوێک کە وەسفی ئافرەتێک دەکات وەسفی بکەم ئەو نازدارتین ئافرەتە سەڕەڕای بەهێزیەکەی هێشتا دڵێکی ناسکی هەیە کە بەردەوام دەی شارێتەوە بەڵام هێشتا لەسەر ڕوخساری دیارە.....ئەوم خۆش دەوێت کاتێک بەو شێوەیە کاتێک ڕوخساری لە شەرمەزاریدا سوور دەبێت کاتێک لەگەڵ دەست لێدانەکانم شەرمن دەبێت هێشتا چەند بەهێز بێت هێشتا بۆ چەند وشەیەکی کە وەسفی دەکەم ڕوخساری نازدار دەبێت

ئەوەم خۆشدەوێت کە بەو شێوەیەیە بۆم
دلخۆشم کە دەتوانم وای لێ بکەم هەست بە
نازداری خۆی بکات خۆشم دەوێت بۆ هەر ساتێک کە لەگەڵیدا بەسەر دەبەم کاتێک دەستەکانی دەگرم کاتێک ماچی ڕوخساری و لێوە پڕەکەی دەکەم کاتێک هەست بەو بۆنە دەکەم لێوەی کە وەک شێت عاشقی بووم کاتێک دەست لە هەموو بەشێکی جەستەی دەکەم کاتێک هەست بەوە دەکەم کە ئەو کچە موڵکی خۆمە

پەشیمان نیم لەوەی دوای کەوتم پەشیمان نیم لەوەی بوومە مامۆستای تایبەتی پەشیمان نیم لەوەی ئەوم هەڵبژارد کە بێتە ناو ژیانم چونکە ئەو دەرمانی منە ژەهری منە هەم خۆشیم پێ دەدات و هەمیش ئازار کاتێک لێم دوور کاتێک هەست بەوە دەکەم لە ئازاردایە بەهەر هۆکارێک بێت کاتێک هەست دەکەم ئەو لێم زوویرە دڵم دەگوشرێت

هەموو ئەو خۆشەویە تەنها چەند ساڵێک بوو
هەموو ئەو ساتانە تەنها ماوەیەک بوو کەم بوو کە دوبارە هەموو شتێک لە ژیانمدا پێچەوانە بوویەوە


stupid woman Where stories live. Discover now