ڕابـــردوو

94 12 2
                                    

" بۆچی هیچمان پێ ناڵێن من بەڕاستی زۆر نیگەرانم ئەبێت نەشتەرگەریەکە سەرکەوتوو بێت؟ ئەی ئەگەر ئارا شتێکی بەسەر هاتبێت و بە ئێمەی نەڵێن؟ "

" یاا بەڕێز دانیاڵ خۆت کۆبکەوە ئەوە چیتە زۆر شێواویت و قسەی سەیر سەیر ئەکەیت .. گەر شتێکی لەو شێوەیە هەبێت ئێرەیان بەسەر ئەڕوخێنم تەنها تۆ وا لە خۆت مەکە "

" بەڕێز چان ووک بەڕاستی تۆ پیاوێکی زۆر باشیت زۆر سوپاست ئەکەم من بەڕاستی قەرزاری تۆم بەڵام ئاساییە شتێک بپرسم؟ "

" هـم بپرسە "

" تۆ چی ئەکەیت لە نەخۆشخانە واتا مەبەستم ئەوەیە بۆ کێ هاتوویت؟ "

" من بۆ هاوسەرەکەم لێرەم "

" هاوسەرەکەت؟ "

" بەڵێ هاوسەرەکەم لە ڕاستیدا ئەویش وەکو تۆ وایە بەڕاستی شێواوە ناخ و دەروونی خەمبارە زۆریش ترساوە تەنانەت ئەو چەندین جار هەوڵی خۆ کوشتنی داوە ئایا بڕوا بەوە ئەکەیت من ئێستا لێرەم چونکە هاوسەرەکەم دووبارە هەوڵی خۆ کوشتنی دا "

" چی؟ بۆچی؟ ئەبێت ئەو زۆر پەرێشان و دڵتەنگ بێت "

" ئەوە ڕاستە وە بەدڵنیاییەوە من هەقی ئەدەم چونکە ئەوەی بەسەری هاتووە لەبەر ئەشق هیچ کەم نەبووە تەنانەت گەر من بام هەر ئەوکاتە خۆم ئەکوشت کەچی ئێستا بەو ئەڵێم خۆ کوشتن چارەسەر نییە "

" باشە ئەوانەی بەسەری هاتووە بەهۆی تۆوە بووە؟ "

" چـــی؟ نەخێر هەرگیز "

" بەڵام تۆ وتت ئەشق وە کە تۆ هاوسەری ئەویت وامزانی کە بەهۆی تۆوە بووە "

" نەخێر ... ئایا ئەتەوێت بزانیت؟ "

" ئێ پێم وابێت ئەوە زیاد لە پێویست کەسییە و هەموو کەسێک شایەنی متمانە نییە بەڕێز چان ووک "

" پێویست ناکات بترسم پێم وابێت ئەگەری زۆرە یەکتری نەبینینەوە هەرگیز ..... 2 ساڵ بەر لە ئێستا من و گیۆنگ هاوسەرگیریمان کرد بێ ویستی من و گیۆنگ تەنها وەکو ڕۆبۆتێک ئەوەی خێزانەکانمان وتیان ئەنجاممان دا ...

.....................

2 ساڵ بەر لە ئێستا لەشەوی هاوسەرگیری گیۆنگ و چان ووک

" ئایش نەمئەزانی هاوسەرگیری کردن هێندە ماندوو کەرە گەر بمزانیبایە هەرگیز نەمئەکرد ئای خوایە زۆر ماندووم "

چان ووک وتی بە ماندوویی لەسەر قەنەفەکە بە ناڕێکی دانیشت

" ژوورەکەی من لە کوێیە؟ "

نـەوەی ڪیـــم / ڕاگیراوەWhere stories live. Discover now