ماچەکە کۆتایی پێ هات لە لایەن می سوونەوە بەهۆی نەمانی هەناسەوە ...
" بۆچی واتکرد گیۆنگ های؟ "
می سوون بە هەناسە تەنگیەوە وتی ...
" چونکە لە دوێنێوە خەریکم بیرت لێ ئەکەمەوە .. دوودڵ بووم، سەرسام بووم، دڵم خێرا لێی ئەدا، لە پێش چاوەکانم لا نەئەچوویت، دوای نزیکی چەند کاتژمێرێک بۆم دەرکەوت بە شێوەیەکی نا ڕاستەوخۆ تۆم بە دڵە ... خۆشم ئەوێیت می سووناا "
گیۆنگ وتی لە کاتێکا دەستی بە ڕووخساری می سوون دا ئەهێنا و هێشتا لێوەکانی لە نزیک لێوەکانی می سوون بوون ...
" ئەتەوێت دەست بە ڕێگایەک بکەیت کە مەترسی دارە بۆ هەردووکمان؟ بە تایبەتی تۆ کە کچە خانەدانێکیت "
می سوون وتی کاتێک هەستایەوە سەر پێیەکانی و سەیری گیۆنگی ئەکرد کە خەریک بوو ئەگریا و چاوەکانی پڕ فرمێسک بوون ...
" بۆچی ئەم ڕێگایە مەترسی دارە هاا؟ مەگەر خۆشەویستی هەر خۆشەویستی نییە؟ "
گیۆنگ هەستایەوە و بە هاوارەوە قسەکانی کرد لە کاتێکا دڵۆپێک فرمێسک بە چاوی چەپی دا هاتە خوارەوە ئەمەش مانای ئەوەیە کە دڵی شکاوە ...
ئاخر ئەو دوای ئەو ماچە پڕ خۆشەویستیە و دەربڕینەکانی چاوەڕێی ئەم کاردانەوەیە نەبوو لە دڵبەرەکەی ...
" کۆمەڵگا ڕێگا بە ئێمە نادات لە سێدارەمان ئەدات ... ئەی چی دەربارەی خێزانەکەت؟ من کەسێکی بێ خێزانم بەڵام تۆ وانیت گیۆنگ ... با بڵێین ئێمە یەکتریمان خۆشئەوێت دوای ئەوە چی ڕوو ئەدات؟ هەر بەم شێوەیە بە دزیەوە یەکتری ماچ ئەکەین؟ یان ئەچینە ناو کۆمەڵگا و دژیان ئەوەستین و ئەبینە مردووی ڕێگای هاوڕەگەز خوازی؟ "
می سوون قسەکانی بە گریانەوە کرد ...
چی ئەکەیت کاتێک ئەگەیتە ئەوپەڕی بێ ئومێدی؟
ئێستا هەردووکیان بە کوڵ خەریکی گریانن بەڵام ئایا هیچ سوودێکی هەیە؟
بە دڵنیاییەوە نـــەخـــێر!!
" من بیرم لەوانە نەکردبوویەوە ئەسڵەن هەر نامەوێت بیری لێ بکەمەوە من خۆشم ئەوێیت وە کەسیش ناتوانێت ئەوە بگۆڕێت ... من ئاشقتم ئیتر خێزان و کۆمەڵگا بە جەهەنەم .. من نامەوێت تەنانەت لە تۆش تێ بگەم نامەوێت گوێ بۆ ئاواتەکانت شل بکەم ... من یەکەم جارە لە ژیانم ئەوەندە لە کەسێک نزیکم و خۆشم ئەوێت کەواتە بۆچی پێویستە ئەوانەم بەسەر بێت؟ من یەکەم جارمە ئاشق ئەبم وە ناتوانم ئەوەندە زوو کۆڵت بدەم "
BẠN ĐANG ĐỌC
نـەوەی ڪیـــم / ڕاگیراوە
Hành độngدەست پێکردن: 24/3/2023 جۆری چیرۆک: ئاڵۆز _ خۆشەویستی _ هەست بزوێن _ دیاردەی هاوڕەگەزخوازی _ ئاکشن _ تاوانکاری کورتەیەک: " فێربوونی خۆپاراستن جیاوازی ناکات لە نێوان کوڕ و کچ دا " " نەوە و جێگرەوەی خێزانی کیم ... سەر دانەوێنن " " ئەوەی دەست بۆ شتی من...