" بۆچی ناتوانین پێکەوە دڵخۆش بین تەنها گەر کەسێکی ترت خۆشئەوێت پێم بڵێ بە نەفرەت بیت! "
گیۆنگ زۆر بێزار بوو لەوەی هەر هۆکار بڵێت بۆ پێکەوە بوونیان بەڵام می سوون هەر بڵێت کە ناتوانن ...
" من لە تۆ زیاتر کەسم خۆشناوێت گیۆنگ بەڵام من دڵنیام لەوەی کەسی یەکەم جیهیون بوو کە مرد وە کەسی دوای ئەوە من ئەبم کە ئەمرم "
می سوون دەستی کرد بە دەنگ بەرز کردنەوە بەسەر گیۆنگ دا ئەو بەڕاستی ترسنۆکە ...
" بەڵێنت پێ ئەدەم گەر بڕیار وابێت کەسێکی تر بمرێت بە دەستی باوکم ئەوە من ئەبم نەک تۆ خۆشەویستم بەڵام تکایە تۆ وا مەکە تکایە بێ خۆتم مەکە بەڕادەی گەرمی دۆزەخ خۆشم ئەوێیت تکایە ناتوانم بێ تۆ بم ئەوە بۆ من قورسە بێ تۆ هەناسە دانم قورس ئەبێت "
گیۆنگ قسەکانی بە گریانەوە کرد و هەنسکەکانی بەرەو زیاد بوون ئەچوون ، توانای قسە کردنی لە گیۆنگ بڕی و نەیەتوانی جگە لە گریان هیچ شتێکی تر بکات ...
می سوون هەر کە ئەو حاڵەی گیۆنگی بینی دڵی ئازاری هەبوو بیری ئەکردەوە کە چی بکات وە لە کۆتاییدا گیۆنگی لە باوەش کرد و هەردووکیان پێکەوە ئەگریان ...
" تکایە یەک هەلی تر لێت ئەپاڕێمەوە می سوون یەک هەلی ترم پێ بدە تکایە ... هەموو کەسێک شایەنی هەلی دووەمە "
گیۆنگ بە گریانەوە لە خۆشەویستەکەی ئەپاڕایەوە کە هێشتا لە باوەشی می سوون دابوو وە می سوونیش دەستی بە قژیا ئەهێنا تا ئارام بێتەوە ...
" باشە تەواو گیۆنگ تکایە مەگری من هەلێکی تر بە خۆمان ئەدەم بەڵام تکایە واز لە گریان بێنە بەم شێوەیە دڵم ئازاری هەیە "
لەگەڵ قسەکەی می سوون گیۆنگ بەخێرایی سەری بەرز کردەوە و وتی ...
" بەڕاستتە؟ یانی تۆ هەلێک بە من ئەدەیت؟ واتا بە خۆمانی ئەدەیت؟ "
هەردووکیان گریان و پێکەنینیان تێکەڵاو بوو بوو و وە می سوون بە خێرایی سەری بە بەڵێ جوڵاند ...
گیۆنگ سەیری می سوونی کرد و چاوەکانی لەوانەی ئەو قفڵ کرد و خۆی بەرز کردەوە لە نێو باوەشی می سوون و ویستی خۆی بە لێوی بگەیەنێت ...
بەڵام لەو کاتەدا گوێیان لە دەنگی هاواری لیزا بوو کە لە کۆگاکەوە ئەهات بە خێرایی بەرەو ئەوێ ڕایان کرد ...
" پێم وتی کە دایکت هەڕەشەی لێ کردم بۆچی تێناگەیت؟ "
جی چانگ بە هاوارەوە قسەی ئەکرد وە زۆر لە لیزاوە نزیک بوو ئەمەش می سوون و گیۆنگی ترساند ...
ESTÁS LEYENDO
نـەوەی ڪیـــم / ڕاگیراوە
Acciónدەست پێکردن: 24/3/2023 جۆری چیرۆک: ئاڵۆز _ خۆشەویستی _ هەست بزوێن _ دیاردەی هاوڕەگەزخوازی _ ئاکشن _ تاوانکاری کورتەیەک: " فێربوونی خۆپاراستن جیاوازی ناکات لە نێوان کوڕ و کچ دا " " نەوە و جێگرەوەی خێزانی کیم ... سەر دانەوێنن " " ئەوەی دەست بۆ شتی من...