بــەهـــۆی تـــۆوە

51 5 2
                                    

" سەیرکە تۆ تاکە کەسیت کە ئەتوانیت یارمەتیمان بدەیت "

گیۆنگ هەوڵی ڕازیکردنی ئەو گارسۆنە بەستەزمانە ئەدات تاوەکو یارمەتیان بدات کە جی چانگ و می سوون بانگ بکات بۆ ئێرە ...

" بەڵام خانمەکەم بۆچی من؟ "

ئەو کوڕە سەری لێشواوە بۆچی ئەبێت بە دەستی خۆی ژیانی هاوڕێکانی بکاتە مەترسیەوە واتا ئەو پێی وایە کە گیۆنگ لەوانەیە بۆ گفتووگۆیەکی تووند و تیژانە بانگی هاوڕێکانی بکات ...

" ئای خوایە ئەڵێت بۆچی من ... سەیری من بکە کوڕی گەنج گەر تۆ ئەو کارەم بۆ بکەیت ئەوە من پارەی یەک مانگی کارکردنت لێرە پێ ئەدەم واتا تا یەک مانگ مەگەڕێوە سەرکار "

ئەمجارە بوێری و قسەکردنی لیزا گیۆنگی شۆک کرد وا دیارە بۆ دووبارە دیداری لەگەڵ جی چانگ زۆر بە پەرۆشە بۆیە ئامادەیە پارەی یەک مانگ بدات ...

" باشە من ئێستا ئەچم بانگیان ئەکەم خانمەکەم "

گارسۆنەکە وتی و ڕۆیشت ...

.
.
.
.
.
.
.

دوای چەند خولەکێک لە چاوەڕوانی لە کۆتاییدا دەنگی کەسێک هات ...

" سڵاو کەسی لێیە؟ "

ئەوە دەنگی می سوون بوو کە وایکرد تەزوو بە جەستەی گیۆنگ بێت ...

" سڵاو لە تۆش می سوونی دڵبەر "

لە کۆتاییدا گیۆنگ کەمێک بوێری دەست کەوت بۆ قسە کردن ...

بەڵام چاوەکانی پڕ فرمێسکە ...

" گـ گیۆنگ های ... تۆ چی ئەکەیت لێرە؟ "

می سوون لەگەڵ بینینی گیۆنگ چاوەکانی پڕ بوو لە فرمێسک و ڕق ...

" ئێرە شوێنی ئێمە نییە بۆ قسە کردن لێرە دوو کەسی تر هەن کە پێویستە نێوانی خۆیان یەک لایی بکەنەوە "

هەر کە وای وت لەوێ ڕۆیشت ...

می سوونیش سەیری لیزا و جی چانگی کرد کە بە چاوی پڕ فرمێسکەوە سەیری یەکتری ئەکەن .. ئەویش دوای گیۆنگ کەوت ...

" تۆ چی ئەکەیت لێرە نەفرەتی؟ "

می سوون بە ڕقەوە وتی و سەیری گیۆنگی ئەکرد ...

" یانی چی من چی ئەکەم لێرە؟ بە دڵنیاییەوە بۆ تۆ لێرەم "

گیۆنگ بە دەنگی بەرز قسەی کرد لە کاتێکا کەمێک توڕەیی دایگرتووە ...

نـەوەی ڪیـــم / ڕاگیراوەWhere stories live. Discover now