یـــەڪـــەم هـــەوڵــــدان

82 11 1
                                    

" ئایش ئەم دەنگە چەند هەراسانکەرە "

می سوون ئامادە نییە هەستێت لە خەو کە ئەمە بۆ دووەمین جارە ئاگاداری دواکەوتنی بۆ زانکۆ لە موبایلەکەیەوە دێت ...

" ئای خوایە ... تەواو من هەڵسام بێزارکەر "

دەنگەکەی وەستاند و سەیری کاتژمێرەکەی کرد ...

نـــەخــێـــر!! ئەو زۆر دواکەوتوە ...

خێرا ڕووخساری شووشت و خۆی ئامادەکرد ...

پاشان بە ڕاکردن بۆ دەرەوە ... بەسەر شەقامەکان ڕایکرد تەنانەت نەیتوانیوە بە پاسی قوتابخانەش ڕابگات ...

بۆیە دووبارە دەستی کردەوە بە ڕاکردن تا ئەو کاتەی ماندوو بوو ...

لە شوێنێک لە لایەکی شەقامە چۆڵەکە وەستا و دەستی لەسەر ئەژنۆکانی دانا بۆ ڕێککردنەوەی هەناسە تووندەکەی تا ئەو کاتەی هەستی کرد ئۆتۆمبێلێک لە تەنیشتی وەستا و جامی ئۆتۆمبێلەکەی کردەوە وە ئەوەی می سوون بینی شتێکی سەرسامکەر بوو یاخود نەبوو خۆشی نەیئەزانی ...

" سەرکەوە کاتی ئەم سەیرکردنە نییە ئەزانم سەرنج ڕاکێشم "

ئەوەی لێرە ئەبینرێت گیۆنگ های شۆخ و شەنگە کە نادیارە ئایا بۆچی نیازی یارمەتی دانی هەیە؟

" پێویست ناکات تۆ بڕۆ "

می سوون وتی و چاوەکانی لەسەر گیۆنگ لادا وەکو ئەوەی گوێی لە وشەی سەرنج ڕاکێش نەبووبێت بە هیچ جۆرێک ...

" وا بزانم دەمەقاڵێ هیچ سوودێکی نییە لە ئێستایا ئەوەی سوکایەتی کرد تۆ بوویت و ئەوەی کە ئەیەوێت ببێت بە هاوڕێت منم "

گیۆنگ وتی بەڵام وشەی کۆتایی جێگای باوەڕ نەبوو هەرگیـــز!!

گیۆنگ و هاوڕێیەتی؟

" هاوڕێ؟ من پێم وابوو تۆ هاوڕێیەتی کەس قبوڵ ناکەیت؟ "

می سوون زۆر سەرسام بووە

" ئـ .. ئێ ئەوە ... لە ڕاستیدا تۆ کچێکی جیاوازیت بۆیە من هەمیشە هاوڕێیەتی کەسانی جیاواز ئەکەم ... وە ئەوەنە بەسە خێرا سەرکەوە گەرنا وانەی یەکەممان لە دەست ئەچێت "

شڵەژان؟ ئەمە بۆچی؟

" ئایش نەفرەت نابێت "

لەگەڵ وتنی قسەکانی چووە نێو ئۆتۆمبێلەکە وە گیۆنگیش بەمە زۆر دڵخۆش بوو!!

..........................................................

لە زانکۆ پێکەوە هاتنە خوارەوە لە ئۆتۆمبێلەکە و چوونە نێو زانکۆکە ...

نـەوەی ڪیـــم / ڕاگیراوەOù les histoires vivent. Découvrez maintenant