𝗰𝗵𝗮𝗽𝘁𝗲𝗿 𝟰

629 79 72
                                    

𝗹𝗶𝘃𝗲 𝗳𝗮𝘀𝘁. 𝗱𝗶𝗲 𝘆𝗼𝘂𝗻𝗴.
𝗯𝗲 𝘄𝗶𝗹𝗱. 𝗮𝗻𝗱 𝗵𝗮𝘃𝗲 𝗳𝘂𝗻

𝗸𝘁𝗵𝘃<𝟯🤹🏽‍♂️🍃

~~~~~~~~~

" ئاوا باشە؟ "

لە ئاوێنەکە قسەم لەگەڵ خۆم دەکرد تا دڵنیا بمەوە باش خۆم ئامادە کردووە ھەر چۆن بێت تەواو بووم قۆنەرە سپییە پاژنە بەرزەکانم لەپێ کرد و ھاتمە دەرەوە ھەستم بە خێرا لێدانی دڵم دەکرد کە ئەمەش واتایی ئەوەیە ئێستا ئەو بەرامبەرمە تەنھا دەمەوێت
بزانم ئەم ھەستە چییە؟ ئەو پرسیارەی لە مێشکم دروست بووە دەکرێت ئەوە بێت؟ تەنانەت دڵنیا نیم وە بوێری ئەوەم نییە کە وەڵامی خۆشم بدەمەوە ئەسڵەن دەمەوێت پشگوێی بخەم

ھەستم بە دەستەکانی کرد لەسەر شانم کە چەن جارێک من ھەژاند وە ئەمەش ئەوە دەگەیەنێت من خەیاڵم ڕۆشتبوو

" چی؟ "

" خاتوونی فەڕەنسی چەن جارە بانگت دەکەم "

" ئۆھ بەڕاست؟ داوای لێبوردن دەکەم خەیاڵم ڕۆشتبوو "

" بۆ کوێ؟ "

" تێیھۆنگ! "

وەک ئاگادار کردنەوە وتم چونکە ئەو بە ئەنقەست وا دەکات

" باشە تەواو بۆچی توڕە دەبیت نامەوێ لە سەرەتاوە شەڕ بکەین "

وتی پاشان دەرگای ئۆتۆمبێلەکەی کردەوە منیش ھیچی ترم نەوتوو سەرکەوتم دوای ئەوەی خۆشی سەرکەوت و دەستی کرد بە شۆفێری نەمویست بپرسم بۆ کوێ دەڕۆین چونکە دەزانم ھیچم پێ ناڵێت بێدەنگییەکی ئاسوودە ھەبوو لە نێوانمان بۆیە بڕیارمدا بیکەمە سەر گۆرانییەک دەستم نزیک کردەوە تا بلتوزەکە داگیرسێنم بەڵام ئەو لە ھەمان کاتدا دەستی بۆی ھێنا

کە وایکرد ھەست بە دەستە گەورەکانی بکەم لەسەر دەستم تەزویەک تەواوی جەستەمی داگیر کرد سەیری ئەوم کرد ئەویش سەرنجی منیدا پەیوەندیەک لە نێوان چاوەکانمان دروست بوو بەڵام بە زووی پچڕاندم ئەویش بە خێرایی تەرکیزی کردەوە سەر ڕێگاکە و دەستی لادا لەسەر دەستم بەڵام ھێشتا پەپولەکان خەریک بوو ناخمیان دەخوارد

" حەزت بە چی گۆرانییەکە "

ئەو پرسی منیش ڕاستەوخۆ وەڵامیم دایەوە

‏" yes to heaven "

ھەرچەندە من سەیری ئەوم نەدەکرد بەڵام زانیم کە ئەو زەردەخە دەکات

" کەواتە ئێستا گوێی لێ دەگری "

" من ئێستا دڵنیا بوومەوە کە تۆ بۆچی گوێی لێ دەگریت "

ئەو ھیچی تری نەوتوو و کردیە سەر ئەو گۆرانییەی دەمویست خۆم بیکەم

باشە دوای ماوەیەک ئۆتۆمێلەکە وەستا سەیری چوار دەورم کرد تێیھۆنگ دابەزی پاشان دەرگای ئۆتۆمبێلەکەی بۆم کردەوە و منیش دابەزیم

𝐒𝐞𝐧𝐭 𝐨𝐟 𝐡𝐞𝐚𝐯𝐞𝐧 || 𝐊.𝐓𝐇Where stories live. Discover now