هـــاوڕێ؟

87 13 0
                                    



.............................................................

هەمووان لە یەک شوێن کۆبوونەوە وە بە داخەوە می سوونیش لەوانە نییە کە هەر ئاوا بوەستێت بۆیە ئەویش بەرەو قەرەباڵغیەکە ڕۆیشت

" هێی می سوونی گەمژە بۆ کوێ؟ "

جیهیون هاواری بۆی کرد بەڵام کە می سوون گوێی نەگرت ناچار بوو بە دوایا ڕابکات ...

" ئای خوایە تۆ سەیری ئەو ئۆتۆمبێلە گران بەهایە "

کچێک لەو قوتابیانەی نێو قەرەباڵغیەکە وتی

" تۆ واز لە ئۆتۆمبێل بێنە سەیری خاتوو گیۆنگ بکە ڕۆژ بە ڕۆژ جوانتر ئەبێت "

کوڕێک لە تەنیشت ئەو کچەوە وتی

" واو گیۆنگ زۆر جوانە ئەمڕۆش نایابە وەکو هەمیشە "

هەمووان خەریکن بەو کچەیا هەڵەدەن کە تازە شۆفێرەکەی گەیاندییە بەردەم زانکۆکە و لە نێو ئۆتۆمبێلە گران بەهاکەی دابەزی و بە بێزاری سەیری ئەو هەموو قوتابیەی بەردەمی کرد

" دەی دوور بکەونەوە ئەمە ئەبێتە کاری من بێت هەموو ڕۆژێک ئێوە لە خاتوونەکەم دوور بکەمەوە "

شۆفێرەکەی گیۆنگ لە بەردەم گیۆنگ وەستاوە و هەوڵ ئەدات ئەم جەنجاڵیە کۆتایی پێ بێنێت

" تۆ چۆن ئەوێریت ئێمە دوور بکەیتەوە ئێمە هاو پۆلی خاتوونەکەتین "

یەکێک لە کچەکان وتی

" ئەوە ڕاستە لیا بەڵام من پێم وابوو لە پۆل بەیانی باشم لێ ئەکرێت لە لایەن هاو پۆلەکانمەوە نەک لە بەردەم دەرگای سەرەکی وەکو ئەوەی لە سەفەری دەرەوەی وڵات گەڕابێتمەوە "

گیۆنگ بە لووت بەرزی و بێزاری وتی و بە نێو هاو پۆلەکانیا تێپەڕ بوو

" ئەرێ هاوڕێ بە یارمەتیت ئەم کچە لووت بەرزە کێ بوو کە ئاوا دەورتان لێ گرتبوو؟ "

دووبارە ئەم می سوونە لاسارە خۆی بۆ نەگیرا و قسەی کرد

" چی؟ تۆ ئەوە نا ناسیت؟ ئەوە کچی گەورەترین بازرگانە لە کۆریای باشوور "

کوڕەکە وتی بە باوەڕ پێنەکراوی و هەر دوای قسەکەی می سوونی جێهێشت

" هـــمم جوان ، دەوڵەمەند ، لووت بەرز ، نایابە "

می سوون کچێکی جوان پێستێکی سپی و چاوێکی ڕەش و قژێکی هەمان ڕەنگ بەڵام کورت وە هاروهاجیەکی بێ سنوور ...

نـەوەی ڪیـــم / ڕاگیراوەDonde viven las historias. Descúbrelo ahora