heartbreak

104 22 5
                                    

...
....
.

وەک منداڵێک دەگریا ویژدانی خەریک بوو دەی کوشت.............. هەستی بەوە دەکرد دڵی پارچە پارچە بووە

هەستی بەوە دەکرد کە هیچی کەمتر نییە لەگەڵ دڕندەیەک ئاخر هەر بە بیرکردنەوە لەوەی چۆن بووە خەریک بوو شێت دەبوو مێشکی وێران بوو
نەی دەتوانی کۆنترۆڵی خۆی بکات نەی دەتوانی بوەستێت لەوەی ڕقی لەخۆی بێتەوە بۆ ئەوەی ژیانی خۆی کردە قوربانی بۆ چ شتێک هەر خۆشی نا بەڵکو کەسێکی دیکەشی لەگەڵ خۆی وێران کرد

بۆ هەموو جارێک دەلێن پێش ئەوەی کارێک ئەنجام بدەیت دوو جار بیر بکەوە.... بیر بکەوە ئەوەی دەیکەیت راستە یان نا.... بیر بکەوە چی گەر ئەوە کارێکی هەڵە بێت و ئەو کەسەی بەلاتەوە گرنگە لەدەستی بدەیت...... هەر ئەویش نا ئەی خۆت هەتا دەمێنێت دەبێت بە ئازاری ویژدانەوە بژیت دەبێت بیر لەوە بکەیتەوە چۆن بەدەستەکانی خۆت ژیانی خۆتت وێران کرد



نامەیەک **

ئازیزم نیکۆ

ببورە بۆ ئەوەی بەو شێوەیە گاڵتەم لەگەڵ کردی لە کارتی پۆستەکەدا... بەڵام دەزانم بە بینی دیاریەکەم ئێستا لێم خۆش بوویت وایە؟ چونکە ئەوە باشترین دیار بووە کە هەتا ئێستا پێم بەخشیویت چونکە ئەمجارە مێردە خۆشەویستە کەشتی گرتەوە

تەواوی ئەمڕۆ بیرم لەو کاتانە دەکردە کە پێکەوە بووین.....

بیرت دێت؟ هەر دوای ئەوەی یەکەم جار نامجونت ناسی... چەند بە شێتانە ڕەفتارت دەکرد تەنانەت لە پۆلیشدا پێدەکەنێت.... وەک ئەوەی تۆ تاکە کەسیت کە قۆزترین پیاوی ئەم جیهانەت بینیوە چەند بە خراپی عاشقی بوویت دەت وت دڵت خەریکە لە لێدان دەوەستێت بۆ ئەوەی جارێکی تر ئەو ببینیتەوە

من ئەو منداڵە بووم کە بەرگەی ئەو خۆشەویستییە گەورەی تۆم دەگرت وە زیاتر هانم دەدات هاهاهاها ئەمە زۆر شێتانە بوو دەزانی؟

بەڵام ئەوە یەکەم جار بوو کە تۆ بەو شێوەیە دلخۆشە ببینم! یەکەم جار بوو کە ببینم ئەو هاوڕێیەم چەند بە خراپی عاشقی پیاوێک بووە
وام دەزانی ئەوە تەنها قسەی هەرزەکاریت بوو وەک کچەکانی تر بەڵام وانەبوو تۆ بە شێتانە ئەوت خۆش ویست بەردەوام زەردەخەنە لەسەر ڕوخسارە جوانەکەت بوو هەستم کرد ئەوانە ساختە نین ئەوانە بەڕاستی بوونیان هەیە تۆ دڵخۆش بوویت

رۆژێک وەک شێتێک هاتیتە پۆلەوە پێ دەکەنی و بازت دەدا وتت دایکت ئەو پیاوەی وەک مامۆستای تایبەتت دامەزراندوە بەڕاستی ئەو کاتە وام دەزانی شێت بویت بۆچی دەبێت لەو هەموو کەسە لە کۆریادا ئەو پیاوە ببوبێت بە مامۆستای تایبەتیت؟!

stupid woman Where stories live. Discover now