Dinner Sweetie <3

88 24 4
                                    

بە هێمنی دەرگای ماڵەوەی کردەوە کاتێک چەند زەرفێک لەدەستی هەبوو هەوڵی دا شتێک لە گیرفانی چاکەیەکی بشارێتەوە کاتێک چوویە ژوورە

سەرسام بوو بەوەی کە بینی بۆ ماوەیەکی زۆر دەبێت.... ماوەیەکی زۆر دەبێت نەی توانیوە بی بنێت هەرچەندە چەند جارێک دوای لێ کرا بچێت بۆ لای بەڵام ڕەتی دەکردەوە

نیکۆ بە بێ دەنگی سێری دەکرد دەترسا لەوەی توڕە بێت چونکە هەرگیز بە شێوەیەکی جوان گوێی لێ نەبووە قسە لەگەڵ باوکیدا بکات

"بە خێربێیتەوە کوڕم" بەڕێز کیم بە زەردەخەنەیەکی نەرمەوە وتی کاتێک لێی نزیک بوویەوە و باوەشێکی باوکانەی پێ بەخشی

"بۆچی پیوەندیت پێوە نەکرد؟!" نامجون بە سەرسامی پرسی کاتێک سێری باوکی دەکرد
بە نزیکەی سێ ساڵ زیاترە نەی بینیوە تەنها بە تەلەفۆن قسەیان کردەوە

" پێویستی نەدەکرد... هاتم تا بووکەکەم ببینم وە چەند رۆژێک لێرە دەمێنمەوە گەر لای ئاسای بێت..."باوکی بە شێوەیەکی جدی وتی جیواز لەو شێوازەی کە پێشتر قسەی لەگەڵ نیکۆ دەکرد وەک ئەوەی بیەوێت خۆی بەسەر نامجون دا بسەپێنێت

'بێگومان.... تەنها سەرسام بووم ئایا کارت نییە؟" نامجون وتی کاتێک چاکەتەکەی دانا و لەسەر قەنەفەکە دانیشت لە نزیک نیکۆ

"کارم هەیە بەڵام دەتوانم لێرە بیکەم "کیم بە سادەی وتی... نامجون سەرسام دەردەکەوت
بەڵام دەری نەخست

" ئەمڕۆ چۆن بوویت؟" نامجون وتی کاتێک سێری نیکۆی کرد بە چاوە گەشاوەکانی و زەردەخەنەیەکی بچووک لەسەر ڕوخساری هەبوو... "باشم..." نیکۆ قسەکەی تەواو نەکرد کاتێک دەنگی دەرگاکە هات کە بە خێرای لێی دەدرا

هەموویان سەرسام بوون بەو شێوازە نامجون خێرا لەسەر قەنەفەکە بازی دا و ڕۆیشت تا دەرگاکە بکاتەوە و وتی"لەوانەیە ئەوان بێت؟..." نیکۆ سەرسام بوو بەوەی نامجون بەو شێوەیە ڕۆشت

"کەسێکی بانگ کردەوە" کیم وتی کاتێک سێری نیکۆی کرد "نازانم لەوانە جین ئوپا بێت" نیکۆ وتی کاتێک شانەکانی بەرز کردەوە لەگەڵ قسەکردنەکەیدا





نامجون سەرسام بوو بەوەی پێش دەرگاکە "ئەی خوایە هەمووتان پێکەوە گەیشتن"....... "ڕاستە" جین بە بێزاری وتی کاتێک هاتە ژوورەوە

" کاکە نامجون خۆم دەمتوانی بێمە ئێرە بۆچی ئەوت بە شوێنمدا ناردبوو" کوین وتی کاتێک لەسەر ڕوخساری بێزار دیار بوو.... نامجون پیوەندی پێوە کرد و دوای لێکرد بێتە سۆل وە بلیتی فڕۆکەی بۆ کڕی بوو دەی ویست ئەم ئێوارە بکاتە دیاری بۆ نیکۆ وە جینی بە دوایدا نارد بوو بۆ فڕۆکە خانە چونکە کوین پێشتر نەهاتۆتە ماڵیان

" هێۆنگ چی ڕووی داوە؟" نامجون بە شۆکەوە وتی کاتێک سێری هۆسکی دەکرد چۆن پێ دەکەنێت لە دواوەیان... خێزانی جۆنگیشی بانگێشت کرد بوو

stupid woman Où les histoires vivent. Découvrez maintenant