قـــەرزێـــڪـــ

126 14 0
                                    

" ئەمە بخۆرەوە "

" گەر ژەهری تیایە ئەیخۆمەوە چان .. "

" ئایش گەمژە لەو قسە بێ بنەمایانەت بوەستە "

" ئەرێ تۆ کەی لێرە ئەڕۆیت؟ کارت نییە؟ "

" هەی بێ ئەمەک چۆن ئاوا قسە لەگەڵ هاوسەرەکەت ئەکەیت؟ "

" هـا هـا هـا وەکو ئەوە قسە ئەکەیت ئێمە بەڕاستی هاوسەر بین چان ووک "

" لە ڕاستیدا زۆر بە دایکم وت کە پێویستت بە من نییە بەڵام ئەو سوور بوو لەسەر ئەوەی کە بێم بۆ ئێرە "

" هـاهـ کەی من وادەی مردنم دێت بەڕاستی زۆر بیری ئەکەم ئەو 2 ساڵە لێم بوەتە کابووس چان .. ئەزانیت 2 ساڵە شەوان کە ئەخەوم ئەبینم چۆن کەوتوەتە سەر ئەژنۆکانی و لە باوکم ئەپاڕێتەوە کە ئازاری من نەدات وە ئەیوت کە ئەو بە زۆر منی کردووە بە خۆشەویستی خۆی و هەڕەشەی لێ کردووم وە باوکیشم باوەڕی پێی کردوو و گوێی لە من نەگرت کە هاوارم ئەکرد شتی وا بوونی نییە و ئەوە بە ویستی هەردووکمان بووە وە باوکم ئـ ئـەو فیشەکێکی نا بە مێشکیەوە خـ خوێنە پاکەکەی کەوتە سەر زەوی ... ئەو جوانترین و سەرنج ڕاکێشترین کچ بوو تا ئێستا بینیبێتم بەڵام ناتوانم شی بکەمەوە کە بۆچی باوکم وتی کە ئەو لاشە چەپەڵەی لێرە وون بکەن "

" ئەزانم ئەوەی پیای تێپەڕیوی زۆر ناخۆش بووە و ڕابردوویەکی تاڵت هەبووە بەڵام پێت وایە گەر بمریت هەموو شتێک چارەسەر ئەبێت؟ کەمێک بیر بکەوە تۆ بە ئازاردانی خۆت هەم من و هەم می سوونیش لە خۆت توڕە ئەکەیت ئەزانیت چەند خەمبار ئەبم ئەو ڕووخسارەی تۆ ئەبینم؟ کچێکی وەکو تۆ کە تازە لە تەمەنی پێگەیشتن دایت و کچانی تری وەکو تۆ لەم تەمەنەیا زۆرترین گرنگی بە خۆیان ئەدەن گەرچی من ئەبێت هەموو مانگێک جارێک لە نەخۆشخانەبم بەهۆی تۆوە ... هەرگیز بیرت کردووەتەوە چەند ماندووم لەم ڕەفتارانەت؟ "

" من داوای لێبووردن ئەکەم چان ووک من زۆر گەمژە بووم تکایە ببورە من تەنها بەرگەی یادگاریەکان ناگرم من ئەترسم گەر خۆم نەکوژم یادگاریەکان بمخنکێنن "

" ئەوە ڕوونادات گیۆنگ خەمت نەبێت من لێرەم لەلای تـــ ... "

" پێتان ئەڵێم من سوێندتان بۆ ئەخۆم تا نەشتەرگەریەکە تەواو ئەبێت ئامادەی ئەکەم تەنها دەست پێ بکەن تکایە لێتان ئەپاڕێمەوە "

چان نەیتوانی قسەکانی تەواو بکات بەهۆی هاواری دانیاڵەوە لە دەرەوە

" ئەبێت ئەوە کێ بێت بەم شێوەیە هاوار بکات گەرووی ئازاری نییە؟ "

" نازانم گیۆنگ تۆ لێرە بمێنەوە من سەیرێک ئەکەم "

" باشە "

...

" تکایە بەڕێزم دەنگتان داگرن ئێرە نەخۆشخانەیە "

" ببورە دکتۆری بەڕێز لێرە چی ڕووئەدات؟ "

" بەڕێزم تکایە لێمان خۆشبن ئێوەمان بێزار کرد "

" وتم لێرە چی ڕووئەدات؟ "

" ئەم بەڕێزە کچەکەی پێویستی بە نەشتەرگەریە و بۆ ئەوەش پێویستە پارەی دیاری کراو ئامادە بکات وە هەر کە ڕادەستی کرد ئەوکات دەست بە نەشتەرگەریەکە ئەکرێت بەڵام ئەو سورە لەسەر ئەوەی کە دەست بە نەشتەرگەریەکە بکرێت ئینجا پارەکە ئەدات نازانم جیاوازی چییە؟ "

" من پێتان ئەڵێم ئەو مناڵە ئازاری هەیە .. ئەو مناڵە بێ سەرپەرشتە و بەڕێز دۆناڵد لێرە نییە بۆیە وامان بەسەر دێنن هاا؟ وەکو خۆت ئەڵێیت جیاوازی نییە کەواتە بۆچی دەست پێ ناکەن؟ .. گەر متمانەتان بە من نییە خۆ ئێوە بەڕێز دۆناڵد ئەناسن ئەی وانییە؟ "

" نرخی نەشتەرگەریەکەی چەندە؟ "

چان ووک وادیارە بەزەیی پێی دێتەوە نەخێر یان ئەو لەو هەستە تێ ئەگات ...

ئەزانیت زۆر ناخۆشە کاتێک متمانەت پێ نەکەن تەنها لەبەر ئەوەی پارەت نییە ...

" چی بەڕێزم؟ "

" چییە؟ لە قسە تێ ناگەیت؟ من پارەکەی ئەدەم ئێستاش با بچین بۆلای پرسگەکە و پارەکە بدەین .. ئەی تۆ هەر ئەوەت نەئەویست "

" فـ فەرموو گەورەم ببورە "

ئەوان ویستیان بڕۆن بەڵام ...

" ببورە بەڕێز تۆ کێیت؟ "

" چان ووک .. کیم چان ووک .. تۆ بێ خەم بە ئەو مناڵە زۆر سەلامەت ئەبێت "

" بەڵام من چۆن ئەمە قبوڵ بکەم من هەرگیز ناتوانم ئەمە قبوڵ بکەم ... تەنها پێم وابێت ئەبێت ئێمە ناوی ئەمە بنێین قەرز دڵنیابە هەر کە بەڕێوبەرەکەم گەڕایەوە من پارەکەت پێ ئەدەمەوە "

" باشە "

" بەڵام ببورە چۆن بتوانم بتدۆزمەوە؟ "

" گەر چارەنووس ڕێگا بدات کاتێک هەر ئەبێت تیای یەک ببینین "

................................................

" ڪە ئـــەمـــڕۆ بـــریـــن پـــێـــچ لـــە دەســـتەڪانـــت ئـــەبـــەســــتم لـــەبـــەر ئـــەوەیـــە ڪە بـــە دڵـــمیـــت بـــەڵام ئـــەوەش بـــزانـــە شـــێـــوازی ڪەســـایـــەتـــیم هـــەمـــیـــشـــە لـــە گـــۆڕانـــە "

Ups! Gambar ini tidak mengikuti Pedoman Konten kami. Untuk melanjutkan publikasi, hapuslah gambar ini atau unggah gambar lain.

" ڪە ئـــەمـــڕۆ بـــریـــن پـــێـــچ لـــە دەســـتەڪانـــت ئـــەبـــەســــتم لـــەبـــەر ئـــەوەیـــە ڪە بـــە دڵـــمیـــت بـــەڵام ئـــەوەش بـــزانـــە شـــێـــوازی ڪەســـایـــەتـــیم هـــەمـــیـــشـــە لـــە گـــۆڕانـــە "

...


نـەوەی ڪیـــم / ڕاگیراوەTempat cerita menjadi hidup. Temukan sekarang