دەرڪردن

74 8 0
                                    

دوای گەڕانەوەی گیۆنگ بۆ ماڵەوە شتێک سەرسامی کرد ئەویش ئەوەبوو خزمەتکارەکەی پێی وت باوکت لە ژووری کارکردن چاوەڕێت ئەکات ...

دوای لە دەرگادان و ڕێگا پێدان چووە ژوورەوە ...

" بەڵێ باوکە بانگی منت کردبوو؟ "

" وەرە پێشەوە و سەیری ئەو وێنانە بکە تەنها بڵێ ڕاستە یان نا "

کاتێک گیۆنگ چووە پێشەوە لەلایەن باوکیەوە موبایلێک لەسەر مێزەکە دانرا ...

وە ئەو وێنانەی نێو موبایلەکە گیۆنگی شۆک کرد بەڵام نەیتوانی دەریبخات چونکە ئێستا لە کاتێکی وادا نییه ...

" نەخێر ئەوە ڕاست نییە "

ئەوە تاکە قسە بوو کە لە لێوەکانی دەرچوو زۆر بە ساردی و سادەیی بەڵام درۆ بوو چونکە ئەو وێنانە ساتی ماچ کردنی خۆی و می سوون بوو وە ئەوە بە ڕاستی ڕووی دابوو

" کەواتە کێ بوێری ئەکات هەوڵی لە کەدار کردنی ناوبانگی کچەکەم بدات؟ "

شتێکی باش لەم خێزانە ئەوەیە کە هەرگیز درۆ لە نێوانیان بوونی نییە کەواتە گەر گیۆنگ بڵێ ڕاست نییە واتا هەمووان بڵێن وایە باوکی ئەڵێت وانییە

" نازانم ئەکرێت خۆت ئەو کێشەیە چارەسەر بکەیت باوکە؟ من بەڕاستی ماندووم وە وەکو خۆت ئەزانیت ئەمە نە یەکەم جارە نە دواهەمینیش "

گیۆنگ بە بێزاری وتی و ویستی شوێنەکە جێ بهێڵێت بەڵام وەستا کاتێک باوکی وتی

" باشە من چارەسەری ئەکەم بەڵام چی دەرباڕەی ئەو کچەی نێو وێنەکە؟ تۆ ئەیناسیت؟ "

کە ئەو وشانە زاری باوکی جێهێشت گیۆنگ شۆک بوو و ئاوڕی بۆ باوکی دایەوە و ناچار کرا کە بەشێکی کۆنی ڕاستیەکە بڵێت

" بەڵێ ئەیناسم ئەو تاکە هاوڕێمە لە زانکۆ بۆ یەکەمجار لە تەواوی ژیانم دا "

گیۆنگ وتی و دووبارە ویستی بڕوات بەڵام دووبارە قسەکانی باوکی وەستاندی

" کەواتە ئەم دەنگۆیانە لە پێناو ئەوەیە؟ باشە ئێستا لە هەموو شتێک گەیشتم ئەتوانیت بڕۆیت و پشوو بدەیت کچەکەم "

جێگای شۆکە یاخود نا نازانم بەڵام وتنی " کچەکەم " ئەکرێت ڕووبدات لە کاتی ڕووداوی هاوشێوەدا

" باشە کاتێکی خۆش باوکە "

دوای ئەوەی کە گیۆنگ چووە ژوورەکەی هیچ هەستی بە باشی نەئەکرد وەکو ئەوەی دڵی دەربهێنن ئەیویست هەواڵی ئەم وێنە گرتنە بە می سوون بڵێت بەڵام چۆن پێی بگات؟

نـەوەی ڪیـــم / ڕاگیراوەWhere stories live. Discover now