ســـەرەتـــای ڪێـــشـــەڪە

49 4 0
                                    

" ئەو خۆشەویستمە وە زۆریشم خۆشەوێت و گرینگی نادەم بەوەی کێیە و ئێوە چۆن بیرمان لێ ئەکەنەوە تاکە شت کە بیری لێ بکەمەوە ئەوەیە گەر ڕازی ببن و نەبن ئێمە هەر بەیەکەوە ئەبین "

لیزا قسەکانی بە بوێریەوە ڕووبەڕووی جاک کردەوە ...

لە کاتێکا جاکی بەستەزمان تەنانەت نازانێت بابەتەکەش چییە ...

" باشە .. باشە یەک خولەک من سەرەتا نازانم کە تەنانەت کە چی ئەڵێیت؟ و بۆچی وا ئەڵێیت؟ بەڵام ئایا من هەرگیز ڕێگریم لێ کردووی لەوەی کە ئەتەوێت؟ "

جاک وتی بە لەسەرخۆیی و بەڕاستی ئەیویست کە تێبگات ئایا چی وای لە لیزا کردووە کە ئەوەنە بترسێت لە قبوڵ نەکردنی هەستەکەیان لە کاتێکا لیزا زۆر باش جاک ئەناسێت ...

" تۆ نا بەڵام دایکم من و جی چانگی لێک جیاکردەوە وە ئێستا خەریکە دوای دووساڵ یەکتریمان بینیوەتەوە بەڵام چیتر ناتوانم ئەمە دووبارە بکەمەوە من ناتوانم چیتر لە جی چانگ جیا ببمەوە من ئەوم خۆشئەوێت وە ئەویش منی خۆشئەوێت ... گرنگ نییە کە هەژارە یاخود هەر چییەک من خۆییم خۆش ئەوێت نەک ئەو سەروەتەی کە هەیەتی یان نییەتی گرینگی نادەم کە ئەتانەوێت یان ناتانەوێت گەر هەر کەسێک تەنانەت تۆ و دایکیشم جی چانگتان قبوڵ نەبێت ئەوە پێویست ناکات منیشتان قبوڵ بێت من ئامادەم واز لە هەمووان بهێنم لە پێناوی .. وە هیوادارم لێم تێ بگەیت جاک چونکە تۆ تاکە کەسیت کە ئەتوانم پشتی پێ ببەستم تکایە پشتم لە زەوی مەدە "

لیزا هەموو شتێکی ڕوونکردەوە ...

ئەو خۆشەویستی خۆی بۆ جی چانگ ڕوونکردەوە ...

ئەو مانای خۆشەویستی بۆ گیۆنگ و می سوون ڕوونکردەوە ...

ئەو هەستە خراپەکانی دووری ئەشقەکەی بۆ جاک ڕوونکردەوە ...

ئەو پەیوەندی و پشت بەستنی نێوان خوشک و برای ڕوونکردەوە ...

" تۆ چ کارێک ئەکەیت جی چانگ؟ "

جاک زۆر بە ساردی قسەی کرد کە وای کرد هەموو ئەوانەی ئەوێ بشڵەژێن و بترسن ...

" ئـ ئێ من لە 8 بەیانیەوە کاری تەکسی ئەکەم تا 5:00 ی ئێوارە وە لە کاتژمێر 6 ی ئێوارەوە لێرە کار ئەکەم لەم کافێیە تا کاتژمێر 10 ی شەو "

جی چانگ بە شڵەژانەوە قسەکانی کرد وە لە بەرامبەردا جاک سەری جوڵاند بە باشە ...

" ئێ جاک تۆ هیچ ناڵێیت بۆ پەیوەندیەکەیان؟ "

گیۆنگ وتی ...

نـەوەی ڪیـــم / ڕاگیراوەHikayelerin yaşadığı yer. Şimdi keşfedin