ســـاڵـــی ۲۰۲۳ _ مـــانـــگـــی ۳ _ فـــەڕەنـــســـاتەپەی پێیەکانی دێت بەڵام دەنگەکە لاوازە بۆ بیستن وە لایتێکی لە دەستە و چاودێری ئەکات بزانێت ئایا لە ئەگەری ئەوەی کەسێک بە خەبەر بێت یان هەر بیرۆکەیەکی تر ...
بەڵام لە ناکاو گوێی لە دەنگی گریان بوو وە بەرەو دەنگەکە چوو کاتێک دەرگاکەی کردەوە بینی کچە چاو سەوزە بچکۆلانەکە چاوەکانی پڕە لە فرمێسک و هەنسک ئەدات بەڵام دەستی لەسەر دەمی داناوە لە ئەگەری بیستن ...
بە خێرایی بەرەو لای چوو
" ئـــارا ئازیزەکەم بۆچی ئەگریت ئایا ئازارت هەیە؟ "
ئارا؟ ئەو ناوەی کە خۆی بۆ کچە بچووکەکەی داناوە چونکە ئەو تەنها کۆرپەیەک بوو کاتێک دۆزرایەوە
" بەڵێ مامە دانــیــاڵ ئازارم زۆرە "
کچە هەشت ساڵانەکە هێندە نازدارە لە پێش چاوی دانیاڵ هەرگیز ناتوانێت بەو جۆرە خەیاڵی بکات کە ئازاری هەبێت
" باشە هەر ئێستا ئەچین بۆ نەخۆشخانە تاقانەکەم "
دانیاڵی پاسەوان ... پاسەوان لە گەورەترین خانەی بێسەرپەرشتی پاریس ... ئارای بچووکی برد بێ پرسی هیچ کەسێک! بەرەو نەخۆشخانە بەڕێکەوت و گەیشت ...
" تکایە یارمەتیمان بدەن کچەکەم ئازاری هەیە "
دانیاڵ کوڕێکی جوان نەخێر زۆرر جوان خاوەنی چاوێکی سەوزە وەکو ئارا وە قژێکی قاوایی و پێستێکی گەنم ڕەنگی و بە ڕەچەڵەک فەڕەنسی بەڵام شتێک لەو هەیە ئەویش نەخۆشی لە ڕەگەزی بەرامبەر ...
" بەڕێزم تۆ ئارمبەوە لێمان بگەیەنە کە چییەتی با یارمەتیت بدەین "
ئێستا شەوە بە نزیکەیی خەریکە بگاتە ۱۰ ی شەو ...
" نازانم تەنها ئەو بەهۆی ئازارەوە ئەگریت "
دەست و پێ بەستراو خۆشی نازانێت لە تاوی ئارا کەی فرمێسکێک لە چاوی هاتووەتە خوارەوە ...
" بیبەن بەرەو ژووری فریاگوزاری خێرا ... وە تۆش بەڕێزم لە پرسگەکە زانیاریه پێویستەکان ببەخشە "
ئارایان برد و دانیاڵیش دووبارە دەست و پێ بەستراو بوو تا لەناکاو پەیوەندیەکی بۆ هات ئەویش هەر کە ناوەکەی بینی لەرزێک بە گیانیا هات ...
" بەڵێ بەڕێوبەر "
" سڵاو دانیاڵ یەکێک لە پاسەوانەکان پەیوەندیان پێوە کرد وتیان تۆ چوویتەتە دەرەوەی خانەکە و منداڵێکیشت پێ بووە وە بەوانت وتوە کە ئەو نەخۆشە و پێویستە خێرا بیگەیەنیتە نەخۆشخانە وە وتوتە خۆت پەیوەندی بە منەوە ئەکەیت ئایا هەموو شتێک باشە؟ تۆ باشیت؟ ئەو مناڵە باشە؟ ئێوە لە کوێن؟ پێم بڵێ دێم بۆ لاتان "
بەڕێوبەرێکی خەمخۆر یان شتێکی تر؟ ئایا پێویست بەو شڵەژانە ئەکات؟ هەمووان ئەوە ئەزانن دانیاڵ متمانە پێکراوترین کەسە کەواتە؟
" بەڕێوبەر تکایە ئارامبەوە من لە نەخۆشخانەی ***** پێویست ناکات خۆت شڵەژاو بکەیت ئارایان بردە ژووری فریاگوزاری خێرا وە منیش وا لە پرسگەکەم و داوای زانیاری پێویستیان کردووە "
دانیاڵ هەموو شتێکی بۆ بەڕێوبەرەکەی ڕوون کردەوە
" ئاهـ سوپاس بۆ خوا تۆ نازانیت چەنێک ترساوم لە پرسگەکە بمێنەوە هەر ئێستا دێم "
ترسا؟ بەڵام لە چی؟
" نەخێر پێویسـ ... "
نەیتوانی قسەکەی تەواو بکات چونکە بەڕێوبەرەکەی پەیوەندیەکەی پچڕاند ...
+++++++++++++++++++++++++
" تـــۆ لـــەوانـــی تـــر نـــە جـــوانـــتـــریـــت نـــە بـــاشـــتـــر بـــۆیـــە خـــۆت هـــەڵـــمـــەخـــەڵـــەتـــێـــنـــە "
YOU ARE READING
نـەوەی ڪیـــم / ڕاگیراوە
Actionدەست پێکردن: 24/3/2023 جۆری چیرۆک: ئاڵۆز _ خۆشەویستی _ هەست بزوێن _ دیاردەی هاوڕەگەزخوازی _ ئاکشن _ تاوانکاری کورتەیەک: " فێربوونی خۆپاراستن جیاوازی ناکات لە نێوان کوڕ و کچ دا " " نەوە و جێگرەوەی خێزانی کیم ... سەر دانەوێنن " " ئەوەی دەست بۆ شتی من...