.
.
.Namjoon pov
سەدان جار بیرم لەوە دەکردەوە بۆچی من شایەنی ئەوەم ئایا بەڕاستی هەڵەیەکم کردووە بۆچی هەموو ساتێک ئەوەم لەبیرە لەبیرمە کەچۆن لەپێش دەرگای مالەوە دەوەستام دەم وت لەهەر ساتێکدا بێت دووبارە دایک و باوکم پێکەوە دەگەڕێنەوە مالەوە دووبارە خوانێکی گەرم بوونی دەبێت یاخوود دەتوانم لەباوەشی دایکم دا بخەوم بتوانم وەک هەمووان خۆشەویستی بەدەست بێنم ئەو خۆشەویستییەی کە هەموان باسی دەکەن و بۆی بە پەرۆشن منیش هەم بێت منیش بتوانم خاوەنی بم منیش بتوانم چێژی لێ وەربگرم لەوانیە ئێستا بتوانم چیتر بیر لەوانە نەکەمەوە بەڵام چی دەربارەی ئەوەی کە منیش پێویستەکات بە خۆشی بژیم هەروەک ئەو زۆر بە دڵخۆشی دەژی لەگەڵ خێزانە نووێکەی لەگەڵ منداڵکانی بە باشرین دایک ناوی دەبەن بەڵام وانییە ئەو ئافرەتێکی تەواو پیسە کە هەرگیز نابێت بە باشترین دایک بانگی بکەیت هەرگیز شایەنی ئەوە نییە ئەو نازناوەی پێ بدەیت
دوای ئەوەی جییهێشتم وام دەزانی ئەویش وەک من خەمبارە بەڵام وانەبوو لە راستیدا دایکم هاوسەریگیری لەگەڵ پیاوێکی تر کردووە بەتەواوی دیارە ئەو ئافرەتێکە دوای پارە کەوتووە نەوەک خێزانەکەی ئایا لەبەر ئەوە بوو کە باوکم کاتێکی ناخۆشی هەبوو ئایا لەبەر ئەوە بوو وا بیری دەکردەوە باوکم بە هەژاری دەمێنێتەوە وای دەزانی ناتوانێت وەک ئێستا بە خانەدانی بژی بەڵام هەلەیە زۆر هەلەیە چونکە ئەو هەرگیز باوکمی نەناسیوە گەر کەمێک بیناسیبا ئێستا نەک وەک خانەدانێک بەلکو با وەک شاژن لەلایەن باوکمە دەژیا
وە شتێک دەربارەی ئەو بلێم نیکۆ ئەو گەمژەیە
بەڕاستی بۆچی ئەو بەو شێوەیەیە هەرگیز ناتوانم لەو تێبگەم کە بیر لەچی دەکاتەوە
هەندێک جار دەلێم بۆچی بەرگەی من دەگرێت
بۆچی لام دەمێنێتەوە کە هەزاران هەلی ئەوەی هەیە جێم بهلێت بۆچی خۆی دەخاتە ژێر دەستی منەوەدەزانم هەلەم دەربارەی ئەو بەڵام کاتێک
شتێک ڕوودەدات وا هەست دەکەم دووبارە هەڵ دەدرێم و جێ دەهێلدرێم ناتوانم رێگە بدەم ئەویش بڕوات چونکە بەڕاستی پێویستم پێیەتی ناتوانم بەوە بلێم خۆشەویستی چونکە متمانەم پێی نییە بەڵام هۆگری بووم هەر وەک ئەوەی چۆن هۆگری کتێبەکان بووم هەروەک ئەوەی چۆن هۆگری تەنهای بووم هۆگری بوومئارەزووی ئەوە دەکەم بەردەوام لەپێش چاوەکانم بێت بەردەوام هەست بە بوونی
بکەم بەردەوام دەستی لێ بدەم و بۆنی بکەم
ئەو بۆنەی کە وەک بۆنی بەهار وایە بۆنێک
کە هەرگیز لێی بێزار نابمدەمەوێت کاتێک هەموو بەیانییەک بەئاگا دێم
خواردنەکانی دەستی ئەو بۆنی مالەکەم پڕ بکاتەوە هیچ کەسێک ناتوانێت هێندەی ئەو من ڕازی بکات بە شێوەیەک هەموو شتێکی ئەوم بەدڵە بەڕاستی
KAMU SEDANG MEMBACA
stupid woman
Romansaزۆر جار چیرۆکی خۆشەویستی لەیەکەم نیگاوە دەست پێ دەکات بەڵام ئەمەیان جیاواز بوو تۆڵەسەندنەوە بوو لەسەر شتێکی بێمانا بەڵام چۆن کەسێکی وەک ئەو لەوە تێدەگات کە گرنگترین شتی ژیانی کتێبەکانیەتی