ڪــۆتـــایـــی ڕابـــردوو

75 6 0
                                    

" بەڵێ ئازیزم کاتژمێر 6:30 ی ئێوارە لێرەبە "

گیۆنگ وتی کاتێک بە پەیوەندی تەلەفۆنی قسەی لەگەڵ می سوون ئەکرد ...

" ئەوانی تریش هاوڕێکانیان دێن؟ "

می سوون وتی ...

" تەنها لیزا بانگی جی چانگی کردووە وە منیش بانگی تۆم کردووە وە جاکیش وەکو هەمیشە سینگڵە "

گیۆنگ وتی ...

" ئهم باشە کەواتە ئەتبینمەوە خۆشەویستم "

می سوون وتی ...

" ئەتبینمەوە "

گیۆنگ وتی ...

وە کۆتایی بە پەیوەندیەکە هات ...

" گیۆنگ! "

لیزا بە دەنگی بەرز لە چێشتخانەکە بانگی گیۆنگی کرد ...

" بەڵێ لیزا "

گیۆنگ وتی کاتێک بەرەو چێشتخانەکە چوو ...

" خاتوونی شاژن بە هەڵە لە من تێگەیشتوویت من خزمەتکار نیم وە ئەگەر ئەزیەت بکێشیت و بێیت و ئاگاداری ئەو سووپە بیت سوپاستان ئەکەم "

لیزا بە شێوەیەکی درامایی قسەی کرد کە توڕەیی و بێزاری لە ڕووخساری بەدی ئەکرا ...

" ببورە تەنها پێویست بوو می سوون له کات و شوێن ئاگادار بکەمەوە "

وتی و بە خێرایی چوو بۆلای سووپەکە ...


×××××××××××××××××××××
کاتژمێر 7:00 ی ئێوارە
×××××××××××××××××××××

" بەڕێزان و خانمان فەرمووتان لێ ئەکەم بۆ خوانی ئێوارە "

گیۆنگ بە خەندەوە وتی لە کاتێکا هەمووان لە ژووری میوان دانیشتوون تەنانەت جی چانگ و می سوونیش لەوێ بوون ...

" ئەمە بۆچی بەو شێوەیە هەڵسوکەوت ئەکات؟ "

جاک بە نەزانیەوە وتی وە مەبەستی گیۆنگ بوو کە وەکو خانمی ماڵەوە بەروانکەی لە خۆی بەستبوو وە بێ هۆ خەندەی ئەکرد ...

" لێیگەڕێ هیچی وانییە من سزام داوە "

لیزا بە بێ باکانەوە وتی ...

" بۆچی سزات داوە ئازیزەکەم؟ "

جی چانگ بە خەندەوە وتی ...

نـەوەی ڪیـــم / ڕاگیراوەWhere stories live. Discover now