ئەگەر هەر ئاوا کەم ئەکتیڤ بێت لە پارتی داهاتووەوە مەرج دائەنێم -_-
ماوەی نیو کاتژمێر ئەبێت گیۆنگ چاوەکانی کردووەتەوە و سەیری موبایلەکەی ئەکات وە بیر ئەکاتەوە ئایا نامە بۆ دڵبەرەکەی بنێرێت یاخود نا ...
چونکە ئەترسا لەو کاتەدا کەسێک بێتە ژوورەوە و کارەساتێک ڕووبدات ...
بەڵام لە کۆتاییدا نامەی بۆ نارد ...
' لە نامەکە '
گیۆنگ: بەیانیت باش جوانترین کچی جیهان
می سوون: بەیانی تۆش باش تەمەڵ من چارەکێک ئەبێت هەستاوم هههـ
هەرخۆی گیۆنگ زووتر لەو هەستاوە بەڵام نەیویست ئەو زەردەخەنانەی سەر ڕووخساری دڵبەرەکەی لابدات چونکە ئەیزانی ئێستا لێوە ناسکەکانی بزە ئەکەن بۆیە هیچی نەوت ...
گیۆنگ: پاڵەوانەکەی من تۆ زۆر ئازایت وە ڕاست ئەکەیت من زۆر تەمەڵم خۆشەویستم
می سوون: بێگومان ڕاست ئەکەم
گیۆنگ: خوانی بەیانیت خواردووە ئازیزم؟
می سوون: نەخێر دڵبەرم بەڵام بێخەمبە ئێستا ئەیخۆم، ئەی چی دەربارەی تۆ؟
شتێک لە مێشکی گیۆنگ دا هاواری ئەکرد
' دڵبەرم، دڵبەرم، دڵبەرم '
گیۆنگ: بێ ئەوەی بەیانی باش لە تۆ بکەم خواردنم بۆ ناخورێت وە منیش ئێستا ئەچم خواردن ئەخۆم
می سوون: باشە کەواتە ئەتبینمەوە
گیۆنگ: ئەتبینمەوە خۆشەویستم ماڵئاوا وە شتێکی دڵخۆشکەر < ئەمڕۆ پێنج شەممەیە ^_^ >
می سوون: هههـ ئەزانم کە پێنج شەممەیە وە ئەوەنە بیری لێ مەکەرەوە با جەڵتە لێت نەدات
گیۆنگ: دڵنیام تا یەک شەممە دڵم لە کار ئەکەوێت
می سوون: شێت -_-
' کۆتایی نامەکە '
گیۆنگ موبایلەکەی کوژاندەوە و لەسەر بێدەکەی دانا پاشان بەرەو گەرماوەکە چوو ...
دوای هاتنە دەرەوەی چووە بەردەم ئاوێنەکە و سەیری خۆی ئەکرد وە ویستی قژ وشککەرەوەکە دەربهێنێت بەڵام لە ئاوێنەکەوە شتێکی سەیر هەبوو ...
ئەویش سەر بێدەکەی بوو ، کوا موبایلەکەی؟
بە خێرایی ئاوڕی دایەوە و بینی بەڕاستی موبایلەکەی لەسەر بێدەکە نییە بەڵام لە بری ئەوە لەسەر چەکمەجەی نزیک بێدەکەیە ...
DU LIEST GERADE
نـەوەی ڪیـــم / ڕاگیراوە
Actionدەست پێکردن: 24/3/2023 جۆری چیرۆک: ئاڵۆز _ خۆشەویستی _ هەست بزوێن _ دیاردەی هاوڕەگەزخوازی _ ئاکشن _ تاوانکاری کورتەیەک: " فێربوونی خۆپاراستن جیاوازی ناکات لە نێوان کوڕ و کچ دا " " نەوە و جێگرەوەی خێزانی کیم ... سەر دانەوێنن " " ئەوەی دەست بۆ شتی من...