Blood

128 25 57
                                    


.
.
......
.
.

نیوە شەو بوو کاتێک نامجون زۆر بە خراپی کابووسی ئەبینی بە خێرای بە ئاگا هات هەناسەی تەنگ ببوو ڕوخساری وەک ئەوەی ئاوی پێدا کرابێت زۆر ترساو دیار بوو پەرداخە ئاوەکەی سەر مێزەکەی هەڵگرت و هەمووی خواردەوە "خوایە ئەو جەستەیە هی کێ بوو کە بەخوێن داپۆشرا بوو؟!" بە شۆکەوە لە خۆی پرسی کاتێک ئەو دیمەنەی خەونەکەی هاتەوە یاد بەڵام نەی دەزانی کە ڕوخساری کەسەکە هی کێیە

نزیکەی دوو کاتژمێر تێپەڕ بوو بەڵام نەیتوانی بخەوێتەوە هەستا لەسەر بێدەکە و چووە دەرەوەی ژوورەکە ویستی کەمێک بخواتەوە بەڵام پەشیمان بوویەوە و بەرە و ژوورەکەی نیکۆ چوو

بە هێواشی دەرگای ژوورەکەی کردەوە بۆنی بۆیە هات بە لوتیدا وا دیار بوو کە نیکۆ تا درەنگ خەریکی کارکردن بووە لەسەر تابۆلەکانی هەندێک کەل و پەلی لەدەور بوو وا دیار بوو کە هیچ شتێکی کۆ نەکردۆتەوە و خەوی لێ کەوتەوە

نامجون بەبێ ئەوەی زیاتر بوەستێت و سێری بکات نزیک بوویەوە لێی و لە تەنیشتی لەسەر زەویکە پاڵ کەوت هەر زوو دووبارە بۆنی نیکۆی کردەوە بە شێوەیەک کابووسەکەی لەبیر بردەوە بە هێواشی نزیک بوویەوە لێی دەستی لە کەمەری ئالاند و ڕوخساری لەنێو قژیدا نوقم کرد هێندەی نەبرد نیکۆ هەستی بەوە کرد کە کەسێک باوەشی لێداوە و بە ئاگا هات بە شۆکەوە سێری نامجونی کرد کە زانی ئەوە لەتەنیشتیەوە

"گەورەم!" بە هێواشی چرپەی کرد وای زانی کە خەوتووە "بەهۆی کابووسەوە بەئاگا هاتم بۆیە هاتمە ئێرە" نامجون بە هێواشی وتی کاتێک چاوەکانی کردەوە و سێری نیکۆی کرد نیکۆ خێرا سورایەوەو سێری ڕوخساری نامجونی کرد هەستی بەوە کرد کە زیاتر لە جاری پێشوو کابووسەکەی خراپتر دیار بووە "ئایا باشیت گەورەم" نیکۆ پرسی کاتێک دەستی خستە سەر ناوچاوانی نامجون پلەی گەرمی بەرز بوو نیکۆ ویستی هەستێتەوە تا هەندێک دەرمانی بۆ بنێت بەڵام نامجون رێگری لێ کرد "تەنها لێرە بمێنەوە پێوستم بە تۆیە" ئەو وشانە وەک ئەوە بوون کەدەست بدەن لە دڵ و مێشکی نیکۆ بە شێوەک هیچ شتێک لە مێشکی نەما تەنا ئەوە نەبێت نامجون وەک منداڵێک باوشی لە نیکۆ دابوو دەستەکانی لە کەمەری ئاڵاند بوو سەری نیکۆ لەنزیک سینگیەوە بوو ئەمە یەکەم جارە بەبێ هیچ هۆیەک بەو شێوەیە لەتەنیشتیەوە بخەوێت هەرگیز ئەوە یەکێک نەبووە لەو شتانەی کە بە مێشکی نیکۆدا هاتبوون نیکۆ هەر زوو خەو بردیەوە لەنێوان دەستەکانی نامجون ئامێزە گەرمەکەی هەست کردن بەو هانەسانەی کە دەی دایەوە نامجون بۆ چەند ساتێک سێری ڕوخساری نیکۆ دەکرد و لێی ورد دەبوویەوە خۆشی باش دەیزانی کە مێشکی لەم کاتەدا بێدەنگ بووە و ڕێگەی بەدڵی داوە کە ئەوەی دەیەوێت بکات بە نەرمی دەستی بە تاڵە قژە کانی نیکۆدا هێنا کەوەک ئاوریشم بوون یەکەم شت کە بیری کەوتەوە ئەو رۆژە بوو کە لە باخچەکە بینی دەستەکانی پێچرا بوون و بێچارە و تەنها دەردەکەت "وام بیر دەکردەوە من تاکە کەسم بم کە بە جێبهێڵدراوم و تەنها ماومەتەوە بەڵام هەڵە بووم تۆش لە من تەنها تر بوویت کە ناچار بوویت من قبول بکەیت هەندێک جار سەرم دەسوورما لەوەی بەو شێوەیە گوێڕایەڵم بوویت بەڵام دواتر تێگەشتم کە من تاکە کەس بووم کە تۆ هەت بوو وەک ئەوەی چۆن منیش تەنها تۆم هەیە "کیم بە چرپەوە قسەی دەکرد بۆ چەند ساتێک بێدەنگ بوو دواتر کەمێک نزیک بوویەوە ماچێکی هێواشی لەسەر لێوەکانی نیکۆ دانا ئایا ئەمە دانان بوو بە خۆشەویستی بۆ نیکۆدا یان هەبوونی متمانەی یان هەر هەستێک کە کیم ناوی لێ دەنێت!


stupid woman حيث تعيش القصص. اكتشف الآن