𝗕𝘂𝘁 𝘁𝗵𝗲𝗿𝗲 𝗶𝘀 𝗶𝘀 𝗻𝗲𝘃𝗲𝗿 𝗮
𝗱𝗮𝘆 𝗶 𝘀𝘁𝗼𝗽 𝗹𝗼𝘃𝗶𝗻𝗴 𝘆𝗼𝘂💖𝗸.𝘁𝗵𝘃<𝟯
~~~~~~~~~
Stella's pov
لەناو بانۆیەکە دانیشتبووم، چاوەکانم داخست بوو دەمویست مێشکم پاک بکەمەوە لە ھەموو ڕوداوە خراپەکان، بەڵام ئێستا ئەوەی لێی دەترسم تێیھۆنگ دەکرێت ئەو ھەموو شتێکی زانیبێت؟ ئەو میھرەبان ڕەفتاری دەکرد لەگەڵم بەڵام لەگەڵ ئەوەش ھێشتا ھەستم بەوە دەکرد ئەو شتێکی زانیووە
لە ئێستادا گرنگی بەوە نادەم توڕە دەبێت یان قسەم لەگەڵدا ناکات ئەوە بۆ من ھەموو شتێکە کە ئەو زیندووە
دوای ئەوەی تەواو بووم ھاتمە دەرەوە کۆمەڵێک جل و بەرگ لەسەر بێدەکە دانرابوو دیارە تێیھۆنگ گەڕاوتەوە و ئەمانەی ھێناوە، یەکێکیانم پۆشی دەرگای ژورەکەم کردەوە ڕۆشتمە دەرەوە
تێیھۆنگ لەسەر قەنەفەکە دانیشتبوو بەرو لای ئەو ڕۆشتم و دانیشتم
" ماندوویت بۆچی پشووت نەدا "
" تەنھا بوەستە ئەمە وا دەکات زیاتر ھەست بە خراپی بکەم "
" لەبەرچی؟ "
" تێیھۆنگ... "
" ھەموو شتێکم بۆ باس بکە لە سەرەتاوە تا کۆتایی بێ ھیچ درۆیەک! "
وشەی کۆتایی ئازارێکی گەورەی بە دڵم گەیاند
بەڵام ھیچ شتێکم نەوت" پەیوەندی ئێوە چییە بەیەکەوە و بۆچی تۆی ڕفاند؟ ھەموو شتێکم بۆ باس دەکەیت "
ھەناسەیەکی قوڵم ھەڵکێشا و دوبارە
گەڕامەوە ئەو کاتە" بەر لە ٧ ساڵ کاتێک لە قوتابخانەی ناوەندی دەم خوێند جاکم دەناسی ئەو ھەمیشە داوای پەیوەندی لێم دەکرد بەڵام ھەموو جار ڕەتم دەکردەوە چونکە ھیچ ھەستێکم بۆی نەبوو، وە ئەمە ھیچ کارێکی لەو نەدەکرد بەردەوام ھەوڵیدەدا لەگەڵ ئەوەش سودی نەبوو "
" ڕۆژێک لە قوتابخانە بووین وانەی وەرزشمان ھەبوو من بە دێڵام وت کەوا بڕوا بۆ ھۆڵی باسکەکە چونکە قۆڵم سوتابوو دەمویست تیماری بکەم، دوای ئەوەی دێڵا ڕۆشت منیش ڕۆشتمە ژورەکەی خوارەوە تا کەس نەمبینێت، دواتر بەشی سەرەوەی جلەکانم لابرد تەنھا جلی ژێرەوەم لەبەر بوو گوێم لە دەنگی دەرگاکە بوو کە قفڵ کرا "
دەستەکانم دەلەرزی کاتێک ئەو کاتەم بیر کەوتەوە
بەڵام ھێشتا بەردەوام بووم" ئاوڕم دایەوە بینیم ئەو لەوێیە زۆر ترسام و شڵەژام ویستم دەریکەم بەڵام ھیچ سودی نەبوو ئەو نزیک بوەوە دەستەکانی منی گرت و ھەوڵیدەدا ماچی ملم بکات بە خێرایی ویستم ڕاکەم بەڵام منی گەڕاندەوە من ھاوارم کرد تا کەسێک یارمەتیم بدات
بەڵام سودی نەبوو چونکە ئێمە لە خوارەوە بوین ھیچ کەس گوێی لێ نەبوو "
YOU ARE READING
𝐒𝐞𝐧𝐭 𝐨𝐟 𝐡𝐞𝐚𝐯𝐞𝐧 || 𝐊.𝐓𝐇
Romanceئەوەی لە چارەنووس نووسراوە ھەرگیز ناسڕێتەوە ئەو شتەی لە سەرەتاوە بۆ تۆ دانراوە بۆ تۆ ئەبێت. . . . . . . . . تەواوی مافی ئەم چیرۆکە بۆ خۆم ئەگەڕێتەوە 𝐰𝐫𝐢𝐭𝐭𝐞𝐧 𝐛𝐲: _𝐬𝐭𝐫𝟒𝐰𝐛𝐞𝐫𝐫𝐢𝐞𝐬 𝐂𝐨𝐯𝐞𝐫 𝐛𝐲: 𝐦𝐞 . . «𝐬𝐞𝐧𝐭 𝐨𝐟 𝐡𝐞𝐚𝐯𝐞�...