لـــیـــــزا؟

55 8 7
                                    


ئەژنۆکانی شل بوونەوە و شۆک بووە ..

مێشکی قبوڵی ئەم شتە ناکات بەڵام توڕەییەکەی لە شۆکەکەی بە تین ترە ...

ئەو ئەزانێت کێ وای کردووە ...

باوکی بکوژی هاوڕێی گیانی دڵبەرەکەیەتی بەڵام ئەو بێدەسەڵاتە و هیچی پێ ناکرێت ...

ئەو ناچارە ڕۆڵ بگێڕێت تا هەواڵی دەربارەی می سوون دەست بکەوێت دوای ئەوە دەست ئەکات بە لێپرسینەوەی کوشتنی جیهیون ...

.
.
.
.
.
.
.

بە نائومێدی و شەکەتەوە گەڕایەوە ماڵەوە و بێ هیچ قسەیەک بەرەو ژوورەکەی ڕۆشت ...

مێشکی ماندوو بوو هاواری پشوویەکی بچووکی ئەکرد بۆیە هەر بەو جل و بەرگەی بەریەوە و بە فرمێسکە وشک بووەکانیەوە خەو بردیەوە ...

.
.
.

کە چاوەکانی کردەوە ئازارێکی تیژ لەسەری هەبوو بۆیە دەستی پێوە گرت و لەسەر بێدەکەی دانیشت سەیری کاتژمێری کرد بینی کاتژمێر شەشی ئێوارەیە لە نێو جێگاکەی هەستا و هەستی کرد لە ئێستادا ئەوەی پێویستیەتی گەرماوێکی گەرمە ...

دوای گەرماو کرد هاتە دەرەوە و بلوزێکی ڕەشی ملدار و جینسێکی ڕەشی لەبەر کرد ..

وە بێ ئەوەی قژی وشک بکاتەوە چووە دەرەوەی ژوورەکەی ...

ویستی بڕواتە خوارەوە بۆ نانخواردن تاوەکو باوکی گومانی لێ نەکات بەڵام پێش ئەوەی بڕوات لەسەر پەیژەکان گوێی لە دەنگی زیاتر لە دووکەس بوو ...

چووە خوارەوە پوری بەرچاو کەوت لەگەڵ کچ و کوڕە گەنجەکەی ..

بە بینینیان دڵخۆشیەکی کەم هاتە نێو دڵی چونکە ئەو لە مناڵیەوە لەگەڵ پورزاکانی پێکەوە بوون و وە پێکەوەش گەورە بوون ...

" ئۆو کچە شیرینەکەم گیۆنگ لێرەیە "

پوری وتی بە خەندەوە هەستایەوە لەسەر خوانەکە تا باوەشێک بە گیۆنگ بدات ...

" سڵاو پورێ کەی لە ئەمریکا گەڕانەوە؟ بیرم ئەکردن "

گیۆنگ وتی دوای کۆتایی پێ هێنانی باوەشەکە و هەردووکیان لەسەر خوانەکە دانیشتن ...

" سڵاو جاک چۆنیت ئەبینم ماسولکەکانت لە زیاد بوون دایە "

قسەکانی ئاڕاستەی کوڕە پورەکەی کرد کە ئێستا گەنجێکی قۆز و تەواوە وەک لەوەی کۆتاجار یەکتریان بینی ..

نـەوەی ڪیـــم / ڕاگیراوەTahanan ng mga kuwento. Tumuklas ngayon