Birthday Niko

110 25 3
                                    


.

.
.
.
♡︎
.
.
.
☾︎

Namjoon pov

ئێستە ئەمە چییە من چاوەرێێ ئەو گەمژیە بووم هیچ نەبێت بەلایەنی کەمەوە لە ماوەی کاتژمێرێکی تر بگەڕێتەوە مالەوە بەڵام ئێستا باوکی تەلەفۆن دەکات دەیەوێت من بچمە ئەوێ؟ تەنانەت ئەو گەمژەیی لەگەڵ خۆی بردۆتەوە بۆ ئەوێ! گەمژە چۆن جورئەت ئەکەی بەبێ ئەوەی بەمن بلێیت بڕۆیت؟  ئایا من ئێستا پاسەوانی ئەوم یان چییی

باشە ئارام بە کیم نامجون ئارام بەو هەناسە بدەوە تێبگە کە ئەوە دایک و باوکی ئەون گەر هەر هەڵەیەکی گەمژانە بکەیت ئەوا هەموو ئەو خۆشیەی ئێستا لەو گەمژیە بەدەستی دەهێنیت لەناو دەچێت پێویستە بگرێتەوە بۆ شێوەی خۆت کیم نامجون

مێشکم یارمەتی ئەوەم دەدات کە کۆنترۆڵی خۆم بکەم، ئێستا پێویستە من جلێکی جوان بپۆشم و بە ڕەوشتەوە ڕەفتار بکەم ئەوان ئێستا خێزانی یاسای منن وە دواتر مامەڵە لەگەڵ ئەو گەمژیە دەکەم بۆ ئەو ئاژاوەی کە لە کتێب خانەکە دروستی کرد هیوادارم کە هیچ مامۆستایەک لەوێ نەبووبێت لەو کاتەدا

End pov

نامجون لە قسە کرد لەگەڵ خۆیدا بەردەوام بوو کاتێکی تێبینی ئەوەی کرد پەرداخەکەی لە ناو دەستەکانیدا شکاندووە و هەموو دەستی بۆتە خوێن  ئاهێکی کرد و دەستی کرد بە پاکردنەوەی دەستی بە باندیجێک پێچای

.
.

لای نیکۆ

هەر نیکۆ لەگەڵ باوکی گەیشتە مالەوە دایکی دەستی کرد بە قسە کردن لەگەڵی وەک ئەوەی نیکۆ گرنگترین شتی ژیانی بێت

سلاو ئازیزم، بەخێر بێیتەوە بۆ مالەوە دەزانی منیش دەم ویست بۆ ڕۆژی لەدایک بوونت بانگێشتی ماڵەوەت بەکەم پلانێکم هەبوو بۆ ڕێک خستینی ئاهەنگێک بۆ تۆ بەڵام.... ـ

نەخێر دایکە من ئاهەنگم ناوێت ـ نیکۆ قسەکەی بە دایکی بڕی

دایک و باوکی هەردووکیان سەرسام بوون بە وەڵامە ساردەکەی بەڵام دواتر باوکی زەردەخەنەی کرد و دۆخەکەی ئاسای کردەوە

بەڵام هیچ شتێک نەبووە کە بچێتە نێو گوێکانی نیکۆ وە ترسەکەی ناخی هێندە زۆر بوو هەستی بەوە نەدەکرد کە دایک و باوکی قسەی چی لەگەڵ دەکەن ئەو هیچ لەسەر خۆی نەبوو دەیزانی ئێستا نامجون وەک دۆزەخ توڕە بووە دەبێت چی بکات لێێ بپاڕێتەوە و بکەوێتە سەر قاچەکانی و داوای لێ خۆش بوون بکات ئایا هیچ رێگایەک هەیە

نیکۆۆۆ؟ ـ

بەلێ دایکە ـ

بڕۆ ژوورەکەی خۆت پشوو بدە من خواردنی دلخوازی تۆ ئامادە دەکەم لەگەڵ کێک ئارەزووی هیچی تر دەکەیت ـ

stupid woman Donde viven las historias. Descúbrelo ahora