𝗰𝗵𝗮𝗽𝘁𝗲𝗿 𝟭𝟬

543 65 36
                                    

𝗱𝗿𝗲𝗮𝗺𝘀 𝗻𝗲𝗲𝗱 𝗮𝗰𝘁𝗶𝗼𝗻
𝗻𝗼𝘁 𝗶𝗺𝗮𝗴𝗶𝗻𝗮𝘁𝗶𝗼𝗻✨.

𝗸.𝘁𝗵𝘃<𝟯

~~~~~~~~~~

سەرقاڵی دروست کردنی شیرینییەکی فەڕەنسی بووم نازانم گەر خاتوو مارلین پێشتر بۆی دروست کردبێ بەڵام من ویستم خۆم بۆ دروست کەم تا ئەو دەگەڕێتەوە ژورەوە پێم وابێ خەریکی شکاندنی دارەکانە بۆ ئاگرەکە

شیرینییەکانم دەرکرد لە فڕەنەکە و تێیھۆنگ ھاتە ژورەوە دارەکانی کردە ناوی بەڵام سەرنجم چووە سەر دەستی کە خوێناوی بوو بە خێرایی ڕۆشتمە لای و دەستیم گرت

" تێیھۆنگ چی بەسەر دەست ھاتووە؟ "

بە نیگەرانی پرسیم چونکە برینەکەی کەمێک قوڵ بوو

" ھیچ شتێک نییە ئازیزم لە کاتی شکاندنی دارەکان دەستم بەریکەوت بەڵام ھیچی وا نییە "

" چۆن ئاوا دەڵێیت نابینیت قوڵەو خوێنی لێ دێت؟
وەرە لەگەڵم "

وتم وبە دوای خۆم ڕامکێشا لەسەر قەنەفەکە دامنیشاند و پێداویستی فریاکەوتنی سەرەتایم ھێنا و برینەکەم پاک کردەوە و پلاستەرێک لێیدا

" جارێکی تر ئاگاداربە "

" ئەمر دەکەیت خاتوونەکەم "

ئەو بە گاڵتەوە وتی، بەڵام من بە تەواوی جدی بووم لەگەڵیدا

" تای "

" گیان "

" من گاڵتە ناکەم "

" باشە تەواو بەم بۆنەیەوە بۆنێکی زۆر خۆش دێت
چیت ئامادە کردووە؟ "

" شیرینییەکەی فەڕەنسییە، بوەستە من ئێستا دەیھێنم "

وتم ڕۆشتمە مەتبەخەکە و چەن دانەیەکم کردە سەر قاپێک و گەڕامەوە لای ئەو و لەبەر دەمیم دانا

" پێشتر نەتخواردووە "

ئەو سەری بە نەرێنی جوڵاند و دانەیەکی ھەڵگرت

" دایکت فەڕەنسییە پێم وابوو بۆتی دروست کردووە "

" دایکم زۆر حەزی بە کاری شیرینی نییە تەنانەت بۆ خواردنیش لەوانەیە لەبەر ئەمە بوبێت دروستی نەکردووە "

" لەوانەیە وابێت بەھەرحاڵ کەواتە ھی من بخۆ وەک یەکەم جار و پێم بڵێ چۆنە "

ئەو بەشێکی خوارد بەڵام بە خێرایی سەیری کردم
من ترسام بە دڵی نەبێت

" ئایا خۆش نییە؟ "

" گاڵتە دەکەیت؟ من ھەرگیز شیرینییەکی ئاوا خۆشم نەخواردووە "

ئەو وتی و ھەمووی بە جارێک کردە دەمیەوە

" ھێواش دەخنکێیت "

" ئەمە ھەڵەی تۆیە چۆن دەکرێت شێفێکی ئەوەندە باش بیت "

" باشە من زۆرم دروست کردووە ھەر کاتێک حەزت کرد بیخۆ وە ھەندێکیشت بۆ ھەڵدەگرم کاتێک ڕۆشتینەوە بیبەوە "

𝐒𝐞𝐧𝐭 𝐨𝐟 𝐡𝐞𝐚𝐯𝐞𝐧 || 𝐊.𝐓𝐇Where stories live. Discover now