بـەڵـێـنـێـڪی هـیـچ

56 9 1
                                    

ماوەی هەفتەیەک ئەبێت کە گیۆنگ لە ژوورەکەی زیندانی کراوە ڕێگای پێ نادرێت تەنانەت بچێتە دەرەوەی ژوورەکەشی نەوەک دەرەوەی ماڵەکە ...

لە گۆشەیەکی ژوورەکەی دانیشتووە و قاچەکانی لە باوەش گرتووە نە ئەخوات و نە ئەخواتەوە تەنها بیری لای خۆشەویستەکەیەتی ...

ڕەنگی زەرد بووە و چاوەکانی دەرپەڕیون ئاخر خەو و خواردنی ئەو بوو ...

بیرکردنەوە لەوەی کە ئایا باوکی چی لە ئەشقەکەی کردووە شێتی ئەکات ...

" گەر تۆی کوشتبا هەستم پێی ئەکرد ئەی وانییە؟ "

جۆرێک لە دڵدانەوە بۆ خۆی چەند جێگای بەزەییە ...

" من ناتوانم بەم شێوەیە لێرە دابنیشم و چاوەڕێ بکەم  ... پێویستە شتێک بکەم "

بیری ئەکردەوە کە چی بکات تا ئەوەی بیرۆکەیەکی بۆ هات ...

.
.
.

.
.
.

.
.
.

.
.
.

دوای گۆڕینی جلەکانی بۆ پانتۆڵێکی ڕەش و بلوسێکی ڕەشی ملدار چووە بەردەم ئاوێنەی ژوورەکەی و سەیری ڕووخسارە زەرد بووەکەی کرد ...

کەمێک دەستی لە ڕووخساری دا و بیری لەوە ئەکردەوە دوو هەفتە لەمەوبەر بەو شێوەیە نەبوو نە ڕووخساری نە دڵی نە حاڵی ئەو تەنانەت کەسی لا گرینگ نەبوو کەچی ئێستا کچێک ڕووخسار و دڵ و حاڵی پەرێشان کردووە ...

کچێک بووەتە خاڵی لاوازی و دەستبەردار بوونی مەحاڵە ...

بەڵێ مەحـــاڵـە!!

چووە دەرەوەی ژوورەکەی و بەرەو خوارەوە هەنگاوی نا بەو پێیەی دوێنێ باوکی خزمەتکارێکی نارد بۆلای و پێی وت کە ئەتوانێت لە ژوورەکەی بچێتە دەرەوە و لە ماڵەکە بسوڕێتەوە ...

چووە خوارەوە و باوکی بینی کە لەسەر قەنەفەی هۆڵەکە دانیشت بوو قاوەی ئەخواردەوە ...

" بەیانی باش باوکە گیان "

بە زەردەخەنەیەکی ساختەوە وتی ..

" ئەوە چییە مێشکت دەستی کردووە بە جووڵە ئەوەنەی لە ژوورەکەت بوویت "

باوکی وتی لە کاتێکا قاچی لەسەر قاچ دانابوو و برۆیەکی بەرز کردەوە ...

" یاا باوکە گیان تۆ دڵم ئەشکێنیت من کچی تۆم بێگومان بە مێشکم هەر لە جووڵە بووە و نەوەستاوە "

بە ڕووخسارێکی داماوەوە وتی بەڵام مەگەر هەر خۆی بزانێت چ شەیتانێک لە ناخیەتی ...

" ئای ئای هێندە مەیهێنە و مەیبە بڵێ چیت ئەوێت کچە گەمژەکەم "

باوکی وائەزانێت بەڕاستی کچەکەی هاتووەتەوە سەر ڕێچکەی پێشووتری بۆیە زۆر دڵخۆشە ..

" ئەمەوێت بڕۆم بۆ بازاڕ وە هەم هاوپۆلە سپڵە و کەم نرخ و پارە پەرستەکانم ئەڵێن بۆچی نایەم بۆ زانکۆ پێم وابێت خەریکە هەست ئەکەن کە شتێک ڕوویداوە "

گیۆنگ بە توڕەیی وتی واتا ئەبێت توڕە دەربکەوێت بۆ ڕازی کردنی باوکی ..

" هم هم بڕۆ هەستم پێ کردووە بوویتەوە بە گیۆنگ هایەکەی پێشتر "

باوکی گیۆنگ وتی و بیری لەوە ئەکردەوە گەر هاوپۆلەکانی کچەکەی هەست بکەن ئابڕووی ئەچێت ...

" سوپاس باوکە ماڵئاوا ئەتبینمەوە "

گیۆنگ کۆتا زەردەخەنەی کرد بەڵام هەر کە ڕووی سوڕاند چیتر زەردەخەنە ساختەکەی لابرد و بەرەو دەرەوەی ماڵەکەیان ڕۆیشت ..

هەر کە گەیشتە دەرەوە لەبەر خۆیەوە وتی

" ئەتبینمەوە بەڕێز کانگ * باوکی گیۆنگ * تەنها با می سوونم شتێکی بەسەر هاتبێت بە دەستە پیسەکانی تۆ ئەو کاتە ئەتکوژم و دەرخواردی سەگەکانی باخچەکەت ئەدەم "

گیۆنگ بەخێرایی گەیشتە زانکۆ هەر کە شۆفێرەکەی وەستا دابەزی و بەڕاکردن چووە ژوورەوە ..

خێرا بەرەو پۆلی دڵبەرەکەی ڕۆیشت ..

چووە ژوورەوە بەڵام هیچ ئاسەوارێکی دڵبەرەکەی نەبوو ...

ترس دڵی داگرت گەر باوکی ئەوی لە ژیان بێبەش کردبێت چی؟

خوێندکارەکان بە شێوەیەکی شۆک سەیریان ئەکرد ڕووخساری نوێ بوو بۆیان وە جلوبەرگەکەی ...

" ئێ ببورن بەڵام جوهیون لە کوێیە؟ "

هەر کە قسەکانی تەواو کرد هەموو قوتابیەکان سەیری یەکتریان کرد کەس ئامادە نەبوو وەڵام بداتەوە ...

تا کچێک وتی ..

" ئەی نەتزانیوە ئەو سێ ڕۆژ لەمەو پێش بە مردوویی لە باخچەی زانکۆ دۆزرایەوە "

" چ چی واتای چییە ئەو مردووە؟ ک کێ ئەو کارەی کردووە؟ ئـ ئەو کوژراوە؟ "

" بەڵێ بەداخەوە ڕووخساری وێران کراوە و بە ئەستەم ناسرایەوە کە ئەوە "

.

.

.

.

.

.

" چـــۆن دڵـــت هـــات بـــیـــڕوخـــێـــنـــی ئـــەو مـــاڵـــەی بـــە بـــۆنـــت و زەردەخـــەنـــەڪــانـــت دروســـتـــم ڪـــرد؟ "

نـەوەی ڪیـــم / ڕاگیراوەDonde viven las historias. Descúbrelo ahora